بە دیمەن

وۆرکشۆپ لە شنگاڵ: دەرفەتەکان بۆ ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان زۆرە، دەبێت تێکۆشان بەهێزتر بکرێت

پارێزەری ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، لە پەیامەکەیدا بۆ وۆرکشۆپی شنگاڵ، وەبیری هێنایەوە کە سیستەمی ئیمرالی لە هیچ شوێنێکی جیهاندا هاوشێوەی نییە و ڕایگەیاند کە کورد لە هەموو شوێنێکی جیهان پێویستە هەوڵەکانی بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان چڕبکاتەوە.

وۆرکشۆپی پەروەردەیی "دژی قەیرانی حکومەت و دەسەڵات، تێکۆشان بۆ ئازادی و یەکڕیزی گەلان" کە لە ناوەندی شاری شنگاڵ بەڕێوەدەچێت و بە وتووێژ بەردەوامە.

عومەر گونەش یەکێک لە پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە پەیامێکی ڤیدیۆیی بەشداری وۆرکشۆپەکەی کرد و هەڵسەنگاندنی بۆ گۆشەگیریی ئیمڕالی کرد.

عومەر گونەش وتی: "ڕووداوەکانی ئێستا ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بەو دۆخەوە هەیە کە لە ئیمرالی ئەنجامدەدرێت و وتی: "تورکیا دەیەوێت ئەو شوێنە وەک تاقیگەیەک لە سیستەمی سزاداندا بەکاری بهێنێت. ئەو شوێنەی وەک پڕۆژەیەک پێناسە کردووە بۆ جێبەجێ کردنی یاساکانی خۆی. دوورگەی ئیمرالی وەک مۆدێلێکی نوێ و مۆدێرن لەڕووی سیستمی سزاوە ئاراستەی گەل کراوە. بۆ ماوەی١٥ بۆ ٢٠ساڵ تەنیا زیندانیانی دادوەری لەوێ دەمانەوە بەڵام دوای گۆڕانی بارودۆخی سیاسی تورکیا حکومەت پێیوایە هەرکەسێک دژایەتیان بکات و هەر کەسێک بە کۆسپ ببینن لەبەردەمیان دەنێردرێت بۆ دوورگەی ئیمرالی ئەمە قۆناغی دووەمیانە. قۆناغی یەکەم تایبەت بوو بە کەسانی دادوەری و لە قۆناغی دووەمیشدا کەسایەتییە سیاسیەکانیش دەنێردران بۆ ئەوێ، واتە سزای دادوەری و سیاسی تێکەڵ بەیەک دەکران بەم شێوەیە ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتییە دیارەکان و بەرهەڵستکارانی حکومەت دەستگیرکران و ڕەوانەی دوورگەی ئیمرالی کران. ئەم دۆخە تا دەستگیرکردنی بەڕێز ئۆجالان بەردەوام بوو، بەڵام دوای ئەوەی بەڕێز ئۆجالان ڕادەستی تورکیا کرا قۆناغی سێیەم دەستی پێکرد، ئەمەش پەیوەستە بە سیستەمی دەسەڵاتداری تورکیا و ڕێبەرانی کوردەوە."

سیستەمی زیندان دوای ڕادەستکردنی بەڕێز ئۆجالان گۆڕانکاری بەسەردا هات

عومەر گۆنەش ئاماژەی بەوەشکرد، لەم پڕۆسەیە بەدواوە دەیانەوێت دورگەی ئیمرالی وەک پرۆژەیەکی نوێ، وەک زیندانێک بۆ یەک کەس و بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕێبەرێکی کورد و نەهێشتنی بزووتنەوەی کورد بە کاربهێنن و  وتی: "قەد لە جیهاندا سیستمێکی لەو شێوەیە نییە". ئەمە مۆدێل و قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی زیندانەکاندا. چونکە ئەوانەی بەڕێز ئۆجالانیان ڕادەستی تورکیا کردەوە گلادیۆەکانی جیهان بوون، ئەوان بوون بەڕێز ئۆجالانیان لە دوورگەئ ئیمرالیدا هێشتەوە. کاتێک بەرێز ئۆجالانیان بردە دوورگەکە، دیلەکان لەوێ ئازاد کرد. جگە لە بەرێز ئۆجالان کەس لەوێ نەمایەوە و یاسای زیندانەکانی دورگەکەش گۆڕانکاری بەسەردا هات. یاسای تورکیا پەیوەندی بە وەزارەتی دادەوە هەیە، بەڵام یاسای دوورگەی ئیمرالی ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ناوەندی قەیرانی سەرۆکایەتییەوە هەیە و نزیکەی ١٠ ساڵ بەم شێوەیە جێبەجێ کراوە."

ماوەی ٤٢ مانگە هیچ زانیارییەک لەسەر بەڕێز ئۆجالان و زیندانیەکانی دیکە بەدەست نەهاتووە

عومەر گۆنەش لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "بەداخەوە هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو سێ کەسە زیندانیەکەی دیکەی ئیمرالی نییە و بە دڵنیاییەوە ئەم بابەتە دوورە لە یاساکانی تورکیا و نێونەتەوییەوە، و وتی، هەموو ئەو ڕاپۆرتانەی کە سی پی تی ئامادەی کردووە دەریدەخەن کە ئەوەی لە ئیمرالی دەکرێت چەندە دژی یاساکانی مافی مرۆڤ و جیهانە، بەڵام بەداخەوە بە هۆکاری سیاسی و نیگەرانی سیاسی بەرامبەر تورکیا بێدەنگی دەنوێنن."

'ئازادی جەستەی بەڕێز ئۆجالان گرنگە'

لە کۆتایی پەیامەیەکەیدا عومەر گونەش ئاماژەی بە گرنگی خەبات بۆ ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و وتی: "پێویستە وەک گەلی کورد لە هەموو جێگەکاندا لە نێو پەیوەندیدا بین لەگەڵ دۆستانمان، لەگەڵ کەسانی دیموکراتیک، دەزگا و دەمەزراوە سیاسی و یاسایەکاندا بۆ ئازادی بەرێز ئۆجلان خەباتی کاریگەر بەرێوەبەرین."