زیندانیەکی سیاسی کورد لە زیندانی مەسجد سولەیمان دەستی بە مانگرتن کرد
چەنگیز قەدەم خێری زیندانی سیاسی کە بۆ زیندانی مەسجد سولەیمانی ئێران دوورخراوەتەوە، لە ڕۆژی پێنجشەمەوە دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە.
چەنگیز قەدەم خێری زیندانی سیاسی کە بۆ زیندانی مەسجد سولەیمانی ئێران دوورخراوەتەوە، لە ڕۆژی پێنجشەمەوە دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە.
چەنگیز قەدەم خێری بە هۆی پێشێلکردنی مافەکانی و ڕیگەنەدان بۆ بینینی پزیشک لەبەرامبەر کردەوەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە.
چەنگیز قەدەم خێری تووشی نەخۆشی گورچیلە بووە و چەندین جار لە دەرەوەی زیندان لە نەخۆشخانە چارەسەری بۆکراوە. پزیشکان دەڵێن، پێویستە مۆڵەت بە چەنگیز قەدەم خێری بدرێت و لە دەرەوەی زیندان چارەسەری بۆ بکرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەی گورچیلەیەکی لەدەستداوە و گورچیلەکەی تری تووشی خوێنبەربوون بووە، بەڵام ڕێگە بە چارەسەرکردنی نادرێت.
چەنگیز قەدەم خێری لە ساڵی ١٩٨٨ لەدایکبووە و لە ساڵی ٢٠١١ بە تۆمەتی ئەندامیتی لە حزبێکی ئۆپۆزسیۆن دەستگیرکرا و دادگای شۆرشی سنە ٤٠ ساڵ سزای زیندانی بەسەردا سەپاند و دوای ٢ ساڵ زیندانی لە سنە بۆ زیندانی مەسجد سولەیمان گواسترایەوە.
ف.ق