سوپای تورکی داگیرکەر دارستانەکانى ئۆمەریانی مێردین دەسوتێنێت
ئەو ئاگرەی لەلایەن سوپای تورکی داگیرکەرەوە بەردرایە دارستانەکانى ناوچەى ئۆمەریانى مێردین، بەردەوامە و تا دێت تەشەنە دەسەنێت.
ئەو ئاگرەی لەلایەن سوپای تورکی داگیرکەرەوە بەردرایە دارستانەکانى ناوچەى ئۆمەریانى مێردین، بەردەوامە و تا دێت تەشەنە دەسەنێت.
لە ناوچەى ئۆمەریان لە نێوان ستەور و نسێبین-ی مێردین ئەو ئاگرەى لە رۆژی ٧ی ئەیلول / ١٦ی خەرمانانەوە لەلایەن سوپای تورکەوە بەردراوەتە دارستانەکانى ئەو ناوچەیە تا ئێستا بەردەوامە. دواى ٢ رۆژ لەو ئاگرکەوتنەوەیە، بۆ جارێکیتر ئەو سوپا داگیرکەرە ئاگری لە چەند شوێنێکى تری دارستانەکانى ئەو ناوچەیە بەردایەوە.
راگەیاندرا، تاوەکو ئێستا هیچ کارێک بۆ کوژاندنەوەى ئەو ئاگرە ئەنجام نەرداوە و دانیشتوانی ناوچەکەش جەخت لەوە دەکەنەوە، ئاگرەکە بەهۆی ئۆپەراسیۆنى سوپای تورکەوە روویداوە و رێگریش لەوە دەکرێت هاووڵاتییان خۆیان بڕۆن ئاگرەکە بکوژێننەوە.
ژ.ت