كه‌ژه‌كه: ده‌بێ لایه‌نه‌سیاسییه‌كانی باشووری كوردستان به‌باشی له په‌یامی شیلادزێ تێبگه‌ن
كۆردیناسیۆنی كه‌ژه‌كه ڕاپه‌ڕینی گه‌لی شیلادزێی دژ به داگیركاری توركیا پیرۆز كرد و ڕایگه‌یاند، ئه‌م ڕاپه‌ڕینه له مێژووی باشووری كوردستاندا زۆر گرینگه.
كۆردیناسیۆنی كه‌ژه‌كه ڕاپه‌ڕینی گه‌لی شیلادزێی دژ به داگیركاری توركیا پیرۆز كرد و ڕایگه‌یاند، ئه‌م ڕاپه‌ڕینه له مێژووی باشووری كوردستاندا زۆر گرینگه.
كۆردیناسیۆنی كۆما ژنانی كوردستان (كه‌ژه‌كه) ده‌رباره‌ی هه‌بوونی ده‌وڵه‌تی تورك له باشووری كوردستان و بۆردومانه‌كانی ئه‌م دواییه و ڕاپه‌ڕینی گه‌لی شیلادزێ ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ده‌وڵه‌تی تورك له ٢٣ی كانوونی دووه‌م\٢ی ڕێبه‌ندان-دا هێرشێكی دیكه‌ی ئاسمانی كرده سه‌ر باشووری كوردستان و له ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان ٤ هاوڵاتی شه‌هید بوون. گه‌لی شیلادزێ ڕۆژی شه‌ممه دژی بۆردومان و داگیركاریی توركیا ڕاپه‌ڕی و بنكه‌ی سه‌ربازیی سوپای توركیایان له كۆمه‌ڵگه‌ی سیری سووتاند. سه‌ربازانی توركیا له كاتی ڕاپه‌ڕینه‌كه‌دا هێرشیان كرده سه‌ر گه‌ل و به‌هۆیه‌وه ٢ سیڤیل شه‌هید بوون و لایه‌نی كه‌م ٦ی دیكه‌ش بریندار بوون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی كه‌ژه‌كه:
هێرشه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له دژی باشووری كوردستان و كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی هه‌میشه له ڕۆژه‌ڤدایه. له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا هه‌موو ڕۆژێك داگیركه‌ر هێرشی كردووه و ده‌یان شوێنی سیڤیلنشینیان بۆردومان كردووه. ئێمه ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك به‌تووندی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین. له ٢٣ی كانوونی دووه‌م\٢ی ڕێبه‌ندان-دا به‌هۆی هێرشی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای تورك ٤ مرۆڤی وه‌ڵاتپارێز شه‌هید بوون و له ڕاپه‌ڕینی شیلادزێ-شدا ٢ وه‌ڵاتپارێز شه‌هید بوون. ئێمه سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی شه‌هیده‌كان ده‌كه‌ین و ڕایده‌گه‌یه‌نین كه به هه‌ڵوێستی به‌رخۆدانی نه‌ته‌وه‌یی خاوه‌نداره‌تی له یادی ئه‌و وه‌ڵاتپارێزانه ده‌كه‌ین.
هه‌ڵوێستی گه‌لی شیلادزێ واتاداره
هه‌ڵوێستی گه‌لانی دێره‌لووك، دهۆك، باشووری كوردستان و به‌تایبه‌ت گه‌لی شیلادزێ دژ به فاشیزمی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له ئاستی پێویستدا واتاداره. گه‌نجان، ژنان و به‌ساڵاچوان چوونه‌ته سه‌ر بنكه‌سه‌ربازییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و ئاگریان به‌رداوه‌ته بنكه‌ی داگیركه‌ران. ئه‌م ڕاپه‌ڕینه له دژی داگیركارییه و وه‌ڵامێكه بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له به‌رانبه‌ر داگیركاری بێده‌نگن.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به‌رخۆدانێكی شكۆدار به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ڕاپه‌ڕینی گه‌لی شیلادزێ بۆ مێژووی باشووری كوردستان له ئاستی پێویستدا واتاداره. ڕاپه‌ڕینی شیلادزێ و هه‌ڵوێستی به‌رخۆدانی بۆ گیانی وه‌ڵاتپارێزی و نه‌ته‌وه‌یی زۆر گرینگه. گه‌له‌كه‌مان به هه‌ڵوێستی خۆی پیشانی داوه كه هه‌رگیز نایانه‌وێت هێزێكی داگیركه‌ر له‌سه‌ر خاكیان بێت.
ده‌وڵه‌تی تورك هه‌بوونی خۆی له‌سه‌ر دوژمنایه‌تی بۆ كوردان دروست كردووه و به‌هۆی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ ڕژێمی سه‌دام نییه. فاشیزمی ده‌وڵه‌تی تورك نه‌ك ته‌نیا له باكووری كوردستان، به‌ڵكوو به سیاسه‌ته‌كه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر هه‌موو كوردستان.
ده‌وڵه‌تی تورك له جزیر، سوور، سلۆپی، ڕۆبۆسكی و عه‌فرین كۆمه‌ڵكوژكردنی كوردانی كردووه‌ته هۆكاری هه‌بوونی خۆی و له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر باشووری كوردستانیش هه‌مان ئامانجی هه‌یه. هه‌ڵوێستی هێرشكاری ده‌وڵه‌تی تورك له دژی ڕیفراندۆمی باشووری كوردستان و له داگیركاریی كه‌ركووكدا ده‌زانرێت. به‌م هێرشانه ده‌یانه‌وێت نكۆڵی له هه‌بوونی كوردان بكه‌ن و له‌ناویان ببه‌ن.
ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌سیاسییه‌كان به‌باشی له په‌یامی شیلادزێ تێبگه‌ن
ده‌بێ هه‌موو پارتییه‌سیاسییه‌كانی باشووری كوردستان به‌باشی له په‌یامی گه‌لی شیلادزێ و دێره‌لووك تێبگه‌ن. ئه‌م ڕاپه‌ڕینه له هه‌مان كاتدا په‌یامێكیشه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سیاسه‌تیان به گوێره‌ی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی داناڕێژن. پێویسته بزانرێت كه ئه‌وانه‌ی كۆمه‌ڵكوژیی ده‌وڵه‌تی تورك نابینن، له دژی تێكۆشانی ئازادیی گه‌لانی ئێمه ده‌بن.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه به گیانی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی جارێكی دیكه سڵاو له ڕاپه‌ڕینی گه‌لی شیلادزێ، دێره‌لووك و هه‌موو باشووری كوردستان ده‌كه‌ین.
s.m