هاوسەرۆکی شارەوانیەکانی هەدەپەی گومگم ئولکو کارائاسلان، هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەت کۆپ عەدنان تۆپچو و هاوسەرۆکی شارەوانی شاروچکەی لیز دلاوەر کەسکین دوێنی لە شاری موش لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵان دەستگیرکران و بە بیانۆی پرۆپاگاندە بۆ ڕێکخستن لە لایەن وەزارەتی ناوخۆوە لە پۆستەکانیان دوورخرایەوە.
لە جێگەی هاوسەرۆکی شارەوانیەکان قەیوم دامەزرێنران. قایمقامی کۆپ محەمەد ئیلیدی بووەتە سەرۆکی شارەوانی کۆپ و لیز، قایمقامی گمگم ئەرتوغرول ئاڤجی بووەتە سەرۆکی شارەوانی گورگم.
لە ٣١ شارەوانی هەدەپە قەیوم دامەزرێنراون
لە خۆپیشاندانی شارەوانیەکانی ٣١ی ئایاردا هەدەپە ٣ گەورە شارەوانی، ٥ شار، ٤٥ ناوچە و ١٢ شاروچکە، بە گشتی ٦٥ شارەوانی بەدەستهێنابوو.
بەڵام لە ئێستادا ٣ گەورەشارەوانی، شارەوانی ٢٤ ناوچە و ٣ شاروچکە لە لایەن ئاکەپەوە دەستیان بەسەرداگیراوە.
ف.ق