ئەنجامنامەی کۆنفرانسی ژنانی دەبەپە ڕاگەیاندرا
ئەنجامنامەی ٣هەمین کۆنفرانسی ژنانی دەبەپە، کە بە دروشمی 'بە ژنانی بەڕێکخستنی و ئازادەوە کۆمەڵگایەکی ئازاد بنیات دەنێین' دەستی پێکرد، ڕاگەیەندرا.
ئەنجامنامەی ٣هەمین کۆنفرانسی ژنانی دەبەپە، کە بە دروشمی 'بە ژنانی بەڕێکخستنی و ئازادەوە کۆمەڵگایەکی ئازاد بنیات دەنێین' دەستی پێکرد، ڕاگەیەندرا.
پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)، ئەنجامنامەی سێیەمین کۆنفرانسی ژنان کە لە ژێر دروشمی، "بە ژنانی بەڕێکخستنی و ئازادەوە کۆمەڵگایەکی ئازاد بنیات دەنێین" بڵاو کردەوە. ئاماژە بەوە کراوە کە ڕۆژەڤی سەرەکی کۆنفرانسەکە بریتی بوو لە ڕێکخستن و چالاکییەکانی ئەنجومەنی ژنانی دەبەپە، ئاکادیمیای ژنان و چالاکییە پەروەردەییەکانی دەبەپە، گفتوگۆی قووڵ لەسەر هێڵی کار و تێکۆشان و بەرخۆدانی ئەنجومەنی ژنانی دەبەپە و ئارمانجە بنەڕەتیەکانی.
لە ئەنجامنامەکەدا هاتووە:
"بە دروشمی ' بە ژنانی بەڕێکخستنی و ئازادەوە کۆمەڵگایەکی ئازاد بنیات دەنێین'، بە هێز و متمانە بەخۆمانەوە و مۆڕاڵێکی بەرزەوە کە لە تێکۆشانی ڕێکخستنی ژنانەوە وەرمانگرتووە، سێهەمین کۆنفرانسی ژنانمان لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە ئامەد دەست پێکرد.
ڕۆژەڤە سەرەکییەکانی کۆنفرانسەکەمان بریتی بوون لە ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی ئەنجومەنی ژنانی دەبەپە، ئاکادیمیای ژنانی دەبەپە و چالاکییە پەروەردەییەکان، پێداویستییەکانی هێڵی چالاکی و بەرخۆدانی ئەنجومەنی ژنانی دەبەپە، لەم ڕووەوە ئامانجەکان دیاری کران.
هەروەها کۆنفرانسەکەمان پێشکەش بە سێ ژنی ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی زەنۆبیە کرد کە لە منبج لە دوای پێکهێنانی شۆڕشی ڕۆژئاوا شەهید کران. هەروەها دەیکەین بە دیاری بۆ هەموو ئەو ژنانەی کە میراتی تێکۆشانی ژنانیان کرد بە دەستکەوتی تێکۆشانی کۆمەڵایەتی و لەو پێناوەدا گیانیان بەخشی، هەروەها دەیکەین بە دیاری بەو ژنە شۆڕشگێڕانەی کە لە زیندانەکاندان و بێسەروشوێن کراون. دیسان ئێمە ژنانی ڕۆژئاوا کە لەدژی مودێڕنیتەی دیمۆکراتیک بە پرسپێکتیڤی نەتەوەی دیمۆکراتیک شۆڕشی ژنیان بنیات ناوە سڵاو دەکەین و بەڵێن دەدەین کە بە ئیرادەوە لە هەموو بوارێکەوە درێژە بە تێکۆشانی خۆمان دەدەین.
لە قۆناغێکی مێژووییدا سێیەمین کۆنفرانسی خۆمان بەڕێوە برد. لەم سەردەمەدا عەقڵیەتی دەسەڵاتداری پیاو، دەوڵەت نەتەو دەخوڵقێنی و لە ئەنجامدا شەڕ و ماڵوێرانی لێدەکەوێتەوە. بەو شێوەیە عەقڵیەتی پیاوسالاری خۆی بنیات دەنێتەوە. ئەمانە هاندەرێکی سەرەکی ئێمەی ژنانە بۆ ئەوەی لەم ڕەوتە مێژووییەدا خاوەنداری لە دەستکەوتەکانی ژنان بکەین و یەکڕیزی ژنان پتەو بکەین و پەرە بە تێکۆشانمان دەدەین، بۆ قبوڵکردنی بوونی ژن و یەکسانی لە بواری سیاسی، ئابووری، کولتووری و بوارەکانی تری ژیاندا. بەبیرتان دێنینەوە کە ئەرکی ئازادی و ژیانی ژنان لە ئەستۆی هەموو کۆمەڵگادایە. ئامانجی سەرەکی شەڕی کوردستان بە سەنتەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بەرهەمی عەقڵیەتی دەسەڵاتداری پیاوسالارییە، بێ گومان ئامانجی ژن و دەستکەوتەکانی ژنانە. لە شەڕەکاندا زیاتر مرۆڤەکان و کۆمەڵگا وێران دەکرێن و بە دروستکردنی ناوچەی لکێنراوی نوێ لە توندوتیژی پیاو/دەوڵەت و خەونی سنووری نوێی دەوڵەت نەتەوەکان، دەبێتە هۆی جینۆساید دژی ژنان، گەلان و بیروباوەڕەکان.
لەلایەک شەڕ هەمووان ڕووبەڕووی نائەمنی دەکاتەوە و دەبێتە هۆی لەناوچوونی تەواوی بنەماڵە و لەلایەکی ترەوە بەهێزترین هاوپەیمانی ژنان کە لە کوردستانەوە تا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ئەمریکای لاتینەوە تا هێندوستان بە ژن، ژیان، ئازادی پەرەی پێدەدرێت. دروشمی "ژنی ئازاد، کۆمەڵگای ئازاد" بە پێشەنگایەتی ئۆپۆزسیۆنی ژنانی کورد گۆڕا بۆ هیوای ژیانی هاوبەش لە هەموو کۆمەڵگاکان و گەلاندا.
کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەرامبەر شەڕێکی بەربڵاودان. ئەم شەڕە کە لە ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتە نەتەوەییەکان و بە هاوکاری سەرمایەداری جیهانیەوە بەردەوامە، لە لایەن هێزە نیمچە سەربازییە جیهادییەکان-سەلەفیەکانەوە بەڕێوە دەچێت کە ژن و مرۆڤ و بیروباوەڕ و کولتوورە جیاوازەکان بە دوژمنی خۆیان دەبینن. ئەمجارەیان ئامانجی ئەو هێزانە مۆدێلی ڕۆژئاوا بوو کە دڕندەیی داعش و هێزە دەسەڵاتدارەکانی ناوچەکەی تێکشکاند و بە شۆڕشی ژنان، ئەنجوومەنەکانی ژنان، ئەکادیمیای ژنان و بە بنیاتنانی هێزی خۆپاراستن لە دژی کۆمەڵگەی پیاوسالاری و گۆڕینی کۆمەڵگا لە دژی دەسەڵاتداریان تێکۆشانی کرد، ئەمە بوو هۆی ئەوەی ببێتە ئامانجی سەرەکییان. ئەم هێزانە بە کەڵک وەرگرتن لە ئایین وەک کەرەستەیەک، بە عەقڵێکی تاک پەرەستی و ڕەگەزپەرەستی و زورداری، هەوڵی بنیاتنانی دەسەڵاتێک دەدەن کە دەستکەوتەکانی ژنان لەناو ببات. دەیانەوێت ژنان مەحکوومی کۆیلایەتی بکەن، ئەو ژنانەی کە دژایەتی سیاستەکانیان دەکەن، ڕووبەڕووی هەڕەشەی کوشتن و دەستدرێژیکردن دەبنەوە، بەمشێوەیە هەوڵدەدەن کۆمەڵگا لە جەستەی ژندا بخەنە بن دەسەڵاتی خۆیانەوە.
هەروەها لە کۆنفرانسەکەدا؛ لەسەر پێداویستیەکانی هێڵی چالاکییەکان و تێکۆشانی دەبەپە، گفتوگۆی بەرفراوان کرا و راگەیەندرا کە بە پارادایمی ئازادی ژن، بە ڕوانگەی نەتەوەی دیموکراتیک چارەسەری بەدی دێت. بۆ پێکهێنانی ئەم ڕوانگەیە، پێویستە پەروەردەی ئایدۆلۆژی لە هەرێمەکاندا لە شێوەی ئاکادیمیا بڵاوبێتەوە.
لە کۆنفرانسەکەدا باس لە شێوازی تێکۆشان کە دەستکەوتەکانی تێکۆشانی ژنان بەرەو دەستکەوتی سیاسەتی دیموکراتیک دەبەن کرا و ئاماژە بەوەکرا کە هەژاری، لەشفرۆشی، مادەی هۆشبەر، کۆچ و سیخوڕی بەتایبەت لە کوردستاندا کراوە بە میتۆدێکی شەڕی تایبەت دژی ژنان، گەنجان و ئەمەش جێگەی لێکۆڵینەوەیە. هەروەها بە ڕێبازی قەیومەکانەوە دەستکەوتەکانی ژنان، زمانی دایکی، کولتوور و بەها کۆمەڵایەتیەکان دەکرێتە ئامانج، ئەمەش ئامرازێکی شەڕی تایبەتە. چارەسەری ئەمەش بە بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی بەڕێکخستنی و ئەخلاقی دەکرێت بۆ ئەوەش ڕێکاریی پێویست دیاری کرا.
لە کۆنفرانسەکەماندا هەروەها تیشک خرایە سەر گرنگی بەبیرهێنانەوەی ئەو ژنە تێکۆشەرە کوردانەی کە لە هەموو پارچەکانی کوردستاندا پێشەنگایەتی بەرخۆدانی دژ بە ستەم و چەوسانەوەیان کردووە، گرنگیدان بە گرنگی بەشداریکردن لە پلاتفۆرمە هاوبەشەکان و میکانیزمە کاریگەرەکان کە ئەو میراتەی لە دوای خۆیان بەجێیان هێشتووە پەرە پێ بدات و لە ئەنجامدا کۆنفیدرالیزم بنیات بنێن.
یەکێک لەو پرسە سەرەکییانەی تر کە لە کۆنفرانسەکەماندا باسی لێوەکرا ئەوە بوو کە چارەسەری دیموکراتیک بۆ پرسی کورد و ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئازادی ڕێبەری گەلی کورد بەڕێز ئۆجالان بەدی دێت.
درێژەی هەلومەرجی شەڕ و ململانێەکان، کە بە سیستەمی گۆشەگیریی ئیمرالی قووڵتر دەبێتەوە، زۆرترین کاریگەری لەسەر ژنان هەیە. لەژێر ئەم هەلومەرجەدا دەسەڵاتی سیاسی لە تورکیا و کوردستان سیاسەتی جیاکاری و ڕەگەزی دژ بە ژنان قووڵتر دەکاتەوە و تێکۆشان بۆ یەکسانی و ئازادی سەرکوت دەکات و دەست بەسەر دەستکەوتەکانی ژناندا دەگرێت.
بەرێز ئۆجالان چارەسەری پرسی کورد بە وردی هەڵدەسەنگێنێت و لە بەرامبەر ئەم سیستەمەی کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کردووە بە جوگرافیای کۆمەڵکوژی ژنان، کۆمەڵکوژی سروشت، کۆمەڵکوژی زمان و کولتوور، کۆمەڵکوژی نەتەوەیی و...، دەرفەتی بۆ مۆدێلێکی پێکەوە ژیانی ئازاد و یەکسان لەگەڵ چارەسەری نەتەوەی دیموکراتیک خوڵقاندووە. ئەو عەقڵیەتەی کە لە سەدەی ٢١دا هێرش دەکاتە سەر ماف و پێگەی کورد، هێرش دەکاتە سەر پێگەی یەکسانی و ئازادی ژنان. نابێت لەبیر بکرێت کە تەنها بە ڕەوڵ و ئازادی بەڕێز ئۆجالان چارەسەری بە خۆی دەبینێ لە بەرامبەر شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مسۆگەرکردنی ئاشتی و ئازادی ژنان.
بەم بۆنەوە ئەنجومەنی ژنانی دەبەپە؛ لەگەڵ هەموو ڕێکخراوەکانی ژنان، ڕێپێوان، ڕاگەیاندن، ئیشکگریی بۆ دادپەروەری، چالاکیی خوێندنەوە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام داوە. بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی، چالاکیی و کۆبوونەوەکان لە گوندەکانەوە بۆ شارەکان، لە شەقامەکانەوە بۆ گۆڕەپانەکان بەڕێوە دەبەین.
ژیانێکی ئازاد و یەکسان تەنها بە تێکۆشانی ژنان دەکرێت، بەدڵنیاییەوە سەدەی ٢١ دەبێت سەدەی ژن و ساڵی ٢٠٢٥ساڵی ئازادی دەبێت، بۆیە پێداگریمان بۆ ژیانێکی ئازاد بە تێکۆشانی ژنان دەبێتە زامنی کۆمەڵگەیەکی ئازادە.
لە ئەنجامدا؛ شاندی کۆنفڕانسەکەمان چوارچێوەی تێکۆشانی خۆیان بۆ ئەم سەردەمە دەست نیشان کرد؛
• ئەنجامدانی چالاکی و کۆبوونەوە بۆ چارەسەری دیموکراسیانەی کێشەی کورد و ئازادی بەڕێز ئۆجالان کە زامنی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.
• بەڕێکخستن و خۆپاراستن لە دژی کۆمەڵکوژی ژنان لە هەموو شوێنێک تێکۆشان بەرز بکرێتەوە.
• بڕیاردرا لە ڕێگەی ئەکادیمیاکانی ژنانەوە تێکۆشانی ژنان بە سیاسەتی دێموکرات پەرەی پێ بدرێت.