ژنان لە گۆڕەپانەکانی پاریس بوون
لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنان بە ڕێپێوانێک پیرۆزکرا.
لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنان بە ڕێپێوانێک پیرۆزکرا.
بزوتنەوەی ژنان و سەندیکاکان لە فەڕەنسا بە دروشمی 'مانگرتن' رژانە ناو گۆڕەپانەکان.
تەڤگەری ژنانی کوردی پاریس و ژمارەیەک تەڤگەری دیکەی ژنان و سەندیکاکانی پاریس لە گۆڕەپانی ڕیپۆپلیکی پلاس رۆیاڵ کۆبونەوە و دەستیان بە ڕێپێوان کرد، بانگەوازیان بۆ یەکسانی و ئازادی کرد.
لە ڕێپێوانەکەدا ئەندامانی تەڤگەری ژنانی کوردی پاریس بە شێوەیەکی بەرچاو بەشداریان کرد و دروشمی 'ژن ، ژیان، ئازادیان وتەوە و وێنەی سێ ژنە شۆرشگێری کوردیان بەرزکردەوە کە لە پاریس شەهیدکرابوون.
لە ڕێپێوانەکەدا ئاماژە بە کەمپینی دادگاییکردنی دیکتاتۆر کرا و بانگەوازی بۆ تێکۆشانی هاوبەش و یەکگرتوو کرا.
دوای خوێندنەوەی پەیام و راگەیەنراوەکان چالاکی بە هەڵپەڕکێ و دروشمی کۆتایی هات.
ف.ق