ژنان بۆ ٢٥ی تشرینی دووەم چوونە گۆڕەپانەکان

ژنان لە زۆربەی ناوەندەکانی باکووری کوردستان و تورکیا لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم چوونە گۆڕەپانەکان، بانگەوازیان کرد ٢٥ی مانگ بڕژێنە گۆڕەپانەکان.

لە شارەکانی باکوری کوردستان و تورکیا، ژنان لە چوارچێوەی  ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەرامبەر ژنان ڕژانە شەقامەکان.

وان

لە شاری وان لە بەردەم زیندانی وان بە پێشەنگایەتی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا) بەیاننامەیەک بڵاو کرایەوە. لە چالاکییەکەدا زۆربەی ژنان بەشداری چالاکییەکە بوون. لە ڕاگەیاندنی بەیاننامەکەدا پانکارتی،"دژی گۆشەگیری و توندوتیژی لە زیندانەکان، ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرایەوە.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەکرا، لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بەرامبەر بە ژنان توندوتیژی بەردەوامە و ڕاگەیاندرا: "شەڕ هۆکاری سەرەکی توندوتیژییەکانە، دژی دەستگیرکردن، دەستبەسەرکردن و فشارەکان بەردەوامی بە تێکۆشان دەدەین. دەسەڵاتداری پیاوسالار هەموو دەستکەوتەکانی ژنان بە ئامانج دەگرێت. پێویستە ژنان تێکۆشانیان لە دژی ئەمە پەرە پێدەدەین، کۆمەڵگەیەکی ئازاد بە تێکۆشانی هاوبەشی ژنان بنیات دەنرێت."

بەهەمان مەبەست و لە چوارچێوەی چالاکیەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەرامبەر ژنان بە دروشمی " ژن، ژیان، ئازادی" لە شارەکانی مێرسین، ئەدەنە، ئەرزرووم، ئامەد، شرناخ، ڕحا، بە پێشەنگایەتی ژنان، دەم پارتی، تەژەئا و ڕێکخستنەکانی دیکە ژنان ڕژانە شەقامەکان.