ژنان دژی گۆشەگیری ڕێپێوانیان کرد

ژنان لە کانتۆنی فورات دژی سیستەمی گۆشەگیری ڕێپێوانیان کرد و گوتیان: "ئێمەی ژنان لەسایەی ڕێبەر ئاپۆوە خۆمان ناسی. ئێمە ڕێبەرێتی بەشێوەی جەستەیی ئازاد دەکەین و لەنێو خۆماندا دەیبینین".

سەدان لە ژنانی کانتۆنی فورات بە ڕێپێوانێکی جەماوەری سیستەمی ئەشکەنجە و قڕکردنی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزار کرد. ڕێپێوانەکە بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "ئازادی جەستەیی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەر بۆ پرسی کورد" ئەنجامدرا. ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی ژنی ئازاد لە شاری کۆبانێ دەستی پێ کرد و لە گۆڕەپانی ئازادی کۆتایی هات.

وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پانکارتی "ژن، ژیان، ئازادی" و "ئازادی جەستەیی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەر بۆ پرسی کورد" هەڵگیرا، درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی بەرخۆدانی ئیمراڵی" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" بەرزکرایەوە.

لە گۆرەپانی ئازادی، پاش خولەکێک ڕێزگرتن ل شەهیدان، لەسەر ناوی بزووتنەوەکانی ژنانی کانتۆنی فورات، هاوسەرۆکی دەستەی گەنجان و وەرزش، ئاڤاشین مستۆ قسەی کرد.

ئاڤاشین تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕایگەیاند ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ڕامانە ئازادەکانی وەک ڕێبەری تێکۆشان دەناسرێتەوە.

ئاڤاشین گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی وەک گۆشەگیری سەر هەموو گەلان هەڵسەنگاند، گوتی: " وەک دەزانین هیچ زانا و فەیلەسوفێک هێڵی ئازادی ژنانی پێناسە نەکردووە، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ ڕاستی و جەوهەری ژنی ناساند و ئازادی ژنانی دەبەستێتەوە بە ئازادی کۆمەڵگەوە. گۆشەگیری توند و ڕەها لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا، دژی تەواوی ژنانە. بە فیکری ڕێبەرێتی هێزی ژنان پێشکەوتووە و بەم فیکرە خۆیان ڕێکخستووە".

ئاڤاشین ڕایگەیاند ئەرکی ژنانە درێژە بەم شۆڕشە بدەن، گوتی: "خاوەندارێتی لە ڕێبەری مرۆڤایەتی دەکەین. ئێمەی ژنان لەسایەی ڕێبەر ئاپۆوە خۆمان ناسی. ئێمە ڕێبەرێتی بەشێوەی جەستەیی ئازاد دەکەین و لەنێو خۆماندا دەیبینین".

چالاکییەکە بە بەرزکردنەوەی درووشمی ژن، ژیان، ئازادی" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" کۆتایی هات.