ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی لە ئیزمیر لەگەڵ ژناندا کۆبووەوە

لە چوارچێوەی زنجیرە کۆبوونەوەکانی "کۆبوونەوەکانی ژنان لە بونیادنانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی لەگەڵ ژناندا کۆبووەوە.

ئەنجوومەنی ژنانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی (دەم پارتی) لە چوارچێوەی "کۆبوونەوەکانی ژنان لە بونیادنانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" دا لە ئیزمیر لەگەڵ ڕێکخراو و پلاتفۆڕمەکانی ژنان و فیمینیستەکاندا کۆبووەوە.

ئەنجوومەنی ژنان لە چوارچێوەی ئەم کۆبوونەوەنانەدا، بابەتی بونیادنانی "کۆمەڵگەی دیموکراتیک" و مسۆگەرکردنی ئاشتییدا، چ ڕۆڵێک بگێڕێت، درێژەدان بە هێڵی تێکۆشانی فرەلایەن گفتوگۆیان لە بارەوە دەکرێت. لە کۆبوونەوەکەدا وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی خالیدە تورک‌ئۆغلوو، ئەندامانی کۆردیناسیۆنی ژنانی دەم پارتی و چەندین ژن بەشداری کۆبوونەوەکە بوون.

لە کۆبوونەوەکەدا خالیدە تورک‌ئۆغلو دەستنیشانی کرد "بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" بابەتی بنەڕەتی تێکۆشانیانە. ئاماژەی بەوەشدا لەگەڵ ژنانی ناسنامە جیاوازەکاندا لە کۆبوونەوەکانیان بەردەوام دەبن.

کۆبوونەوەکە بە گفتوگۆی کراوە بەردەوام بوو.