یەژا ستار: هەڵوێستی بێریتان بووە ناسنامەی بەرخۆدانی شکۆمەندانە

یەژا ستار یەکێک لە کادرە پێشەنگەکانی پەکەکە، بێریتان هێڤی یاد کردەوە و دەسنیشانیکرد هەڵوێستی بێریتان لە دژی هێڵی خیانەت بووە ناسنامەی بەرخۆدانی شکۆدارانەی تێکۆشانی ئازادی کوردستان.

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژا ستار بە بۆنەی ٣٢هەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی کادری پێشەنگی پەکەکە بێریتان (گوڵناز کاراتاش) ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە:

"لە ٣٢هەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی فەرماندەی هێڵی بەرخۆدانی ئاپۆیی، ڕێهەڤاڵ  بێریتان (گوڵناز کاراتاش)دا لە بەرامبەر گەورەیی چالاکیەکەیدا بەژنمان دادەنەوێنیینەوە، بە ڕێزدارییەوە هەڵوێست و فیداییبوونی شکۆمەندانەی یاد دەکەینەوە، هەروەها هەنگاو لەسەر هێڵی ئەو بە ڕێگەی سەرکەوتنی خۆمانی دەزانین. بە ڕێزداری و خۆشەویستییەکی گەورەوە سڵاو لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەین کە بووە ئافرێنەری هەڵوێستێکی ئاوا گەورە، لە ساڵی ٣٣هەمینی  بە سوپابوونماندا وەک بەهای ئازادی هاوبەش وەک دیاری پێشکەشی هەموو ژنانی خەباتکار دەکەین. هەرەوەها جارێکی دیکە وەفاداری خۆمان بۆ شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم پیشان دەدەینەوە، کە مانگی تشرینی یەکەمییان کردە مانگی بەرخۆدانی ژن و بەژنی خۆمان لە ئاست یادکردنەوەیاندا دادەنەوێنین.

دەرکەوتنی ڕێبەر ئاپۆ بۆ هێزە سەردەستەکان کە خۆیان لەسەر سەرکوتکردنی مرۆڤەکان بەهێزکردبوو، بووە ترس و هەژانێکی گەورە. هەرەوەها بۆ ئازادیخوازان بووە ڕووناکی و هیوایەکی نوێ، بووە ڕێگەی ژیانێکی شکۆمەند و ئازاد. فەرماندە بێریتان یەکێک بوو لەو مرۆڤانەی خاوەنی هەست و ڕۆحێکی ڕەسەن بوو، لە پێناو ڕامانی ڕۆژی ئازاد و سەرخستنی بنەماکانیدا ڕۆحی خۆی لەو پێناوەدا بەخشی.

بێریتان ژیانێکی ئازادی چیا ئازادەکانە. سەرهەڵدانی خۆی لە ڕەسەنایەتی لوتکەکانی وڵاتەکەیەوە وەرگرت. نەریتی خیانەتی لە خەیاڵەکانی خۆیدا سوتاند، لە کەندەڵانەکانی چیا بەرزەکانی خواکوڕکدا، تۆوی هیوای ژیانێکی ئازاد ناشت و گەشەی کرد، جەنگاوەربوونی جوانترکرد و بە شەڕکانی خۆیەوە ژیانی فێری ژنان کرد.

هەڤاڵ بێریتان بە تێکۆشانی خۆی سەلماندی کە ژنان بەبێ شەڕ ئازاد نابن، بۆ ئەوەی ژن ئیرادەی هەبێت و باوەڕی بە خۆی هەبێت، مەرجێکی بۆ هەڵگیرسانی شەڕ و خەباتێکی بێهاوتا دانا. بە کەسایەتی خەباتکارانەی خۆی سەختترین بارودۆخی تێپەڕاند و هێزی ژنانی لە لەناوبردنی هەموو بەربەستێکدا نیشان دا.

لەو سەردەمەی کە تێیدا ڕێبازی بێباوەڕی لە بەرامبەر هێزی ژنان بەڕێوەدەبردرا و دەگوترا کە ژن ناتوانێت بە تەنها خۆی بەڕێکخستن بکات و هیچ توانایەکی بۆ شەڕ نیە، بوێری و بەهرەمەندی شەڕکردنیان لاوازە، هەڤاڵ بێریتان بە ژیان و هەڵوێستی خۆیەوە هەمیشە جەخت لەسەر گرنگی سەربەخۆی ژنان دەکاتەوە لە سوپادا.

ئەگەر ژنان سوپای سەربەخۆیان نەبێت، ناتوانن ئیرادەی ئازادییان هەبێت. بەبێ سوپای سەربەخۆ ناتوانێت خەبات بۆ ئازادی بکات و ناتوانێت کۆمەڵگە ڕزگار بکات. هەڤاڵ بێریتان ئاگاداری ئەو ڕاستیانە بوو، ئەو باش دەیزانی و پێی وابوو بە سوپابوونی ژن ئیرادە و هێز بەدەست دێت. ئەو خاوەنی زانستێکی باڵای ئازادییە. بۆیە هەڤاڵ  بێریتان ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی هەیە لە بە سوپابوونی ژندا. لەخۆیەوە دەست پێدەکات و ژنان لە مەیدانی شەڕ و چالاکیدا چالاک دەکات و بەم شێوەیە خەباتێکی گەورە لەدژی عەقڵیەتی پیاوسالاری بەڕێوەدەبات، لەو خەباتەشەوە دەرئەنجامی مێژوویی بەدەست دەهێنێت. بەشداری زۆرێک لە هاوڕێکانی دەکات لە شەڕەکەدا، نیشانی هەمووان دەدات کە ژن چەندە بەهێزە و دەتوانێت چی بکات.

ئەو دلێری و باوەڕەی لە ژندا پەرەی سەندووە، هێندەی تر گەڕان بەدوای ژیانێکی ئازاددا گەشاوەتر دەکات و زنجیرەکانی کۆیلایەتی بە درێژایی هەزاران ساڵ دەشکێنێت. بێریتانی قارەمان، ژنانی فێرکرد کە "ژنێکی لاواز و بێدەسەڵات بوونی نییە، ژنێک هەیە کە دەسەڵاتی لێوەرگیراوە"  بۆیە ئەو ژنێکە کە گەیشتە ئەم هێزە و جەنگاوەرێکی نمونەییە بۆ هەموو ژنان.

هەڤاڵ بێریتان لەساڵی ١٩٩٢دا لە ئاستی فەرماندەیی دەستەدا ڕۆڵ وەردەگرێت. یەكێکە لە یەکەم فەرماندەکانی بەسوپابوونی ژن. خۆی لە هێڵی تیۆری، سیاسی  و ڕێکخستنیدا پەروەردە و بەهێز دەکات. لە ژیاندا زۆر کاریگەری و خاوەنی هێزی ڕێکخستنکردنە. بە ژیری و تێگەشتنەوە هەست بە سەختییەکان دەکات و پیشانیان دەدات. لە دەربڕێنی هزرەکانی خۆیدا بوێر و ڕادیکاڵە. دەزانێت چۆن هاوسەنگیەکی بەهێز لە نێوان هەست و بیرکردەنەوەیدا دابنێت و بەو هاوسەنگییەوە تەندروستانە هەنگاوەکانی بنێت. بۆیە بوونی بێریتانی ژنێکی ئازاد سەرچاوەکەی لە دروستکردنی ئەم تایبەتمەندیانەوە وەردەگرێت. بە تەواوی خۆی لە لاوازبوونی جیهانی پیاوسالاری پاک کردەوە و ئازادی لە خۆیدا بونیادنا. کەسایەتی سەرهەڵدێری، بە شکۆ، تێکۆشەر، بوێر، بە ڕێکخستن، باوەڕ بە خۆی و ڕەگەزەکەیەوە بووە پایەیی دامەزراندی قەڵای سوپای ژن. هەڵوێستی بەرامبەر بە هێڵی خیانەت بووە نیشانەی بەرخۆدانی بە شکۆ لە تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا.

نەفرەتی لە نەریتی خیانەتکاری کوردی کرد و بووە گورزێکی بەهێز لەدژی نوێنەرانی هێڵی نۆکەرایەتی. لە بەرامبەر ئەم هێڵەدا بوو بە نوێنەری ئەو ژنە کوردەی کە ئازادی و شکۆی نەتەوەکەی لە سەرووی هەموو شتێکەوە بە نرختر دەزانێت. لە سەرهەڵدان و ڕاپەڕینەکانی مێژووی کورددا، ژنان خۆیان لە تاوێرەکان فڕێدا بۆ ئەوەی نەکەونە دەستی دوژمن، بێریتان جارێکی دیکە ئەو ژنە بە شەرەفەی زیندوو کردەوە. ژنی ئازاد و زانستی نەتەوەی دیموکراتیک بە ئیرادەی خۆیەوە گەیاندە لوتکە.

بە هەزاران لە ژنانی ڕەسەن ڕێچکەی بێریتانیان گرت، لەگەڵ بەرزکردنەوەی حورمەتی ژندا، بێریتانەکانیان زیاد کرد و تیکۆشانی ئازادی ژن لە سوپابوونەوە بەرەو حیزبی بوون برد. ئاڵای ئازادییان ڕادەستی یەکترکرد. بۆیە بێریتان بۆ هەموو گەریلایەکی یەژا ستار پێوانەی هەڵوێستی بەرخۆدانە، ناوەندی خولیای هەموو لێگەڕێکی ئازادییە.

ئەمڕۆ لە هەموو بستێکی خاکی کوردستان ژنان بە سۆز و خۆ بەدیهێنانی کەسایەتی بێریتان شەڕدەکەن و بە دلێرییەوە بەرەنگاری هێرشەکانی خیانەت و کردەوەکانی دەبنەوە. بە زانستی بێریتان بە ئیرادە و یەکگرتوویەکەی پتەوەوە بەرەنگاری هەموو جۆرە هێرشێک دەبنەوە و شکستی پێدەهێنن. لەم دوایانەدا ڕێهەڤاڵمان و ناوهەڵگری بوێری بێریتان، فەرماندە بێریتان نورحەق چیا بە فیدایەتی و پێداگری و بڕیارداری خۆی لەسەر ڕێچکەگری هێڵی بێریتان و نەریتی جەنگاوەری بێریتانی بە دۆست و دووژمن پیشاندا. وەک بێریتان بە هیوای ئەوەی نەکەوێتە دەستی بەکرێگیراوەوە، بە دڵێکی بەهێزەوە پیمی نارنجۆکەکەی ڕاکێشا و شەهادەتێکی شەرەفمەندانەی بۆ خۆی هەڵبژارد. بێریتان بە شەڕ و ژیانی خۆی بە کارەکانی ڕێبەر ئاپۆوە هیواکانی بۆ هێزی ژنان بێهودە نەکرد. لەسەر هەمان ڕێڕەو بە هەمان بیرو باوەڕەوە دوای دە ساڵ بەروار دەرسیم، بێریتان نورحەق چیا، ئەدەسا جەژنا، ئاخین گابار، بەندا ئامەد، لەیلا سورخوێن، هەژار زۆزان، ئاخین موش مامۆستایەتی هەمان هەڵوێستمان بۆ دەکەن. لە سەرحەدەوە تا بۆتان و ئامەد، لە خەرزایەوە تا دێرسیم و لە تەواوی گۆڕەپانەکانی پاراستنی مەدیا، شەڕی وشککردنی ڕەگی خیانەتکاری و داگیرکاری بەڕێوەدەبەن.

دەماری خیانەت لە کەسایەتی بارزانی و پەدەکەدا بە هەمان ترسناکییەوە زیندووە، بەتایبەتی لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، هەناسە دەدەن بە دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی لە هەڵوەشاندنەوە ڕزگاریان ببێت، هەروەها هێز دەدەنە داگیرکەران، دەبنە هۆکار لە شەهیدکردنی دەیان گەنجی کورد و پێشکەشکردنی خاکی کورد بە داگیرکەران. لە بەرامبەر ئەم کردارانەدا هەڵوێستی بێریتان لە کتێبی دڵ و دەروونماندا زیندوو دەهێڵرێتەوە، بەو ئەزموون و قوربانیدانەوە تابێت گەشتر و بەهێزتر دەبێت. بۆیە گەر لەم هێڵە خیانەتکارەدا سوربوون لە پشتگیریدان بە دووژمنی کوردان و داگیرکاری کوردستان هەبێت، ئەوا لە بەڵێنماندا تا سەرکەوتن لەبەرامبەر ئەم کۆیلەبوونە، گەورەکردنی تێکۆشان و سەختکردنی شەڕ دەبێت. ئەو بناغەیەیی کە هەڤاڵ بێریتان بۆ سوپابوونی ژنان دایناوە، هەرگیز لە نوێبوونەوە و گەشەکردن بێبەش نابێت، تێکۆشانی ژیانێکی ئازاد لە چیاکانی کوردستان وەک چۆن بووە بە ئیلهامبەخشی ژنانی جیهان بۆ گەڕان بەدوای ژیانێکی ئازاددا. دەبێتە ئەو چرایەی کە لە ڕووناکی شۆرشی "ژن، ژیان، ئازادی" دەگەیەتە سەرکەوتنی هەمیشەیی.

بۆیە لە  کۆتاییدا جارێکی دیکە لە ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی فەرماندەی گەورەمان بێریتان هێڤیدا بە پێزانینەوە یادی دکەینەوە و بەڵێنی هەنگاونان لەسەر هەڵوێستەکەی پیرۆز دەکەین. هەموو کاتێک شەڕ و تێکۆشانەکانی بە جوانی گەشبوونەوە دەهێڵینەوە، دەنگی هەڵهەڵەی بەرخۆدانەکانی لە چیاکانی کوردستاندا بە زیندوویی دەهێڵینەوە."