ده‌سته‌ی به‌ڕێوەبه‌ری گه‌نجانی وەڵاتپارێز لە که‌رکووک هه‌ڵبژێردرا
له کۆنفرانسی کۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجانی وەڵاتپارێزی کوردستان -هه‌رێمی که‌رکووک، ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبەری هه‌ڵبژێردران.
له کۆنفرانسی کۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجانی وەڵاتپارێزی کوردستان -هه‌رێمی که‌رکووک، ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبەری هه‌ڵبژێردران.
ئه‌مڕۆ به دروشمی "گۆشه‌گیریی هه‌ڵده‌وه‌شێنین، یه‌کڕیزیی ده‌پارێزین، کوردستان ئازاد ده‌که‌ین" یه‌که‌مین کۆنفرانسی گه‌نجانی وەڵاتپارێز له شاری که‌رکووک دەستیپێکرد و کەمێک پێش ئێستاش کۆتایی هات.
هاوڕێ فەرهاد ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکار بە ئاژانسی هەواڵی فورات ی راگەیاند:"ئێمە وەکو گەنجانی وەڵاتپارێزی کوردستان بە پێویستمان زانی لەم دۆخە کە هێرشێکی بەرفراوان هەیە لە سەرناوچەکە، کۆنفرانسی خۆمان ببەستین تا بتوانین ئەو کێشانەی کە رووبەروی شاری کەرکووک وگەنجانی شارەکە دەبێتەوە لە چین و توێژە جیاوازەکان چارەسەریان بۆ بدۆزینەوە".
ڕاشیگەیاند:"لە رووی سیاسیەوە ئەنجامدانی ئەم کۆنفرانسە گرنگە وە لەم کاتەدا بریارمان دا کە ئەم کۆنفرانسە ببەستین تا لە ساڵی نوێی ببینە وەڵام بۆ ئەوبارودۆخە ،هیوادارم ببینە وەلام بۆ ئەوهێرشانەی تورکیا و پرۆسەی بە عەرەب کردنی کەرکووک".
له کۆنفراسه‌که‌دا ١٧ که‌س وه‌ک ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گه‌نجانی وەڵاتپارێز له که‌رکووک هه‌ڵبژێرداران، که نوێنه‌رایه‌تی کەرکووک و شارۆچکەکانی ته‌ق ته‌ق و چه‌مچه‌ماڵ و داقووق و سنوری کەرکووک ده‌که‌ن له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گه‌نجانی وەڵاتپارێز له که‌رکووک.
گیفارا ئه‌حمه‌د، وته‌ی کۆتای کۆنفرانسی پێشکه‌ش کرد و دەستنیشانیکرد، به‌ڵین به خۆێنی شه‌هیدان ده‌ده‌ین به ورە و جۆشه‌وه له خه‌بات و به‌رخۆدان به‌رده‌وام بین تا گه‌یشتن به ئامانجه‌کانمان، به‌ڵێن به زیندانیانی سیاسی ده‌ده‌ین له کارکردن بۆ گه‌یشتن به ئازادیی هه‌میشه‌یی کۆڵ ناده‌ین".
ک-ش