دژوار چیا گەریلای هەپەگە: پێویستە مرۆڤ بەدوای ئازادیدا بگەڕێت

گەڕانی مرۆڤ لە خەیاڵەکانیدا شاراوەیە. ئەگەر گەڕانی مرۆڤەکان بۆ ئازادی کۆمەڵگا بێت، بۆ ئازادی گەلەکەی بێت، ئەو کاتە پێویستە هەموو شتێک لە پێناویدا ئەنجامبدرێت. گەشتی بەرەو چیاکان بە ئەنجامدەگات و دەتوانرێت گەلەکەی بپارێزێت.

ئەو گەڕانە بۆ هەموو گەریلایەک واتادارە. من لە قۆناغی پیلانگێڕیدا لەدایکبووم. ئەمڕۆ تێکۆشان و خەیاڵەکانم ئازادی سەرۆکایەتیە. گەڕانی من بۆ ئازادی لە شاری شامەوە بەرەو چیاکانی کوردستان دەستیپێکرد.

دژوار چیا گەریلای هەپەگە کە چوار ساڵە لە چیاکانی کوردستانە و لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە سەر ئەرکەکەی بەردەوامە. لە ساڵی ١٩٩٨ لە شام لەدایکبووە. ئەو کاتە بەرامبەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد پیڵانگێڕی دەستپێکرا. ئۆجالان لە ٩ئ تشرینی یەکەم ١٩٩٨ لە سوریا چووە دەرەوە. بە سەدان گەنجی کوردیش ئەوەیان پێقبوڵنەکرا و ڕوویان لە چیاکانی کوردستان کرد و بەشداریان لە ڕێزەکانی پەکەکە کرد. دژوار چیاش یەکێک لە گەنجانەیە.

لە هەموو قۆناغەکاندا و لە هەموو پارچەکانی کوردستان تێکۆشانی کوردان بە هاوبەشی و بە هەمان ئامانج و بە یەل هەڵوێست ئەنجامدەدرێت. گەریلای کورد دژوار چیاش بە چیرۆکی دایکی خۆی گەورە دەبێت و هەوڵ دەدات ڕاستی کورد و ڕاستی پیڵانگێڕی نێودەوڵەتی لە نزیکەوە تێبگات و بەرامبەر هێرشەکان تێبکۆشێت.

'بڕیاری من بوو'

"بڕیاری بەشداریکردن بە گەڕانی خۆم دروست بوو. هەر گەنجیکێکی کورد پێویستە بۆ خۆی بڕیار بدات. ئەگەر دەیەوێت بە کلتور و مێژووی خۆی بژیت، پێویستە مێژووی سیسیم بە باشی تێبگات. لە ناو خێزانەکەماندا منداڵی کوڕ من بە تەنها بووم. گەڕان و گەشتەکەم بە قسە و گێڕانەوەکانی دایکم دەستیپێکرد. هەوڵمدا خەباتی سەرۆکایەتی لە ماوەی ٢٠ ساڵدا لە سوریا باش تێبگەم. گەڕانەکەم ڕۆژ بە ڕۆژ بەردەوام دەبوو. کاتێک ڕاستیەکانی کوردستان دەبینیت ناتوانیت هێرشەکانی سەر گەل قبوڵ بکەین. هیچ هێزێکی دەسەڵاتدار ئازادی کوردیان ناوێت. هەموو شتێک بە پیلان بەڕێوەدەچن. پێویستیمان بە تێکۆشانێکی بەهێز هەیە. ئەگەر کۆمەڵگاکەت لەناوببرێت، ناسنامەکەت ڕەتبکرێتەوە. ڕێبازی تێکۆشان جیاواز دەبێت، سەرۆکایەتیمان ٢١ ساڵە لە زینداندایە  و بێ وەستان بەرخۆدان دەکات. منیش وەک گەریلایەکی کورد لەم قۆناغەدا و بە شێوەیەکی بەهێز بەرخۆدان دەکەم و خۆم بۆ شەڕێکی قوڕس ئامادە دەکەم. هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بۆ قڕکردنی گەلەکەمانە. دەوڵەتی تورک نەک تەنیا لە ڕۆژئاوا لە هەموو دەڤەرێکی کوردستان داگیرکەری بەڕێوەدەبات. مرۆڤ هەر بڕیارێک لە کاتی خۆیدا دەدات گرنگی خۆی هەیە. من باوەڕم هەبوو و بریارم دا و گەشتەکەم بەرەو چیاکانی کوردستان لە کاتی خۆیدا دەستپێکرد.

'لەدایکبوون و پیلانگێڕی لە هەمان ساڵدا بوو'

من هەندێکجار لەسەر لەدایکبوونم و پیلانگێڕی بیر دەکەمەوە. لە ڕۆژی لەدایبوونم پیلانگێڕی بەرامبەر سەرۆکایەتی و گەلەکەم بەردەوامە. لە ڕۆژی لەدایکبوونمەوە هەرچەندە بەرخۆدانی گەریلا هەیە بەڵام بەرامبەر پلان و یاریەکان پێویستە سات بە سات بەرخۆدان بکرێت. گەریلا دەتوانێت بەرخۆدان بکات، گەریلا دەتوانێت، پێشەنگایەتی کۆمەڵگای کوردی بکات. لە سالی نوێدا هەر هەڤاڵێکمان بە بڕیارەوە خۆی ئامادەکردووە. هەوڵ دەدەن پلانی سەر گەریلا و قڕکردن پووچەڵ بکەنەوە. ئەگەر تێکۆشانمان لە هەموو جێگایەک بەهیز بکەین، گەشتەکەمان بەرەو چیاکان دەگاتە ئامانج. لەدایکبوونیش واتادار دەبێت. بە تەئکیدی پیلانگێڕی سەر سەرۆکایەتی و مرۆڤایەتی پووچەڵدەبێتەوە.

ف.ق