زاگرۆس: له‌وانه‌یه فاشیزم زیاتر هێرش بكات
سۆرخوین زاگرۆس فه‌رمانده‌یه‌كی یه‌ژا ستار ڕایگه‌یاند، فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان شكستی هێنا. له‌وانه‌یه له‌مه‌ودوا زیاتر هێرش بكات.
سۆرخوین زاگرۆس فه‌رمانده‌یه‌كی یه‌ژا ستار ڕایگه‌یاند، فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان شكستی هێنا. له‌وانه‌یه له‌مه‌ودوا زیاتر هێرش بكات.
سۆرخوین زاگرۆس فه‌رمانده‌یه‌كی یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد (یه‌ژا ستار) و زه‌رده‌شت سیپان فه‌رمانده‌یه‌كی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ده‌بێ ئاكه‌په ده‌رس له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن وه‌رگرێت و دانی پێدا بنێت كه ئیدی ناكرێت درێژه به سیاسه‌تی له‌ناوبردنی كوردان بدرێت. گوتیشیان، گه‌ریلا له هه‌موو هه‌لومه‌رجێكدا ئاماده‌یه و به‌رده‌وام ده‌بێت له تێكۆشانه‌كه‌ی.
سۆرخوین زاگرۆس فه‌رمانده‌یه‌كی یه‌ژا ستار ڕایگه‌یاند، هه‌ده‌په له شاره‌كانی توركیا وه‌های كرد هاوپه‌یمانه‌تیی ئاكه‌په-مه‌هه‌په شكست بێنێت و له كوردستانیش كۆتایی به ڕژێمی قه‌یووم بێت. ئه‌م ستراتیژه‌ی هه‌ده‌په ئه‌نجامێكی سه‌ركه‌وتووانه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
زاگرۆس ده‌ستنیشانی كرد، ئه‌و به‌رخۆدانه‌ی به پێشه‌نگایه‌تیی هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌ده له‌یلا گیوڤه‌ن ده‌كرێت، هه‌ڵوێستێكی گه‌وره‌ی له دژی فاشیزم پیشان داوه و كاریگه‌رییه‌كی گرنگی له هه‌ڵبژاردن كردووه. گوتیشی، هه‌ڵوێستی «سه‌ر بۆ فاشیزم دانانه‌وێنین و گه‌لانی توركیا ئازاد ده‌كه‌ین» له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردندا بینرا.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه گوتی، «فاشیزم كه هه‌ژێنرا، له‌وانه‌یه زیاتر هێرش بكات. به‌ڵام ئێمه به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه به‌تووندی له دژی بوه‌ستینه‌وه. خه‌ون و خه‌یاڵی تاكه‌كه‌سیی ئه‌ردۆغان شكستی هێناوه. له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كاندا ویستیان له‌ژێر كاریگه‌ری زرێپۆش و فشاری سه‌ربازی ڕه‌وایه‌تی به سیاسه‌تی قه‌یووم بده‌ن، به‌ڵام ئه‌م سیاسه‌ته سه‌ره‌ڕای فشاری تووندیش په‌سه‌ند نه‌كرا.»
سۆرخوین زاگرۆس هێمای بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌و شانس و ده‌رفه‌تانه‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان پێشكه‌شی كردووه، له لایه‌ن ئاكه‌په و ڕێبهرایهتییهكهیهوه له‌به‌رچاو نه‌ده‌گیرا. به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئاكه‌په سه‌ربه‌ره‌وژێر بووه‌ته‌وه. هۆكاره‌كه‌شی هه‌ڵوێسته هێرشكارانهكهیهتی. ده‌بێ ئیدی واز له سیاسه‌تكردن به خوێنی گه‌لانی توركیا بێنێت. گه‌ریلاكانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادی هه‌میشه به‌رده‌وام ده‌بن له تێكۆشانی خۆیان.
«ده‌بێ ئه‌وه بزانن كه سیاسه‌تی قڕكردن كه‌ڵكی نه‌بووه»
زه‌رده‌شت سیپان فه‌رمانده‌یه‌كی هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ئاكه‌په-مه‌هه‌په ئیدی بیبینێت كه سیاسه‌تی قڕكردنی دژبه گه‌لی كورد كه‌ڵكی نییه. سیپان گوتی، «هاوپه‌یمانه‌تیی ١٧ ساڵه‌ی ئاكه‌په هه‌ژاوه و شكست دێنێت. ئێمه ئه‌مه ده‌بینین و له‌به‌رئه‌وه‌شه هێنده هێرش ده‌كه‌ن. دیاره ئه‌وانیش ده‌زانن. سه‌ره‌ڕای هه‌موو فرتوفێڵه‌كان كه له كاتی هه‌ڵبژاردندا كران، هه‌ڵوێستێكی دژبه‌ری گه‌وره پیشان درا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سیاسه‌تی قه‌یوومی ئاكه‌په له باكووری كوردستان شكستی هێناوه.»
s.m