راگەیاندراوی دەستەى دین و باوەڕیى تەڤگەری ئازادی بۆ كۆچی دوایی میر تەحسین بەگ
ده‌سته‌ی دین و باوه‌ڕیی تەڤگەری ئازادیى کۆمەڵگەى کوردستان بە بۆنەى کۆچی دوایى میر تەحسین بەگ، میری ئێزدییەکان راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
ده‌سته‌ی دین و باوه‌ڕیی تەڤگەری ئازادیى کۆمەڵگەى کوردستان بە بۆنەى کۆچی دوایى میر تەحسین بەگ، میری ئێزدییەکان راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "میر تەحسین كه‌سایه‌تی به‌ناوبانگی ئێزدی له‌هه‌موو كاته ناڕه‌حه‌ته‌كاندا گه‌له‌كه‌ی خۆی به‌جێ نه‌هێشت و له‌گه‌ڵ خه‌می گه‌له‌كه‌یدا ژیانی كرد".
ئاماژە بەوەشکراوە "دیاره له‌ته‌مه‌نی ژیانی ئه‌ودا دوافه‌رمان له‌سه‌ر خوشك وبرا ئێزدییه‌كان به‌ڕێوه‌برا، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه نه‌یانتوانی ئیراده‌ی میر تەحسین بشكێنن و بۆساتێكیش پشتی له‌گه‌له‌كه‌ی نه‌كرد وله‌گه‌ڵ ئێش وئازاره‌كانی ئه‌وان ده‌ژیا".
دەقى راگەیاندراوەکەى دەستەى دین و باوەڕیى تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەى کوردستان
بۆ كۆچی دوایی میر تەحسین بەگ
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه ڕۆژی 28ی ئه‌م مانگه هه‌واڵی كۆچی دوایی میر تەحسین بەگ-مان پێگه‌یشت.
دیاره‌له‌كاتێكی وادا كه‌ته‌واوی ناوچه‌كه‌و به‌تایبه‌تیش گه‌لی كوردی خاوه‌ن باوه‌ڕی ئێزدی به‌دۆخێكی شه‌ڕو ئاڵۆزیدا ده‌گوزه‌رێت له‌ده‌ستدانی میر تەحسین خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه به‌ر ته‌واوی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌وێت.
میر تەحسین كه‌سایه‌تی به‌ناوبانگی ئێزدی له‌هه‌موو كاته ناڕه‌حه‌ته‌كاندا گه‌له‌كه‌ی خۆی به‌جێ نه‌هێشت و له‌گه‌ڵ خه‌می گه‌له‌كه‌یدا ژیانی كرد.
دیاره له‌ته‌مه‌نی ژیانی ئه‌ودا دوافه‌رمان له‌سه‌ر خوشك وبرا ئێزدیه‌كان به‌ڕێوه‌برا، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه نه‌یانتوانی ئیراده‌ی میر تەحسین بشكێنن و بۆساتێكیش پشتی له‌گه‌له‌كه‌ی نه‌كرد وله‌گه‌ڵ ئێش وئازاره‌كانی ئه‌وان ده‌ژیا.
به‌و بۆنه‌یه‌وه به‌ناوی ته‌واوی هه‌ڤاڵانمان له‌ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ته‌واوی گه‌له‌كه‌مان و به‌تایبه‌تی خوشك و برا ئێزدیه‌كانمان ده‌كه‌ین و له‌خودای مه‌زن داوا ده‌كه‌ین دواخه‌متان بێت و ڕۆحی میر تەحسین بەگیش شاد بێت.
ر.م