بە دیمەن

'ژنان خاوەنی زانستن، خۆیان لە هەموو جۆرە مەترسییەک دەپارێزن'

گەریلاکانی یەژا ستار ٨ی ئاداریان پیرۆز کرد و ئاماژەیان بەوەدا ژنان خاوەنی زانستن، دەتوانن خۆیان لە هەموو جۆرە مەترسییەک بپارێزن و ژنان بە فکری ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەبن.

پیرۆزکردنی ٨ـی ئادار

ڕۆژی ٨ـی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی ڕەنجدەر لە هەموو شوێنێکی کوردستان، لە دەشت و شارەکان بە جۆشوخرۆشێکی مەزنەوە پێشوازی لێکرا. لە چیاکانی کوردستان لە ناو ڕیزەکانی یەژا ستار ئەم جۆشە گەشتە ئاستێکی زۆر بەرز. بەم بۆنەیەوە گەریلاکانی یەژا ستار ئاریانا بارانی و دیجلە سەربڵند هەست و ڕوانگەی خۆیان دەربڕی. گەریلاکان بە دڵخۆشییەوە جەژنیان لە تەواوی ژنان پیرۆز کرد، گوتیان لە هەڵوێستی ژنانی تێکۆشەر و بەرخۆدەر لە هەموو جیهان مۆڕاڵ و هێز وەردەگرن و ئەوانیش لە چیاکانەوە بە تێکۆشان لە پشتی هەموو ژنان دەوەستن.

ئاریانا باران: بە تایبەتی ٨ی ئادار لە ڕێبەری نەتەوەیی لە ڕێبەر ئاپۆ و تەواوی ژنانی جیهان پیرۆز دەکەین. ڕێبەر ئاپۆ ئێمە کرد بە خاوەن فکرێک کە هەموو ڕۆژێکی ساڵ بکەین بە ڕۆژی ژنان. لە سایەیی ئەو فکرە بووین بە خاوەن هەست، بۆچوون و زانابوون. بەم شێوەیە خاوەندارێتی لە ژیان دەکەین. لە هەموو شوێنێکی جیهان هەموو ژنێک بەرخۆدان دەکات، تێکۆشان دەکات، هەروەها ئەو ژنانە کە خاوەندارێتی لە ئازادی خۆیان دەکەن و دەبن خاوەنی دروشمی ژن، ژیان، ئازادی، ئەمە بەومانایە دێت خاوەندارێتی لە خۆبوون دەکەن. کاتێک ئەمە دەبینین بۆ ئێمە دەبێت بە سەرچاوەی هێز و مۆڕاڵ. ئەمڕۆ ڕۆژی ژنانە کە بە ساڵان ئازاری ئەقڵیەتی پیاوسالاری دەبینین، بوون بە خاوەنی ئیرادە. ئەم هەڵوێستە بۆ ئێمەش دەبێت بە هێز. هەربۆیە وەک ژنانی گەریلا لە چیاکانی کوردستان لە بەرانبەر ئەو تاریکیەی بەسەر ژنادا دەسپێنرێت تێکۆشان بەرێوەدەبەین، ئەمەش بە هێزی فکری ڕێبەر ئاپۆ دەکەین. کاتێک هەموو ژنان بە یەک ڕەنگ و یەک دەنگ درژێنە گۆڕەپانەکان و داوای ئازادی خۆیان دەکەن، بێگومان ئەمە مسۆگەر دەبێت. بۆ ئەوەی ئەمە بە دی بێت ئەمڕۆ لەسەر چیاکان لە نێو هەموو هەلومەرجێکی سەختدا تێکۆشان بەڕێوەدەچێت و زۆر بە هەیەجانە. بە هەیەجانین کە ئیدی ژیانێکی ئاساییمان هەیە، چونکە ئیدی خاوەن فکرێکی ڕاستەقینەیەن کە لە هەموو مەترسییەک دەمانپارێزێت. ژنان بۆ خۆبوونی خۆیان تێدەکۆشن، لە بەرانبەر دەسەڵاتداری ئێستا سەر نەوی ناکەن، توندوتیژی ئێستا قبوڵ ناکەن، تاوەکو کۆتایی لە پشتیی ئەو ژنانەین. لە هەموو شوێنێکی جیهان کە ژنێک ئازارێک دەچێژت هەستی پێدەکەین و لێی تێدەگەین. هەربۆیە هەموو ژنان بانگهشتی گۆڕەپانی تێکۆشان دەکەین، تاوەکو بگەن بە ئازادی خۆیان. فکری ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئازادی دەمانبات. ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانی ئازادی دەستپێکرد، پێکەوە ئەم ڕێپێوانە درێژە پێدەدەین و دەگەیەنینە سەرکەوتن. هەربۆیە ژنان بانگهێشت دەکەم لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ کۆببنەوە.

ئەو تێکۆشانەی کە هەڤاڵ سارا (ساکینە جانسز) بەڕێوەی برد، بوو بە بناغەی تێکۆشانی ئەمڕۆمان. نمونەی هەڤاڵ سارا هەڤاڵ دەلال، لەیلا و ئاخین موش و چەندین هەڤاڵ بۆ ئەوەی بناغەی ژیانێکی ئاسودە بونیاتبنێن، قوربانی زۆر سەختیاندا، ڕۆژانی ژیانی خۆیان کرد بە دیاری بە ئێمەیان بەخشی. دیسان لە گۆڕەپانی کۆمەڵگەدا، هەڤاڵانی وەک ناگیهان ئاکارسەل، هەڤاڵ هەڤرین خەڵەف و زۆر هەڤاڵی دیکە بۆ ئازادی ژنان خەباتیان کرد. وەک ئەوەی ئەوان بۆ ئێمە خۆیان فیداکرد، ئێمەش لە شوێنی ئەوان بڕۆین. ئەو تۆوە هەڤاڵ سارا بە تێکۆشانی خۆی بۆ ئێمە چاند، گەورەی بکەین، بیکەین بە نەمام و لەگەڵ تەواوی ژنان لە دەوری ئەم نەمامە کۆببینەوە. بۆ تەواوی ژنان سەرکەوتن دەخوازم و دەڵێم بژی تێکۆشانی ئازادی ژن، ژیان، ئازادی.

دیجلە سەربڵند: ٨ی ئادار لە ڕێبەر ئاپۆ، لە گەریلاکانی چیا و لە هەموو ژنانی جیهان پیرۆز دەکەم. بە ڕێبازەکانی شەڕی تایبەت ژنان لە ماڵێکدا قەتیس کراون، ژنان بوون بە ئامرازێک بۆ وەچەخستنەوە و گرێدراون بە پیاوێکەوە. بەبێ ئەوەی خۆی و فکری خۆی بناسێت، بەبێ ئەوەی بە ئیرادە و جەوهەری خۆی بناسێت و جوڵە بکات، تەنها لە چوارچێوەیەکی تەسکدا ڕێنمایی دەکرێت. دەسەڵاتداری سیستەم و پیاوان ئەم دۆخە بەسەر ژناندا دەسەپێنن. هەربۆیە ڕۆژانە ژنان ڕووبەڕووی شەهیدکردن، ئەشکەنجەدان و فشار دەبنەوە. سیستەمێکی بەمشێوەیە ترسی خۆی لە دڵی ژناندا دروستکردوە، مەحکومی سەر نەوی کردن، بێدەنگی و کۆیلایەتی کردوە. ئەمڕۆ بۆ هەر ژنێک کە دەیەوێت بە فکرێکی ڕاست خۆی بناسێت، ببێت بە خاوەن هێز، باوەڕی و جەوهەری خۆیی ناکۆیلایەتی بە دەست بهێنێت، تاوەکو بگاتە ژیانێک کە تێیدا مافەکانی بپارێزریت زانستی ژن "ژنۆلۆژی" بۆ ئەوان ڕێچکەیە. لەگەڵ ژنۆلۆژی ژنان خۆیان زانا دەکەن، خۆیان پەروەردە دەکەن. هەربۆیە ئەمڕۆ ژنۆلۆژی جیهانی بووە. وەک ژنانی گەریلا، تێکۆشانمان لە ئاستێکی زۆر بەرزدا بەڕێوەدەبەین و بەرخۆدان ڕابەری دەکرێت، لەسەر بنەمای پێوانەکانی بیرۆدۆزی ڕزگاری ژنان بەڕێوەدەچێت. ئەمەش بەرهەمی تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆیە، وایکرد ژنان خۆیان بناسن، بە خۆیان و هێزەکەیان باوەڕ بێنن، هەروەها لە تێکۆشانی ئازادی بۆ هەموو ژنانی جیهان پێشەنگ بن. بزوتنەوەی ژنان تاوەکو گەشتە ئەم ئاستە چەندین هەڤاڵامان گیانی خۆی فیداکرد. ئەمڕۆش بە هەزاران ئەویندار لەم ڕێگەدا هەن و شوێنەکەوتەی ئەو هەڤاڵانەن. بۆهەموو ژنێکی گەنج و ئەوینداری ئازادی دەلێم رێگەی خۆناسین تێکۆشانی ئازادییە. هەربۆیە لێگەڕین و هەوڵدانەکانی ژنان پێویستە پێش هەموو شتێک بن، پێویستە بە زانابوون هەڵوێست وەربگرن، تێگەشتنی ڕێبەر ئاپۆ و ژنانی تێکۆشەر، ژنانی ئازادیخواز کێیە، چیا بناسێت. لە کۆتاییدا بەڵێنی تێکۆشانێکی حەقیقەت بەڕێوەبردن دەدەین. پێشەنگایەتی بۆ هەموو ژنانی جیهان بکەین.