ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پارتیی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) موراد قه‌ره‌یلان له میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی ڕادیۆی «ده‌نگی وه‌ڵات» وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ڕۆژنامه‌وان ڕۆسیدا مێردین-ی دایه‌وه. قه‌ره‌یلان سڵاوی له چالاكانی مانگرتن له خواردن كرد و گوتی: «سڵاو له به‌رخۆدێرانی زیندانی ئامه‌د، سیاسه‌تمه‌داری هێژا و پێشه‌نگ له‌یلا گیوڤه‌ن و هه‌ڤاڵانی چالاكیی مانگرتن ده‌كه‌م، ساڵی نوێیان لێ پیرۆز ده‌كه‌م و هیوادارم كه له‌گه‌ڵ چالاكییه‌كانی ئه‌واندا ساڵی نوێ ببێته ساڵی دیموكراتی و ئازادی. له سلێمانی تا هه‌ولێر، له مه‌خموور، ڕۆژاڤا، باكووری كوردستان و ئه‌ورووپا گه‌له‌كه‌مان له هه‌موو شوێنێك چالاكی ده‌كات. سڵاو له هه‌موویان ده‌كه‌م و پیرۆزبایی ساڵی نوێیان لێ ده‌كه‌م.»
«ئه‌گه‌ر گۆشه‌گیری بشكێت، فاشیزم هه‌ڵده‌وه‌شێت»
قه‌ره‌یلان هێمای بۆ ئه‌وه كرد، گۆشه‌گیركردنی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان نه‌ك ته‌نیا له دژی كه‌سێك یان له دژی گه‌لی كورده، به‌ڵكو گۆشه‌گیری له دژی گه‌لانی توركیا و ته‌واوی هه‌رێمه‌كه‌یه. قه‌ره‌یلان ده‌رباره‌ی واتای شكاندنی گۆشه‌گیری گوتی، «شكاندنی گۆشه‌گیری هه‌م له توركیا و هه‌م له هه‌رێمه‌كه ڕێ بۆ پڕۆسه‌یه‌كی نوێ ده‌كاته‌وه. شكاندنی گۆشه‌گیری و ئازادكردنی ڕێبه‌ر ئاپۆ له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمه‌كه پڕۆسه‌یه‌كی نوێ دێنێته ئاراوه.»
قه‌ره‌یلان ده‌ستنیشانی كرد، چالاكییه‌كانی به درووشمی «گۆشه‌گیری ده‌شكێنین، فاشیزم هه‌ڵده‌وه‌شێنین» واتادار و هێژان. گوتیشی، «ئه‌و درووشمه واتایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه؛ ئه‌گه‌ر گۆشه‌گیری بشكێت، فاشیزم هه‌ڵده‌وه‌شێت. ئه‌مه هه‌ڵسه‌نگاندنێكی به‌جێیه. پێویسته هه‌موو كه‌س به‌م شێوه‌یه لێی بڕوانێت.»
«ئه‌مه هه‌ڵمه‌تێكی جڤاكییه»
قه‌ره‌یلان به‌بیری خسته‌وه كه چالاكییه‌كه‌ی له‌یلا گیوڤه‌ن ٥٠ ڕۆژی تێپه‌ڕاندووه و به قۆناغێكی مه‌ترسیدار گه‌یشتووه. هه‌روه‌ها سه‌رنجی خسته سه‌ر به‌هێزكردنی چالاكییه‌كانی دژ به گۆشه‌گیری.
قه‌ره‌یلان گوتی: «ئه‌و چالاكییانه‌ی به پێشه‌نگایه‌تیی له‌یلا گیوڤه‌ن له وه‌ڵات و ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات ده‌ستیان پێكردووه، بوون به هه‌ڵمه‌تێك. ئێمه وه‌ك گه‌ل و بزووتنه‌وه‌كه‌مان به به‌رخۆدانێكی وه‌ها ده‌ست به ساڵی ٢٠١٩ ده‌كه‌ین. به به‌رخۆدان و مانگرتن ده‌ست به ساڵی نوێ ده‌كه‌ین. چالاكییه‌كی جڤاكییه كه هه‌موو گه‌لی له‌نێو دایه. هه‌ڵمه‌تێكی گشتی و جڤاكییه. كه‌واته پێویسته وه‌ڵاتپارێز و دیموكراته‌كان له‌م كاته‌دا ئه‌م هه‌ڵمه‌ته به‌هێز بكه‌ن.»
«هه‌تا گه‌ریلا هه‌بێت دوژمن هه‌رگیز به ئه‌نجام ناگات»
قه‌ره‌یلان سه‌رنجی خسته سه‌ر تێكۆشانی گه‌ریلا و گوتی، «تێكۆشانی ئازادیی كوردستان هه‌تا ئێستا به زۆر پڕۆسه‌ی گرینگدا تێپه‌ڕیوه. به‌ڵام دیاره ئێستا له گرینگ‌ترین قۆناغی مێژووییداین. ئه‌م قۆناغه ساڵی داهاتووه. پێشه‌نگی قۆناغی به‌رخۆدانی مێژوویی، گه‌ریلایه.»
«پێویسته هه‌ر هاوڕێیه‌كی گه‌ریلامان له چیاكانی كوردستان، بزانن كه هه‌بوونیان له‌و چیایانه واتای خۆی هه‌یه. پێویسته تێكۆشانی ئازادی گه‌ش بكرێت. چ له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا، چ له باكووری كوردستان، هه‌بوونی هاوڕێیانی ئێمه وه‌ك خه‌نجه‌رێكه كه به دڵی دوژمن كه‌وتووه. هه‌ڵوێستی هاورێیانمان له چیا خۆی له‌خۆیدا ڕۆڵێكه. هه‌تا گه‌ریلا به‌م شێوه‌یه له‌سه‌رپێ بمێنێت، دوژمن هه‌رگیز ئه‌نجام به‌ده‌ست ناهێنێت. هه‌تا گه‌ریلا به‌رخۆدان بكات و سه‌نگه‌ره‌كانی خۆی بپارێزێت، دوژمن هێرشی ڕۆژاڤا، باشوور و باكووری كوردستانیش ده‌كات. هێرش ده‌كاته سه‌ر گه‌ل و سیاسه‌تمه‌دارانیش. ئه‌گه‌ر گۆشه‌گیری تووندتریش بكات، هه‌رگیز ناتوانێت به ئه‌نجام بگات. بۆ دوژمن ڕێگه‌ی به‌ئه‌نجام گه‌یشتن له‌ناوبردنی گه‌ریلایه. هه‌تا له چیاكانی كوردستان گه‌ریلا هه‌بن، كه‌س ناتوانێت پشتی گه‌له‌كه‌مان له عه‌رد بدات. لاوانی كورد هه‌میشه به دڵ و گیان دێنه ڕیزه‌كانی گه‌ریلا و به‌رخۆدانی گه‌وره ده‌كه‌ن. ژنانی كورد به ئیراده‌ی ئازادی خۆیان هه‌میشه به‌رخۆدان ده‌كه‌ن. هه‌تا گه‌ریلا له‌سه‌رپێ بێت، گه‌له‌كه‌مان له گوند، كۆڵان، نێو وه‌ڵات و ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات به‌هێز ده‌بێت. ده‌ستی ڕێبه‌ره‌كه‌مان به‌هێز ده‌بێت.»
«ساڵی ٢٠١٩ ده‌بێته ساڵی هه‌ڵمه‌ت»
موراد قه‌ره‌یلان باسی له‌وه كرد، كاتێك سه‌یری ڕووداوه‌كانی هه‌رێمه‌كه ده‌كه‌ن و هه‌ڵوێستی هێزه هه‌ژموونگه‌راكانی دونیا هه‌ڵده‌سه‌نگێنن، ده‌بینن كه ساڵی داهاتوو شه‌ڕ له هه‌رێمه‌كه گه‌وره‌تر ده‌بێت. گوتیشی، بزووتنه‌وه‌ی ئاپۆیی، گه‌لی كوردستان و تێكۆشانی ئازادیی كوردستان ده‌یانه‌وێت سوود له ده‌رفه‌ته‌كانی سه‌رده‌مه‌كه وه‌رگرن و له‌پێناو دیموكراتی و ئازادی له دژی دوژمن ده‌ست به هه‌نگاوێكی جددی بكه‌ن.
قه‌ره‌یلان رایگه‌یاند: «ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین گه‌ریلا و هێزه‌كانی پاراستن هه‌موویان له هه‌موو پارچه‌كان خۆیان له‌سه‌ر بنه‌مای پڕۆسه‌ی سه‌رله‌نوێ خۆڕێكخستنه‌وه نوێ بكه‌نه‌وه. له ئاستێكی گرینگدا ئه‌مه‌مان جێبه‌جێ كردووه. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ده‌مانه‌وێت له ساڵی نوێ‌دا هه‌نگاوێكی نوێ بنێین. ساڵی ٢٠١٩ ده‌بێ بۆ ئێمه ببێته ساڵی هه‌نگاوی نوێ. ئاماده‌كارییه‌كانی ٢ ساڵی ڕابردوومان له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ن.»
«به‌رخۆدان ڕێ بۆ چاره‌سه‌ری ده‌كاته‌وه»
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه موراد قه‌ره‌یلان گوتی: «ئێستا كات كاتی چاره‌سه‌رییه. ئه‌و به‌رخۆدانه‌ی كه ده‌كرێت ڕێ بۆ چاره‌سه‌ری ده‌كاته‌وه. ساڵی ٢٠١٩ ده‌بێته ساڵی ناكۆكی قووڵ، شه‌ڕ سه‌خت ده‌بێت، به‌رخۆدان به‌هێز ده‌بێت و به‌م شێوه‌یه پڕۆسه‌یه‌كی چاره‌سه‌ری دێته ئاراوه. ئێمه له كاتێكی وه‌هاداین، بۆیه ساڵی ٢٠١٩ گرینگه. ساڵی ٢٠١٩ ساڵێكی ئاسایی نابێت. ئه‌و ڕووداوانه‌ی كه له ساڵی ٢٠١٩دا رووده‌ده‌ن بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌ده‌ن كه ساڵانی دواتر چی ڕووده‌دات. له ئاستی ستراتیژیدا گرینگه. له‌به‌رئه‌وه هێزه‌كانی گه‌ریلا و خه‌باتكارانی شۆڕشی ئاپۆیی پێویسته به‌م بیر و باوه‌ڕه‌وه به‌م به‌رپرسایه‌تییه‌وه جموجۆڵ بكه‌ن. با گه‌له‌كه‌مان بزانێت كه ئێمه له قۆناغێكی وه‌هاداین، له به‌رده‌م چاره‌سه‌ری و سه‌ركه‌وتنداین.»
s.m