ژنان لە مارسیلیا هەزار نامەیان بۆ سی پی تی نارد

مەجلیسی ژنانی ئارین میرکان هەزار نامەیان بۆ سی پی تی نارد، تاوەکو سی پی تی بەرپرسیارێتییەکانی بەرامبەر ئیمراڵی جێبەجێ بکات.

مەجلیسی ژنانی ئارین میرکان لە شاری مارسیلیای فەرەنسا، لە چوارچێوەی ناردنی نامە بۆ کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجە (سی پی تی) بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، هەزار نامەیان نارد.

یەک لە ئەندامی مەجلیسەکە، ئارزو دەنیز ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر هەڵوێستی سی پی تی و داوای کرد بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات، گوتی: "ماوەیەکی درێژە زانیاریمان دەربارەی ڕێبەرێتی نییە. دەمانەوێت دەنگی ڕێبەرێتیمان ببیستین، بۆیە دەمانەوێت سی پی تی ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات". عەدالەت تاش لای خۆیەوە ڕایگەیاند، تا وەرگرتنی زانیاری دەربارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان درێژە بە چالاکییەکەیان دەدەن.

پاشان ژنان چوونە پۆستخانە و هەزار نامەیان نارد.