ژنانی کورد پشتیوانیان بۆ ژنانی ئەفغانستان دەربڕی
تەژەئا سڵاوی ئاراستەی ئەو ژنە ئەفغانستانیانە کرد کە لە دژی رژێمی تاڵیبان خۆڕاگری دەکەن و رایگەیاند، "لە هەموو شوێنک پێکەوە هاوار دەکەین 'ژن، ژیان، ئازادی'."
تەژەئا سڵاوی ئاراستەی ئەو ژنە ئەفغانستانیانە کرد کە لە دژی رژێمی تاڵیبان خۆڕاگری دەکەن و رایگەیاند، "لە هەموو شوێنک پێکەوە هاوار دەکەین 'ژن، ژیان، ئازادی'."
رژێمی تالیبان لە ١٥ی ئابی ٢٠٢١ەوە جارێکی دیکە حوکمی ئەفغانستانی بەدەستەوە گرت. بزوتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا) بە ئامنجی پشتیوانی لە ژنانی ئەفغانستان راگەیەندراووێکی بڵاوکردەوە.
راگەیەندراوەکە لە بەردەم بینای رێکخستنی دەم پارتی لە وان و لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا خوێندرایەوە و چەندین رێکخراو و ژنە چالاکوان بەشداربوون. هاوسەرۆکی ناوچەی رێگەی ئارموشی دەم پارتی شەڤین پۆڵاد لە کۆنفڕاسە رۆژنامەوانیەکەدا قسەی کرد و داوای کرد تێکۆشانی ژنان فراوانتر بکرێت.
'سەرەتا ژنان و منداڵانی کج کرانە ئامانج'
شەڤین پۆڵاد ئەوەی خستەڕوو، لە هەر جوگرافیایەک گۆڕانکاریش بکرێت سیاسەتی رژێمە دەسەڵاتدارەکان لە بەرامبەر ژنان ناگۆڕدرێت و وتی، کە لە دژی ئەو سیاسەتە ژنان لە هەموو گۆڕەپانێکدا پەرەیان بە تێکۆشانی خۆیان داوە. ژنان و کچانی ئەفغانستان دەیان ساڵە لە ئەنجامی دەستوەردانی راستەوخۆی دەوڵەت-نەتەوەکان لە مافەکانیان بێ بەش کراون و رایگەیاند، "رووبەڕووی شەڕ، توندوتیژی سیستماتیک، برسێتی و حیجابی زۆرەملێ بوونەوە. رژێمی دژە ژنی کە تالیبان لە ساڵانی ٩٠ەوە دایمەزراندبوو بە راگەیاندنی شەریعەت زیاتر خۆی رێکخستووە. ژنان و کچان کە پێشەنگی ئازادی و رێکخستنی کۆمەڵایەتی بوون، بە پلەی یەکەم کرانە ئامانج.
'لە هەموو شوێنێک پەرە بە تێکۆشانی رێکخراو دەدەین'
شەڤین پۆڵاد لە کۆتایدا داوای پەرەپێدان بە تێکۆشانی رێکخستنکراوی کرد و وتی، " ئێمە وەک تەژەئا داکۆکی لە تێکۆشانی ئازادی ژنانی ئەفغانستانی دەکەین کە زیاتر لە ٤٠ ساڵە ئیرادەیان زەوت کراوە، لە هەموو شوێنێک پێکەوە دەنگهەڵدەبرین و هاوار دەکەین 'ژن، ژیان، ئازادی'.
چالاکیەکە بە وتنەوەی دروشمی ژن، ژیان، ئازادی و بە چەپڵەڕێزان و هەلهەلە کۆتاییهات.