ژنان دژی توندوتیژی پیاو_دەوڵەت لە گۆڕەپانەکانن
بەبۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لە چەند شارێک ژنان ڕژانە گۆڕەپانەکان و توندوتیژی پیاو_دەوڵەتیان شەرمەزار کرد.
بەبۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لە چەند شارێک ژنان ڕژانە گۆڕەپانەکان و توندوتیژی پیاو_دەوڵەتیان شەرمەزار کرد.
بەبۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانیی توندوتیژی دژی ژنان، لە چەند شارێکی باکووری کوردستان و تورکیا ژنان ڕژانە گۆڕەپانەکان و دژی توندوتیژی و نایەکسانی و گۆشەگیری و شەڕ دەنگیان هەڵبڕی.
ڕحا
ناوەندی مافەکانی ژنانی نووسینگەی یاسایی ڕحا لەبەردەم نووسینگەکەی ڕاگەیاندراوی خوێندەوە. بەشێک لە ئەندامانی ڕێکخراوەکان و پارێزەران ئامادەبوون. جێگری سەرۆکی ناوەندی مافەکانی ژنان شیرین کزلکایا ڕایگەیاند دیوارەکانی توندوتیژی دژی ژنان دەڕوخێنین، ژیانێکی یەکسان و ئازاد و دوور لە توندوتیژی بنیات دەنێین. بۆ ئەمەش تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت.
ڕاگەیاندراوەکە بە چەپڵەڕێزان کۆتایی هات.
ئەدەنە
کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی لقی ئیهەدەی ئەدەنە، لە بینای کۆمەڵەکە ڕاگەیاندراوی خوێندەوە. ئەندامانی پارت و ڕێکخراوەکان بەشداربوون.
زەهرا ئایدن ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە تیشکی خستەسەر ئاماری کوشتن و توندوتیژی دژی ژنان و ڕایگەیاند دەوڵەت ناچارە ڕێکار بگرێتەبەر بۆ پاراستنی ژنان، پێویستە دەست هەڵبگرێت سیاسەتی سزا نەدان.
شەرناخ
کۆمیسیۆنی ژنان و منداڵانی نووسینگەی یاسایی شەرناخ لەبەردەم دادگا ڕاگەیاندراوی خوێندەوە. گەلێک پارێزەر ئامادەبوون. پارێزەر گوڵبەهار بلیگیچ ڕایگەیاند توندوتیژی دژی ژنان تادێت زیاتر دەبێت و ژنان ناپارێزرێن.
جولەمێرگ
ژنان لە جولەمێرگ سەرەڕای ساردیی کەشوهەوا لە چوارڕیانی نەخۆشخانەی دەوڵەت کۆبوونەوە و تا ماڵی پێشووی مامۆستایان ڕێپێوانیان کرد. بەشێک لە ئەندامانی پارت و ڕێکخراوەکان بەشداربوون و پانکارت و درووشم بەرزکرایەوە.
وتەبێژی مەجلیسی ژنانی دەبەپە بێریڤان باخچەچی ڕایگەیاند ژنان نەوەک هەر لە ٢٥ ی تشرینی دووەم بەڵکو هەموو ڕۆژێک تێکۆشان دژی توندوتیژی و فشار و شەڕی تایبەت مەزن دەکەن، لە هەموو جێیەک ڕووی ڕاستەقینەی شەڕی تایبەت ئاشکرا دەکەن.
بەهەمانشێوە لە وان و ئیدر و ئاگری بۆ هەمان مەبەست چالاکی ئەنجامدرا.