یەپەسە ژن چالاکی وەڵامدانەوەی ئەنجامدا
یەکینەکانی وەڵامدانەوەی یەپەسە ژن ڕایانگەیاند بە بۆنەی ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پەکەکە لە ئامەد چالاکییان ئەنجامدا.
یەکینەکانی وەڵامدانەوەی یەپەسە ژن ڕایانگەیاند بە بۆنەی ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پەکەکە لە ئامەد چالاکییان ئەنجامدا.
لە بارەی چالاکییەکەیانەوە یەکینەکانی وەڵامدانەوەی شەهید ئارمانج جەمرەی یەپەسە ژن ئاماژەیان بەوەکرد، یەکینەکانییان لە ٨ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە گەڕەکی یەنیشەهیر لە ناوچەی فارقینی ئامەد، نزیک کاتژمێر ٠٩:٤٥ خولەکی شەو لە دژی بنکەی ڤۆدافۆن چالاکییان ئەنجامدا و لە ٨٠٪ بنکەکە لەناوبرا.
هەروەها ڕایشانگەیاند، یەکینەکانی وەڵامدانەوەی شەهید ئارمانج جەمرەی لە ٢١ـی تشرینی دووەم ٢٠٢٤ لە گەڕەکی بەشیوز ئیڤلەر لە ئامەد، لە دژی وێستگەیەکی کارەبای سەر بە داواکاری گشتیی و دادگاکان چالاکیان ئەنجام دا.
هەر لەو بەردەوامی چالاکییەکانیاندا یەکینەکانی وەڵامدانەوەی شەهید ئارمان ڕووناهی یەپەسە ژن، لە ١٨ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ کاتژمێر ١:٣٠ لە تاوەری بزنێ لە ئامەد لافیتەیەکیان هەڵواسی کە تییایدا نووسراوە "٢٧ـی تشرینی دووەم پیرۆز بێت".