ئەزەر: ئێمە ئامرازی هەڵبژاردن نین

سەزەن ئەزەر ئەندامی پشتیوانی مۆر ڕایگەیاند، ئەوان بە بەڵێنەکان لەسەر مافە بەدەستهێنراوەکان هەڵناخەڵەتێن و وتی، "ئێمە بناغەی سەرەکیی ژیانین".

ماوه یه کی کورت بۆ هه ڵبژاردنه کانی ١٤ی ئایار له تورکیا و کوردستان ماوه. ناڕەزایەتی ژنان بەرامبەر بە ئاکەپە و کردەوەکانی لە ماوەی ۲۰ ساڵی ڕابردوودا لە زیادبووندایە. لە ماوەی ١٥ ساڵی ڕابردووی دەسەڵاتی ئاکەپەدا ٤ هەزار و ٣٠٠ ژن کوژراون و هەزاران جار دەستدرێژی و هەراسانکردنی لە دژی ژنان ڕوویداوە.

سەزەن ئەزەر ئەندامی پشتیوانی مۆر لەبارەی ئەو ڕووداوانەی لە ماوەی ٢٠ ساڵی دەسەڵاتی ئاکەپە دا بەسەر ژناندا هێنراوە و هەروەها لەبارەی ناڕەزایەتیی ژنان لە دەسەڵات و داواکارییەکانیان بۆ هەڵبژاردن بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) شیکار کرد.

سەزەن ئەزەر ئاماژەی بەوەدا، ژنان ماوەیەکی زۆرە لە گۆڕەپانەکاندا بە بەرنامەی خۆیان تێدەکۆشن و خەبات بۆ مافە بنەڕەتییەکانی ژیانی ژنان بەردەوامە و کۆڵ نادەن.

ئەزەر ڕایگەیاند، ئەوان بە سەودا و مامەڵەکانی دەسەڵات هەڵناخەڵەتێن، کە دەیەوێت لە پرۆسەی هەڵبژاردندا فریوکارییەکانی ئەنجامی بدات و وتی، "لەگەڵ بەرنامەکانی هەڵبژاردن دا هاوپەیمانیی کرداری و بەرنامەکانی دەستنیشانکردووە. بەرنامەی دەسەڵات  پەیوەندیدار بە ژنانەوە ڕوون و ئاشکرایە. بە تایبەتی، لەم ڕۆژانەی دواییدا، یاسای ژمارە ٦٢٨٢٤، کە پارێزگارییە بۆ ژنان، کردیان بە بابەتی سەودا و مامەڵەکردن. لەسەر دژایەتیکردنی ژنان هاوپەیمانی دروست دەکرێت. لە لایەکی ترەوە، بەرنامەی مێزی ٦ لایەنەکەش دەبینین، کە ئەوان بەڵێن دەدەن جارێکی دیکە ڕێککەوتنی ئیستەنبوڵ ئیمزا بکەنەوە. ئێمە ئامرازی هەڵبژاردن نین و ئێمە بەو بەڵێنانە هەڵناخەڵەتێین، کە بە ناوی ئێمە قسە بکەن و مافە بەدەستهاتوەکانمان وەک بەڵێن پێمان بدەنەوە. ئێمە بناغەی بنەڕەتیی ژیانین و بە هێزی خەباتمان، ئەو بارودۆخە نایەکسانە قبوڵ ناکەین، کە بەسەرماندا سەپێنراوە."

'ئێمە بە پێی داخوازییەکانی ژنان لە هەڵبژاردن نزیک دەبینەوە'

ئەزەر ڕایگەیاند، ئەوان بەردەوام دەبن لە خەباتیان دژ بە دوژمنایەتی بەرامبەر ژنان و وتی، دەنگی خۆیان دژی ئەوانە بەرز دەکەنەوە، کە شێوەیەکی ڕاستەقینە لە کێشەکانی ژنان نزیک نابنەوە.

 ئەزەر ئاماژەی بەوەدا، نابێت بزووتنەوەی ژنان بەپێی خواست و داواکارییەکانی حیزبە سیاسییەکان لە چوارچێوە بدرێت، بەڵکو دەبێت بە گوێرەی داواکارییەکانی خۆیان لە هەڵبژاردن نزیک ببنەوە.

ئەزەر ڕاشیگەیاند، توندوتیژیی دژ بە ژنان لە ماوەی دەسەڵاتی ئاکەپەدا زیادی کردووە و ئەوەشی ڕایگەیاند، هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی لە دژی توندوتیژیی دژ بە ژنان پێشنیاری چارەسەریی پێشکەش کردووە، کە ئەوە بۆ ئێمە جێگای هیوایە.

ژ.ت