ژنان وۆرکشۆپیان ئەنجامدا و کارتیان بۆ زیندانیان نارد
ژنان لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەمڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، وۆرکشۆپێکیان بە ناونیشانی "گۆشەگیری و شەڕی تایبەت" ئەنجامدا و کارتیان بۆ زیندانیان نارد.
ژنان لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەمڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، وۆرکشۆپێکیان بە ناونیشانی "گۆشەگیری و شەڕی تایبەت" ئەنجامدا و کارتیان بۆ زیندانیان نارد.
چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەمی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بەردەوامە.
ئامەد
بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) لە گەڕەکی چوارۆخی ناوچەی سووری ئامەد وۆرکشۆپێک بە ناونیشانی "گۆشەگیری و شەڕی تایبەت" ئەنجامدرا.
هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکانی (دەبەپە) ـی ئامەد سوڵتان یارای، چالاکوانانی تەژەئا، بەڕێوەبەرانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ـی ناوچەکە، هاوسەرۆکی شارەوانی سور فاتمە گوڵان ئۆنکۆڵ و گەلێک ژن بەشداری چالاکییەکە بوون.
سوڵتان یارای ئەوەی دەستنیشانکرد تاوەکو ژن ئازاد نەبێت کۆمەڵگە ئازاد نابێت.
ئەدەنە
پلاتفۆرمی ژنانی ئەدەنە لە چوارچێوەی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە. پاشان ئەندامانی پلاتفۆرمەکە پەیامیان بۆ ژنانی زیندان نارد. هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکەکان (دەبەپە) ـی ئەدەنە هێلین کایا و گەلێک ژن بەشداری چالاکییەکە بوون. لەسەر ناوی پلاتفۆرمی ژنانی ئەدەنە پارێزەر سەڤیل ئاراجی قسەی کرد. ئاراجی بۆ ڕێپێوانی ٢٥ تشرینی دووەم کە لە کاتژمێر ١٩:٠٠ دەست پێدەکات لە گۆڕەپانی ئوگور مومجو تاوەکو پارکی ئەتاتورک بەردەوام دەبێت. بانگەوازی بەشداربوونی کرد.
دواتر بۆ پشتیوانی لە ژنانی زیندانی کارت نێردرا.
ئیستەنبوڵ
ژنان بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی هاوکاری و پشتیوانی بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوانی مەڕمەڕە (مە توای دەر) لە پێش بینای پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (دەبەپە) ـی ناوچەی کارتاڵی کۆبوونەوە و بۆ ژنانی زیندانیکراو کارتیان نارد.
بۆ ناردنی کارتەکان بۆ زیندان ڕادەستی لقی پۆستە و گەیاندنی کارتەڵ کرا. لە چوارچێوەی چالاکییەکەدا کارت بۆ زیندانیانی زیندانی کاندیرا، گەبزە و باکریکۆی هەرێمی مەڕمەڕە نێردرا.
هاوسەرۆکی گشتی (مە توای دەر) دیلەک سۆنمەز دەمیر لە پێش پەتەتە ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە.
وان
شارەوانی لقی پشوودانی ژنانی مەریەمخانی کردەوە. هاوسەرۆکانی شارەوانی وان و ناوچەکە، هاوسەرۆکانی دەبەپە و دەم پارتی، چالاکوانانی تەژەئا و چەندین ژن بەشداربوون. هاوسەرۆکی دەبەپە گۆنول ئۆزونای پیرۆزبایی کردنەوەی شوێنەکەی کرد.
هاوسەرۆکی شارەوانی وان نەزلیهان شەدال ڕایگەیاند سەدان ساڵە ژنان دەکوژرێن و سیاسەتی قڕکردنی ژنان بەردەوامە، دژی ئەم قڕکردنە بۆ هەبوونی خۆمان تێدەکۆشین، فەلسەفەی "ژن ژیان ئازادی" ئەوە نیشان دەدات بەبێ ئازادی ژنان ئازادی کۆمەڵگە پێک نایەت.
ژنان بە درووشمی "ژن ژیان ئازادی" ماڵی پشوودانیان کردەوە، هەڵپەڕکێیان کرد و هەلهەلەیان لێدا.