یەکێتیی ڕۆژنامەنووسانی ژنی کوردستان (ڕۆژن) دەربارەی ڕۆژنامەنووسە شەهیدەکان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕۆژن، دەڵێت: "هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان شەرمەزار دەکەین و دەبینە شوێنکەوتەی حەقیقەت".
ڕۆژن ئاماژە بەوە دەکات جیهان بیلگین و نازم داشتان هێرشی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر ڕۆژئاوا بۆ ڕای دەگواستەوە و ڕاستییەکانیان ئاشکرا دەکرد، دەڵێت: "دژی درۆ و چەواشەکاری میدیای شەڕخواز، لەنێو هەلومەرجی سەختدا بنەماکانی ڕاگەیاندیان پاراست".
هەروەها دەڵێت: "دەوڵەتی تورک بەهۆی ترسی لە حەقیقەت، لە هەموو جێیەک هێرش دەکاتە سەر ڕۆژنامەنووسان".
داوا لە ڕێکخراوەکانی ژنان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و بەتایبەت دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکات، ئەم شەڕە ڕابگرن، دەڵێت: "وەک ڕۆژن بەڵێن دەدەین میراتی هەڤاڵە ڕۆژنامەنووسە شەهیدەکانمان بپارێزین و مەزنتری بکەین.
ئەوانەی لە تاریکیدا خۆیان دەشارنەوە، با هەردەم لە شوێنکەوتووانی حەقیقەت و ڕووناکی بترسن. دڕندەیی و کۆمەڵکوژییەکانتان، ناتوانێت شوێنکەوتووانی حەقیقەت بترسێنێت. ئێمە هەردەم ئەو ڕاستییانە ئاشکرا دەکەین کە ئێوە دەیشارنەوە و دەبینە دەنگی ژن و گەلان. هەر کە ئێمە ڕاستییەکانمان گەیاند، ئێوە لە ویژدانی کۆمەڵگە و لەبەردەم مێژوودا دادگایی دەکرێن".