تەژەئا: بە هۆی ڕانت و گەندەڵییەوە مافی سەرەتایی ژیانیش کراوەتە قوربانی

بزووتنەوەی ژنانی ئازاد تیشکی خستە سەر شکستی سیستەمی تەندروستی و مافیای یەنیدۆغان و ڕایگەیاند کە سەرەتایترین مافی ژیان بە هۆی گەندەڵی و ڕانتەوە کراوەتە قوربانی.

بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا) سەبارەت بەو کێشانەی کە لە سیستەمی تەندروستیدا ڕوویانداوە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە مێژووی سیستەمی دەسەڵاتی پیاوسالاری و هەروەها مێژووی ئەو عەقڵییەتە دراوە، کە هەوڵ دەدات بوونی ژنان کۆنتڕۆڵ بکات. لە سەرەتای سیاسەتەکانیاندا دەستدرێژی بێ کۆتای لە هەموو بوارەکانەو بۆ سەر جەستەی ژنان ئەنجامداوە. لە جیاتی ئیرادەی ئازادی ژن، سیستەمی پیاوسالاری سەپێنراوە و هەروەها دامەزراوەکانی پەروەردە، تەندروستی، ئابووری و زانستی لەسەر بنەمای قازانج داڕێژراون و وتی: "قوتابخانە تایبەتەکان، نەخۆشخانە ئەهلییەکان یان زانکۆکان میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارین. بەلای ئەوانە ئەوان ژنان و منداڵان کەرستە و کاڵای ئەم میکانیزمانن."

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە دیاردەی دەرکەوتنی مافیای یەنیدۆغان دراوە و راگەیەندراوە؛ یەنیدۆغان ئەو خاڵەی نیشاندا کە سیستەمی تەندروستی تووشی لادان بووە و هەروەها سەلمێنەری ڕاستی ئەو شیکردنەوە و تێکۆشانانەیە کە کردوومانە.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "بەدەستهێنانی عەقڵییەتی ژنان لە سیاسەتی دێموکراتیکدا بە تەندروستی جەستەیی، دەروونی و فکریی ژنانەوە دەکرێت. دەبێت تێکۆشانمان لە دژی ڕیکخراوەکانی وەک چەتەکانی کۆمەڵکوژی منداڵان وەک بەشێک لە بانگەشەکانمان بۆ ڕێکخستنی تێگەیشتنی تەندروستی لەسەر بنەمای پێوانە ئەخلاقی و کۆمەڵایەتیەکان سەیر بکرێت. لەسەر ئەم بنەمایە داوا لە هەموو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگاکەمان دەکەین دژی چەتەکانی یەنیدۆغان و ڕێکخراوەکانی تری هاوشێوەی هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ."