ژنان لە ئێلح ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆیان پیرۆز کرد

ژنان ٧٦ هەمین ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆیان بە چاندنی نەمام پیرۆز کرد و گوتیان: "تێکۆشانمان تازە دەستی پێ کردووە". ژنان ڕایانگەیاند تێکۆشانی ڕزگاریی ژن دەگەیەنین بە ئەنجام.

لە ئێلح ٧٦ هەمین ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆیان بە چاندنی نەمام پیرۆز کرد.

چالاکییەکە بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) لە گوندی ئاوسکێی ناوچەی قوبین ئەنجامدرا. چەندین ژن و ئەندامانی دەم پارتی و دەبەپە بەشداربوون.

لەسەر ناوی تەژەئا قسە کرا و تیشکخرایە سەر بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ و دووپاتکرایەوە، بەرپرسیارێتی مەزن پاراستنی ئەم پرۆسەیەیە، گوترا: "پێویستە یەکبگرین، پرۆسەکە ڕێکخراو بکەین و درێژەی پێ بدەین. تێکۆشانمان تازە دەست پێ دەکات. بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەیە ببێتە وەڵامگۆی کێشە کۆمەڵایەتییەکان و بە ئاشتی تاجدار ببێت، بەرپرسیارێتییەکی مەزن دەکەوێتە ئەستۆی ژنان. تاوەکو پرۆسەکە بگاتە ئەنجام، بەرپرسیارێتی دەگرینەئەستۆ. ئێمە تێکۆشانی ڕزگاری ژنان دەگەیەنینە ئەنجام کە ڕێبەر ئاپۆ لەبارەیەوە دەڵێت "فەلسەفەی نیوەناچڵی من". ڕۆژبوون پیرۆز بێت".

چالاکییەکە بە درووشمی "ڕۆژبوونت پیرۆز ئەی سەرۆک" و "ژن ژیان ئازادی" کۆتایی هات.