ژنانی گرکێ لگێ و ڕمێلان ٨ی ئاداریان پیرۆز کرد
کۆنگرەی ستار بە بۆنەی ٨ی ئادار لە شارەکانی گرکێ لگێ و ڕمێلان ئاهەنگی پیرۆزبایی بەڕێوە برد. لە ئاهەنگەکەدا وتار، شیعر و ئاواز پێشکەش کرا.
کۆنگرەی ستار بە بۆنەی ٨ی ئادار لە شارەکانی گرکێ لگێ و ڕمێلان ئاهەنگی پیرۆزبایی بەڕێوە برد. لە ئاهەنگەکەدا وتار، شیعر و ئاواز پێشکەش کرا.
لە چوارچێوەی پیرۆزباییەکانی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنان، کۆنگرەی ستار لە بارەگای هێزەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی گرکێ لگێ ئاهەنگێکی سازکرد.
لە ئاهەنگەکەدا ژنانی شارەکانی گرکێ لگێ و ڕمێلان و ئەندامانی کۆنگرەی ستار و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشدارییان کرد.
ئایهان موراد، بەڕێوەبەری پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە)ی کانتۆنی جزیرە، ٨ی ئاداری لە سەرجەم ژنان پیرۆز کرد و وتی: "بەسایەی تێکۆشان و فەداکاریی شەهیدانەوە گەیشتینە ئێستا و بە درێژە دان بە تێکۆشانمان رێبازی ئەوان بەردەوام دەکەین."
لە ئاهەنگەکەدا هونەرمەندان بەرهەمەکانیان پێشکەش کرد. دواتر چالاکییەکە بە سەمای فۆلکلۆری کۆتایی هات.