ژنان لە لایپزیگ جینۆسایدی ئێزدییەکان لە شەنگالیان شەرمەزار کرد
لە لایپزیگ گروپەکانی وۆمێن دیفێند رۆژئاوا، گێمینسام کائمفێن، ژانگ فراون کۆمۆن، کاتکاڵس ئۆف لایپزیگ و زۆرا لە ساڵیادی جینۆسایدی شەنگال رێپێوانێکیان سازکرد.
لە لایپزیگ گروپەکانی وۆمێن دیفێند رۆژئاوا، گێمینسام کائمفێن، ژانگ فراون کۆمۆن، کاتکاڵس ئۆف لایپزیگ و زۆرا لە ساڵیادی جینۆسایدی شەنگال رێپێوانێکیان سازکرد.
کوردستانیان لەگەڵ دۆستانیان لە ئۆگوستوس پلاتز لەناوەندی شارەکە کۆبوونەوە و بۆ یادکردنەوەی قوربانیانی قڕکردنی شەنگال دەقەیەک بە بێدەنگی وەستان.
دواتر وتار پێشکەش کران و راگەیەندرا کە بەهۆی هێرشی داعشەوە کە پەدەکە خەڵکی شەنگالی بێچەک و بێ بەرگری بەجێهێشت، لە قڕکردندا دەستدرێژی کرایە سەر هەزاران ژنی ئێزدی و لە بازاڕەکان فرۆشران.
لە چالاکیەکەدا سڵاو لەو شەڕڤان و گەریلایانە کرا کە ئێزدییەکانیان لە جینۆساید رزگار کرد.
دوای وتارەکان چالاکوانان دەستیان بە رێپێوان کرد. چالاکوانان تا وێستگەی شەمەندەفەری ناوەندی لایپزیگ رێپێوانیان کرد و بڵاوکراوەیان دابەشکرد.
چالاکیەکە بە وتنەوەی دروشم کۆتایی هات.