له ئه‌نجامی هێرشی دوێنێی فڕۆكه‌كانی توركیا ٤ كه‌س ژیانیان له‌ده‌ست داوه
به‌هۆی هێرشی ئاسمانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی دێره‌لووك له ده‌ڤه‌ری بادینان، ٤ كه‌س ژیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌هۆی هێرشی ئاسمانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی دێره‌لووك له ده‌ڤه‌ری بادینان، ٤ كه‌س ژیانیان له‌ده‌ست داوه.
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر دوێنێ (چوارشه‌ممه) هێرشێكی ئاسمانییان كرده سه‌ر ناوچه‌ی ڕه‌شاڤه-ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی دێره‌لووك له سنووری پارێزگه‌ی دهۆك.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان كه له سه‌رچاوه‌كانی ناوچه‌كه وه‌رگیراون، به‌هۆی ئه‌و هێرشه ٤ كه‌س له ئه‌ندامانی عه‌شیره‌تی ڕێكانی كه به‌مه‌به‌ستی ڕاوكردنی ماسی چووبوونه سه‌ر زێی گه‌وره، ژیانیان له‌ده‌ست داوه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ژیانیان له‌ده‌ست داوه بریتین له: ئازاد شاهین، ئازاد مەجید سەیفۆ، ڕێدار محەمەد تاهیر و واحید عەبدولقادر. تا ئێستا ته‌نیا ته‌رمی ٢ كه‌س دۆزراوه‌ته‌وه و ئه‌مڕۆ له مه‌ڕاسیمێكدا به‌خاكسپێردران.
s.m