ڕۆژین: ڕۆژنامەنووسان نا، تاوانباران دادگایی بکەین

یەکێتیی ڕۆژنامەنووسانی ژنی کوردستان (ڕۆژین) هەڵکوتانە سەر ماڵی ڕۆژنامەنووس ڕابیعە ئۆنڤەری لەلایەن پۆلیسەوە شەرمەزار کرد، گوتی: "ڕابیعە تەنها نییە، ڕۆژنامەنووسان نا، تاوانباران دادگایی بکەن".

یەکێتیی ڕۆژنامەنووسانی ژنی کوردستان (ڕۆژین) ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر ) هەڵکوتانە سەر ماڵی ڕۆژنامەنووس ڕابیعە ئۆنڤەر لەلایەن پۆلیسەوە کە بەهۆی هەواڵێکی دەربارەی لەشفرۆشی و ماددەی هۆشبەر کرایە ئامانج.

ڕاگەیاندراوەکەی ڕۆژین بەم جۆرەیە: "ڕابیعە ئۆنڤەر بەتەنها نییە کە بەهۆی هەواڵێک بە ناونیشانی "شەڕی لە جولەمێرگ" بڕیاری گرتنی بۆ دەرچووە و هەوڵکوتراوەتە سەر ماڵەکەی. ڕابیعە کە ڕاپۆرتێکی بوێرانەی ئامادەکردووە، پیشەی خۆی جێبەجێ کردووە و ڕاستی ڕاگەیاندووە.

ڕابیعە کە بە ڕاپۆرتە بوێرانەکەی مافی زانیاری وەرگرتنی ڕای گشتی پاراست، ڕێگەی ڕاگەیاندنی ئازادی لە تورکیا پیشانداوە. ڕۆژنامەنووسی تاوان نییە. ڕۆژنامەنووسان نا، تاوانباران دادگایی بکەن".