یەپەژە ٢ ژن و منداڵێکی ئێزیدی ڕزگارکرد

یەپەژە ٢ ژن و منداڵێکی لە دەست چەتەکان ڕزگارکرد

ڕزگارکردنی ژنانی ئێزدی

یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) بە ڕاگەیاندراوێک ڕایگەیاند کە ٢ ژن و منداڵێکی ئێزیدییان ڕزگارکردووە.

بە گوێرەی ڕاگەیاندراوەکە ئەو دوو ژنەی ڕزگارکراون عەزیزە خالدی ٢٥ ساڵ و تەواف داود چەتۆی ٢٤ ساڵانە کە لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ لە لایەن چەتەکانی داعشەوە لە شەنگال ڕفێندران. هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە خوناڤ کە لە کامپی هۆلێ ڕزگارکراوە، لەتەمەنی دوومانگیدا بووە کاتێک ڕفێندراوە.

هەروەها ئاماژەش بەوەکراوە، عەزیزە خالد لە کامپی هۆلی ڕزگارکراوە، هەروەها تەواف چەتۆ لەسەر سنوری سوریا- عێراقدا ڕزگارکراوە، لەو کاتەی ویستوویەتی خۆی ڕزگاربکات لەدەستی چەتەکان. ئاماژە ش بەوەدەکات منداڵە ئێزیدییەکە کە ناوی خوناڤە لە لایەن عەزیزە خالیدەوە لە کامپی هۆلی گەورەکراوە.

بەرپرسی نوسینگەی پەیوەندییەکانی یەپەژە لەنا حسێن و وتەبێژی ڕاگەیاندی یەپەژە ڕووکەن جەمال پێشوازییان لە ژنە ڕزگارکراوە ئێزیدییەکان کردووە و ڕزگاربوونیان لە تەواوی ژنان پیرۆزکرد.

لە پێشوازیکردنەکە لەنا حسێن وتی: "یەکینەکانمان لە ساڵی ٢٠١٤ تا ئەمڕۆ سەدان ژنی ئێزیدی ڕزگارکردووە. پاراستنی شەنگال و ژنانی شەنگال وەک ئەرکی خۆمان دەبینین."

هەر لەو بارەوە ڕووکەن جەمال ئاماژەی بەوەدا لەساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژی شەنگالدا ڕزگارکردنی ژنانی ئێزیدی بۆ ئەوان سەرفرازی و تۆڵهەڵدانێکی زۆر مەزنە لە دژی داعش.