دەوڵەتی تورک لە لیجە و پاسوور 'قەدەغەی هاتووچۆی' راگەیاند

لە ١٧ گەڕەک و دێ و لادێى لیجە و پاسووری ئامەد 'قەدەغەى هاتووچۆکردن و چوونەدەرە لە ماڵەوە' لە هاووڵاتییان قەدەغە کرا. هاوکات لەو ناوچانەدا سوپاى تورک دەستیکرد بە ئەنجامدانى ئۆپەراسیۆنى سەربازی.

لە ١٧ گەڕەک و دێ و لادێى ناوچەکانى لیجە و پاسووری ئامەد لە کاتژمیر ٦:٠٠ی ئەم بەیانییەوە 'قەدەغەى هاتووچۆ' راگەیاندرا.

لە گەڕەک و دێ و لادێکانی چرالی، کایکۆی، دالجا، کوتلو، ئۆیوکلو و تورلی لە لیجە و لە گەڕەک و دێ و لادێکانى کاراگاج، کامشلی، چوکلورجا، دەمیرلی، بایرکۆی،باگجلار، ئاکبولاک، دوزجە، تەرمەن، ئویوگیور و تاش کۆپروی پاسووری ئامەد 'قەدەغەى هاتووچۆ' راگەیاندرا.

هاوکات لەگەڵ راگەیاندنى قەدەغەى هاتووچۆ، سوپاى تورک بە بەشداریى یەکەی تایبەت دەستیکرد بە ئەنجامدانى ئۆپەراسیۆنى سەربازی لەو ناوچانەدا.

ر.م