ئاڤێستا: بەرخۆدان هیچ کاتێک شکستی لەدواوە نایەت -بەشی یەکەم-

"کۆمەڵکوژیی تەل ڕەفعەت جارێکی دیکە دڕندایەتی فاشیزمی خستەوەروو. گەلی کوردستان چەندین جار کۆمەڵکوژیی لەو شێوەیە لە تورک بینیوە. لەوانەیە مێژووەکەی هەندێک جیاواز بێت، بەڵام بە هەمان عەقڵیەت جێبەجێ دەبێت و ئەو دیمەنانەی دەردەکەون تەواوکەری یەکترن".

ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە سۆزدار ئاڤێستا بەشداری بەرنامەی 'رۆژەڤی وڵات'ی کەناڵی ستێرک بوو.

ئاڤێستا لە بەرنامەی 'رۆژەڤی وڵات' لەسەر قوڕسکردنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئوجالان، ساڵیادی خۆبەڕێوەبەریی ٢٠١٥ لە باکوری کوردستان، کاروبارەکانی یەکێتی نەتەوەیی، داگیرکاریی دەوڵەتی فاشیستی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و کۆمەڵکوژیی تەل ڕەفعەت، هێرشەکانی سەر شەنگال و بایەخی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال قسەی کرد.

ئەوە ئاشکرا بوو کە پارچە بە پارچە، کوردستان ئازاد نابێت

ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە - KCK)، تیشکی خستە سەر بایەخی یەکێتی نەتەوەیی و ئاماژەی بەوە کرد کە دەبێت ئەو خەباتە ئیدی بە یەکپارچەیی مسۆگەر بکرێت. لەسەر ئەنجامەکانی ئەو دیدار و تێکۆشانانە ئاڤێستا وتی:

"هەوڵەکان بۆ یەکێتی نەتەوەیی، یەکێتی گەلی کورد بەرگرتن لە هێرشەکان بۆ سەر گەلی کورد گرنگە. هەروەها لە سەدەی ٢١دا بە عەقڵیەتێکی دیموکراتیک، بە فەلسەفەیەکی ژیانی ئازاد دروستکردنی یەکێتی گەلی کورد بەراستیش زۆر گرنگە. ئینجا ئەو عەقڵیەتە دەتوانێت پێشوازی لەو سەد ساڵە بکات. ئەوە ڕاستییەکە، بۆ گرنگی و یەکێتی کورد، پێکهێنانی ئەوە چی بۆ کۆمەلگەی کورد، سەردەخات؟ چەندین جار ئێمە لە بزووتنەوەی ئازادی وتوێژمان لەسەر ئەو بابەتە کردووە. بەڵام بەداخەوە مرۆڤ دەتوانێت ئەوە بڵێت کە پێویستە لە قسە زیاتر ببینێت. خەڵکی کورد و خەڵکی ڕۆژهەلاتی ناوەراست هەمیشە هێرش، زوڵم و زۆرداریان لەسەرە. بە تایبەتی گەلی کورد لە ماوەی ڕابردوودا لە ٢٠١٣ بەدواوە هەموو کوردستان ڕووبەڕووی هێرشی جۆراوجۆر بوەتەوە. هەم حزبە سیاسییەکان، ڕێکخراوە کوردییەکان، عەقلی کۆمەڵگە، ویژدانی کۆمەڵگە کە دەیانەوێت ببنە وەڵام و عەقڵەکەی بونیات بنێن، هونەرمەند، ژن، گەنج، زەمینە مەدەنییەکان هەموویان بینیان کە یەکێتی نەتەوەیی پێک نەیەت کورد ناپارێزرێن. بینیان کە ڕووبەڕووی قرکردن و لەناوبردن بوونەتەوە. ئەو ڕاستییە لەم ساڵانەی دواییدا بە ئازارێکی گەورەوە بینراوە. وەکو نمونە ٢٠١٥ گەلی کوردستان ویستی خۆبەڕێوەبەری خۆی دروست بکات، بەڵام تووشی چی بوون؟ هێرشی دڕندانەیان کرایە سەر. شارەکانی کوردستانیان تەخت کرد.

لە همان کاتدا باشوری کوردستانیش لە ٩٢ەوە خاوەن هەرێمێکە. لە ٢٠٠٣ەوە لە عێراق بە ڕووخانی سەدامی دیکتاتۆر بە شێوەی فیدرالی خۆی ڕێکخستووە. بەپێی دەستووری عێراق ئەوەش ناسراوە، بەڵام لە ٢٠١٧ بینیمان چۆن کاتێک دەیەوێت نوێنەرایەتی ئیرادەی خۆی بکات چۆن هێرشیان کرایە سەر. هەمان کات بەبەرچاوی جیهانەوە داعش هێرشی کردە سەر ڕۆژئاوای کوردستان، باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و گەلانی هەرێمەکە بە هەزاران شەهیدیان دا و سیستمێکیان بۆ خۆیان دروست کرد، شوێنەکانی خۆیان ڕزگار کرد. هاتنە ئەو ئاستەی کە ئیدی بە هەموو شێوەیەک خۆیان بەڕێوە ببەن و خۆیەڕێوەبەرایەتیان دروست کرد، دوژمن دیسان هێرشی کردە سەریان. پارچە پارچە بینرا کە ئازادی کوردستان پێک نایەت. ئازادی کوردی بە عەقلیەتێکی هاوبەش، بە تێگەیشتنێکی هاوبەش، بە تێڕوانینێکی هاوبەش، بە بنەما کردنی بەرژەوەندی کۆمەڵگە جێبەجێ دەبێت. گەلەکەمان بەم دواییانە بینی کە ئەمە بە کردەیی پێشدەکەوێت. ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش لە هەمان کاتدا ئەوە چەند ساڵە هەلدەستێتە سەر پێ و لەبەر ئەوەی داوای مافی خۆیان دەکەن، سەدان کەس دەکوژرێن. ئەو بەرخۆدانە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش هەر ڕاستە. هەربۆیە هەوڵدانەکان بۆ یەکێتی نەتەوەیی گرنگن. ئێمە بەهای پێدەدەین و بە پیرۆزی دەیبنیین. رەنج و هەوڵدانەکانی کەنەکە چەندین مانگە بەردەوامن. هەوڵەکانیان بەرز دەنرخێنین. لە هەمان کاتدا ئەو کار و تێکۆشانانەی لە باکوری کوردستان، حزبە کوردستانییەکان لە هەلبژاردندا ئەم ساڵانەی دوایی لە ناوچەکە ئیدارەیەیکی هاوبەشیان دروست کرد و ئیرادەی خۆیان دەرخست. لەبەرامبەر ئەوەدا دوژمن ویستی ئەو ئیرادەیە لەناو ببات. بە سەپاندنی قەیوم و قڕکردن و لەناوبردن دەیەوێت ئەوە بکات. حزبە کوردستانییەکان لە باکوری کوردستان باش لەوە تێگەیشتوون. ئەوە گرنگە، ئەوەش شایانی ڕێز و بەهابەخشینە. ڕاوێژی کۆتاییان کرد، دەستەی خۆیان دروست کرد. ئەو دەستەیە سەردانی باشوری کوردستانی کرد. دەستەی کەنەکە دیداری ئەنجامدا. وادیارە هەوڵی گرنگ هەن. هونەرمەند، ڕۆشنبیر، نووسەر، ژن، دۆستانی گەلی کور لە جنێڤ دوو ڕۆژ ڕێپێوانێکی گەورەیان ئەنجام دا. بزووتنەوەکەمان سلاو و ڕێز بۆ ئەوان دەنێرێت. ئەو پەیام و گۆرانییانە ویژدانی کۆمەڵگە بوو، دەنگی کۆمەڵگە بوو.

ئەگەر کورد عەقڵی خۆی بکات بە یەک، ئەم قوۆناغە داکاتە هی خۆی

ئەو هەوڵانە بەسن؟ بێگومان نا. ئێمە وەکو بزووتنەوەی ئازادی دەمانەوێت و پێشتریش ڕامانگەیاندووە، ڕێبەر ئاپۆش بۆ ئەوە هەوڵێکی زۆری داوە. دەیان ساڵە، لە گرتووخانەی ئیمرالیدا، لەژێر گۆشەگیرییەکی قورسدا پێشنیار و رێگەچارەی بونیاد نا. وەکو کۆنفرانس، یان پلاتفۆرمێکی نەتەوەیی هەم شێوازەکانیشی کە چۆن دەتوانن یەکێتی بونیاد بنێن بە بەرفراوانی ئاشکرای کردووە. نەتەوەی دیموکراتیک بە هەموو بەشەکانییەوە، بە ڕەنگی خۆی، بە هەموو پێکهاتەکانیەوە لەگەڵ یەکتر جێگیر بوون. لەوانەیە تێڕوانینی هەموو پارتە سیاسییەکان جیاواز بن، ئەوە شتێکی ئاساییە. بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە جیاوازی نەبێتە سەرەکی، ئێمە پرسە ناوخۆییەکانمان چارەسەر بکەین و دواتر یەکێتی خۆیمان دروست بکەین، ئەو شێوازە هەڵەیە. بەم دواییانە مرۆڤ دەبینێت کە ئەنجامێک لەو هەڵەیە دەرکەوتووە.  یان ئەوەی هەمووان وەکو یەکتری بیر بکەنەوە و بەم شێوەیە یەکێتی نەتەوەیی دروست بکەین، ئەمەش هەڵەیە. قڕکردنی نەتەوەیەک لە ڕۆژەڤدایە. لە سەدەی ٢١ دا دەیانەوێت نەخشەڕێگایەک دروست بکەن و کورد لە دەرەوەی ئەو نەخشەڕێگایە بهێڵنەوە. گەلی ناوچەکە و گەلی کورد بەرژەوەندییەکانیان چییە، هەمووان کۆ ببنەوە، پلاتفۆرمی خۆیان دروست بکەن و نەخشەڕێگایەک بخەنە بەردەمی خۆیان. پلاتفۆرمێکی وەکو نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەندە نەتەوە کۆ دەکاتەوە. هەموو یەک فکرن؟ بێگومان نا. ئێمە دەبینین ٧٠ ساڵە ناتۆ دروست بووە. هەموویان یەک فکر بوون؟ نەخێر. یەکێک وتی ناتۆ لە سەرەمەرگ دایە، یەکێک وتی لاوازی لە ڕێکەوتنەکەدا هەیە، هەموویان ڕاستن، بەڵام دیسانیش بەرژەوەندی گشتی چی بووە کە بووەتە هۆی دروستبوونەکەی، دیسان لەسەر مێزێک دادەنیشن و بەردەوام دەبن. ئەوە بۆ کوردیش هەر وایە. لەوانەیە لە هەندێک بەشدا جیاوازی هەبن، بەڵام دەبێت یەکێتی کورد شتێکی هاوبەش بێت، لە پاراستنی نرخ و بەهای کورد، لە دیبلۆماسیەتدا هاوبەش بن، لە پاراستنی ئەودا هاوبەش بن، دەبێت ئەوە لە کۆبوونەوەکاندا نەمێنێت. سەردانی یەکتر کردن، بەها بە یەکتر ببەخشن، لە تایبەتمەندییەکانی مێوانپەروەری کوردانە. ئەوە تەنیا بەس نییە. بە هیواین کە ئەمجارە ئەنجامێکی هەبێت. پێشتریش بزووتنەوەکەمان وتبووی، دەتوانێت کۆمیتەی هەبێت، ئەو کۆمیتەیە وەکو چاودێر بێت. بۆ هەموو کەس و بەشەکان بێت. هەر کەسێک نەیتە ناو ئەو یەکێتییە با دژی بوەستنەوە، بڕیار بدەن و بڵێن تۆ یەکێتی نەتەوەییت ناوێت. تۆ کورد ڕووبەرووی قڕکردن دەهێڵیتەوە. تۆ ڕێگە دەدەیت کورد نەبنە خاوەن مافی خۆیان، با لەبەرچاوی گەل ڕەشی بکەن.

"ئێمە وەکو بزووتنەوەی ئازادی دەمانەوێت بڵێین، باوەڕمان وایە، نەک تەنیا بەشێکی کوردستان لەژێر مەترسی دایە. هەندێک جار هەندێک قسە دەکرێن کە ئێستا کاتی ئەوە نییە. کاتێک ئێمە دەڵێین یەکێتی نەتەوەیی، ئەوان وا دەزانن کە هێرش لەسەر پەکەکە و کەجەکە هەیە. هەلبەتە وا نییە، ئێمە مافی هەموو کورد دەپارێزین. ئێمە دەمانەوێت هۆشیاری هاوبەشمان هەبێت. نابێت کەس تێڕوانینی بەرتەسکی هەبێت، زیاتر بەرپرسیارییەتیمان هەبێت، دەبێت خۆیان لە بەرژەوەندی بچووک دوور بخەنەوە. دەبێت چاویان لەسەر بەرژەوەندی نەخشەڕێگەی گەورە بێت. ئەو هۆشیارییە هاوبەشەی کە ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت دەبێ بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە. کورد عەقڵە هاوبەشەکەی بکاتە یەک و بتوانێت ئەم قۆناغە بکاتە هی خۆی. ئێمە ئامادەین بۆ ئەوە، ئەوەی دەکەوێتە ئەستۆی ئێمە بەپێی ڕێباز، شێواز و ئامانج ئێمە ئامادەین بۆی. بۆ ئەوەی جارێکی دیکە لە سەدی ٢١مدا کورد نەبنە قوربانی لەیستۆکی دوژمنان و رووبەرووی پلانگێڕیی و کەمین نەبنەوەو بۆ ئەوەی لەناو نەبرێن، ئەوەی تا ئێستا کردومانە، تا ئەو کاتەی مسۆگەر دەبێت، بەردەوام دەبین لەسەری".