داوا ده‌كرێت په‌رله‌مانتارێكی هه‌ده‌په ١٨ ساڵ زیندانی بكرێت
داوا كرا په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په گولسه‌ر یڵدرم سزای ١٨ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی كردنی بۆ ببڕێته‌وه.
داوا كرا په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په گولسه‌ر یڵدرم سزای ١٨ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی كردنی بۆ ببڕێته‌وه.
ده‌یه‌مین دانیشتنی دادگه‌یی كردنی گولسه‌ر یڵدرم په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له سێیه‌مین دادگه‌ی سزا قورسه‌كانی مێردین به‌ڕێوه‌چوو. به‌هۆی ئه‌وه‌ی یڵدرم ڕه‌تی كرده‌وه له ڕێی سیسته‌می ده‌نگ و ڕه‌نگ (SEGBÎS) به‌شداری له دانیشتنه‌كه‌دا بكات، له دانیشتنه‌كه‌دا ئاماده نه‌بوو.
دادگه داوای بڕینه‌وه‌ی سزای ١٨ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی كردنی بۆ په‌رله‌مانتار گولسه‌ر یڵدرم كرد، دواتر بڕیاری دا كه نووسراوێك بۆ زیندانی پیتی «ف»ی كاندرا بنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له دانیشتنی داهاتوو كه بڕیاره ٤ی مارس به‌ڕێوه‌بچێت، یڵدرم له هۆڵی دادگه‌دا ئاماده بێت.
s.m