'ئیتر ڕێگە نادەین ژیانمان زەوتبکرێت و بچەوسێنرێتەوە'
ناوەندی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ژنای کورد (ڕێپاک) بە ڕاگەیاندراوێک لە دژی هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی شەرمەزار کرد و وتی: "چیتر ڕێگە نادەین ژیانمان زەوتبکرێت و بچەوسێنرێتەوە."
ناوەندی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ژنای کورد (ڕێپاک) بە ڕاگەیاندراوێک لە دژی هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی شەرمەزار کرد و وتی: "چیتر ڕێگە نادەین ژیانمان زەوتبکرێت و بچەوسێنرێتەوە."
ناوەندی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ژنای کورد (ڕێپاک) دەربارەی هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی کە لە ٢١ی کانوونی دووەم لە پەڕلەمانی عێراق پەسەند کراوە و یاساکە لە دژی مافەکانی ژنانە، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند ئەو یاسایەنە قبوڵ ناکەن و بە سەرنج خستنەسەر بە شودانی منداڵی کچی ٩ ساڵە ئاماژەی بەوەدا بە هەموو شێوەیەک لە دژی ئەوەن.
بەیاننامەکەی ڕێپاک بەم شێوەیە:
" سەرەڕای تێکۆشان و ململانێی بەرچاوی بزووتنەوەکانیژنان، پەرلەمانی عێراق هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسیی عێراقی پەسەند کرد. لەئەنجامی ڕای گشتی بەرچاو و ئەو ململانێیەی کە بزووتنەوەکانی ژنان لە عێراق و لەسەرانسەری جیهاندا دروستیان کرد، ئەو ماددەیەی کە تەمەنی هاوسەرگیری بۆ ٩ ساڵ دابەزاند، کە تێیدا هاتبوو کچانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ دەبێت هاوسەرگیری بکەن، پەسەند نەکرا و تەواوی هەوڵەکان لەسەرانسەری جیهان بۆئەوە بوو کە دەبێت تەمەنی فەرمی هاوسەرگیری ١٨ساڵی بێت و بەفەرمی بەو شێوەیە بێت.
بەڵام ئەم هەموارکردنەوەیە دەسەڵاتی دادوەری دەداتە دادگا ئیسلامییەکان لەسەر بابەتی هاوسەرگیری و جیابوونەوە و میرات. لەبەرئەوەی هەموارکردنەکانی ئێستا لێکدانەوە و حوکمەکانی دادگای ئیسلامی پەسند دەکەن، هاوسەرگیریی کچان بە دیفاکتۆ جێبەجێ کراوە. بەم شێوەیە یاساکە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ڕێگە بە هاوسەرگیری منداڵان دا.
یەکێک لە گرنگترین بابەتەکان کە دەبێت لە هەموارکردنەوەی یاساکەدا لەبەرچاو بگیرێت، ئەوەیە کە پیاوانی ئایینی شیعە داوای گۆڕانکارییان لە یاسای هەبوودا کردووە و هێزە دەسەڵاتدارەکانی سوننەش ئەو گۆڕانکاریانەیان پەسەند کردووە، لە بەرامبەر ئازادکردنی دیلەکانی داعش. دەبینین چەندین موزایەدەی سیاسی جیاواز لە نێوان گروپە پەرلەمانییەکاندا دەکرێت و ژنانیش دەبنە قوربانی لەو موزایەدەیانەدا. بارودۆخی ئێستا تیشک دەخاتەسەر ڕاستی کۆیلایەتی ژن و داڕشتنەوەی دەسەڵات و دەوڵەت بە شێوەیەکی زۆر سەرنجڕاکێش و ڕووبەڕووی داعشی سیاسی دەبێتەوە.
لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕژێمە دیکتاتۆرەکان کە نوێنەرایەتی دەسەڵاتی پیاوسالاری باڵادەستی دەوڵەت نەتەوەیی و ئایدۆلۆژیای پیاوسالاری دەکەن، لە قەیرانی سیاسی و کۆمەڵایەتی توند دا دەژین. قەیرانەکە پارادایمییە و ڕووبەڕووی داڕمان دەبێتەوە؛ چونکە ڕژێمەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەیانەوێت بە سەپاندنی ڕێسای توندتری پیاوسالاری و هەژموونی پیاوان و ژیانی دژە دیموکراسی قەیرانەکان تێپەڕێنن. بە ئایدۆلۆژیای پاشەکشەی بنەماڵە و هاوپەیمانی دەوڵەتی فاشیست، هەوڵدان بۆ زیندووکردنەوەی ئەو قەوارە سیاسیەیی کە هەیە لەسەر بنەمای سیاسەتی دامەزراندنەوەی کۆیلایەتی ژنە.
لە دەیەی ڕابردوودا زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەنجامی ئەم سیاسەتە مافیان لە ژنان سەندەوە و بە شێوەیەکی دڕندانە دەسەڵاتی پیاوانیان لە کایە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان دامەزراندووەتەوە. پێشێلکارییە سەرەکییەکانی مافەکان بریتین لە دابەزاندنی تەمەنی هاوسەرگیری کچان بۆ ١٨ ساڵ، پێدانی سەرپەرشتی باوک لە ئەگەری جیابوونەوەدا، هەروەها یاسای میرات دەسەڵات دەدات بە دادگا ئیسلامییەکان لەم بابەتانەدا.
هەرچەندە تاکە چارەسەر بۆ قەیرانی ئێستا بنیاتنانی ئازادیەکانە لەسەر بنەمای بەها دیموکراسیەکان، بۆ ژنان و گەلان و هەموو هێزە ئازادی خوازەکان، پێداگری لەسەر چارەسەرکردن خەریکە قەیرانەکە پەلکێشی ناو شەڕیدڕندانە دەکات.
ئەو ڕاستییەی کە ١٢ ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ داعش، گۆڕانی ڕژێم لە سوریا و لە سەرتاسەری عێراق و ئێران و ئەفغانستان سەریهەڵدا، ئەوە نیشان دەدات کە ئەوانەی کۆیلایەتی ژنانیان کردۆتە بەهای ئایدیۆلۆژیی بنەڕەتیی بۆ بنیادنانی دەوڵەت و لە پرۆسەی دۆزینەوەی چارەسەردان، سەرکەوتوو دەبن. دەمانەوێت ئەوە ڕابگەیەنین کە لە بەرامبەر سیاسەتەکانی بەهێزکردنی ژنان بۆ هاوسەنگی هێز و بنیاتنانەوەی کۆیلایەتی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، تێکۆشانی ئازادی ژنان وەک بەدیلێکی بنەڕەتی بۆ ئازادی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەریهەڵداوە و بلۆکێکی دیموکراسییە بۆ دووبارە بەدەستهێناوەی بەهاکانی ژنان و مافەکانیان. لەسەر ئەم بنەمایە ڕایدەگەیەنین کە ئەم گۆڕانکارییە یاساییانە پەسەند ناکەین و داوا لە هەموو ڕێکخراوەکانی ژنان و تەواوی ژنانی جیهان و ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەین کە خەبات بۆ پێچەوانەکردنەوەی گۆڕانکارییەکان چڕتر بکەنەوە و هەڵوێستێکی سیاسی بگرنەبەر کە ڕێز لە مافەکانی ژنان بگرێت. چیتر بەرگە ناگرین کە ژیانمان بدزرێت و سووک بکرێت و پشتگوێ بخرێت."