ئامادەکارییەکانی ١٩ـەمین فێستیڤاڵی ژنانی زیلان تەواو بوو

١٩ـەمین فێستیڤاڵی ژنانی زیلان بە دروشمی"بە ژن، ژیان، ئازادی بەرەو شۆڕشی ژنان دەڕۆین" لە ٣٠ی حوزەیران بەڕێوەدەچێت.

١٩ـەمین فێستیڤاڵی ژنانی زیلان هەموو ساڵێک لەلایەن ئەنجومەنی ژیانی ژنانەوە لە لەندەن بەڕێوەدەچێت. فێستیڤاڵەکە لە ٣٠ی ئەم مانگە بە دروشمی "بە ژیان، ژیان، ئازادییەوە بەرەو شۆڕشی ژنان دەڕۆین" بەڕێوە دەچیت.

ئەنجوومەنی ژنانی ژیان سەبارەت بە فێستیڤاڵەکە لێدوانێکی دا و لە بەیاننامەکەدا داوای لە سەرجەم ژنان کرد بەشداری ڤێستیڤاڵەکە بن. هەروەها لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە کۆمەڵگایەکی ئازاد بە شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد بنیات دەنرێت.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "ئەمساڵ بە دروشمی "بە ژن، ژیان، ئازادی، بەرەو شۆڕشی ژنان دەڕۆین" کۆببنەوە و بە ئاواز و سەمائ تێکۆشانتان، درێژە بە تێکۆشانی خۆتان بدەن. قسەکانمان، ئاواز و دروشمەکانمان پەیوەندی بە تێکۆشانمانەوە هەیە. ئەمە تەنها  چالاکیەک نییە، بەڵکوو کۆدەبینەوە بۆ ئەوەی بەهێزتر بین."

ناوەڕۆکی فێستیڤاڵەکە

فێستیڤاڵەکە سەعات ١٥:٠٠ لە(Kurdîsh Commûnîty Centre, 11 Portland Gardens, Harrîngay Ladder, Londra N4 1HU) ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دەست پێدەکات. هونەرمەندان؛ کەوێ و جەلال و هونەرمەندانی دیکە سوپرایزتان دەکەن. هەروەها وتاردەرانی جیاواز لە گروپە ژنە فێمینیستەکانی گەلانی جیاوازەوە بەشداری فێستیڤاڵەکە دەبن.

هاوکات بە مۆسیقا و سەما، نمایشی فۆلکلۆری، نمایشی دەهۆڵ و زۆڕنا و نمایشی فیلمی بەڕێوە دەچێت. جگە لەوەش ستاندی خواردن و جلوبەرگ نمایش دەکرێت، هەروەها بۆ منداڵان چالاکی جیاواز بەڕێوەدەچێت.