به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان له‌ بادینان ٥ هاوڵاتیی بوونه‌ قوربانی - نوێكراوه‌ته‌وه‌

فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر ده‌ڤه‌ری ڕه‌شاڤه‌-ی سه‌ر به ناوچه‌ی دێره‌لووك-ی‌ پارێزگه‌ی دهۆك-یان بۆردومان كرد. به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌ ٥ هاوڵاتیی سیڤیل بوونه‌ قوربانی. له‌ هێرشه‌كه‌دا شه‌هیدگه‌یه‌كی گه‌ریلاش كراوه‌ته‌‌ ئامانج.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر بۆردومانی ده‌ڤه‌ری ڕه‌شاڤه‌-ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی دێره‌لووك-یان كردووه‌ له‌ سنووری پارێزگه‌ی دهۆك. بۆردومانه‌كه‌ ٣ كاتژمێر به‌رده‌وام بووه‌ و هاوڵاتییانی سیڤیل كراونه‌ته‌ ئامانج.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ڕۆژ نیووز به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌ ٢ هاوڵاتی ژیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ٣ هاوڵاتیی دیكه‌ش بریندار بوون.

s.m