له ئه‌نجامی چالاكیی گه‌ریلا سه‌ربازێك له ئیدر كوژرا
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار له ناوچه‌ی كرێ كۆر له سنووری شاری ئیدر له باكووری كوردستان، دژی سوپای توركی داگیركه‌ر چالاكییه‌كیان كرد. له ئه‌نجامی چالاكییه‌كه‌دا سه‌ربازێك كوژرا.
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار له ناوچه‌ی كرێ كۆر له سنووری شاری ئیدر له باكووری كوردستان، دژی سوپای توركی داگیركه‌ر چالاكییه‌كیان كرد. له ئه‌نجامی چالاكییه‌كه‌دا سه‌ربازێك كوژرا.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا و هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه له ئه‌نجامی چالاكییه‌كدا سه‌ربازێكی توركیا كوژراوه. هه‌روه‌ها هه‌په‌گه ناسنامه‌ی گه‌ریلایه‌كی ئاشكرا كرد كه به‌هۆی بۆردومانه‌كان شه‌هید بووه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
سوپای توركی داگیركه‌ر ماوه‌یه‌كه له ناوچه‌ی كرێ كۆر-ی ئیدر به پشتیوانی یهكینهشاراوهكان كه‌مین داده‌نێت. له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشگێڕیدا كه له هه‌رێمی سه‌رحه‌د به‌رده‌وامه، هێزه‌كانمان چاودێریی یه‌كینه‌یه‌كی دوژمنیان كرد و له دژی چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. ڕێكه‌وتی ٢٠ی كانوونی دووه‌م\٣٠ی به‌فرانبار كاتژمێر ١٤:٤٥ گورزێكی سه‌ركه‌وتوو له یه‌كینه‌كه‌ی دوژمن درا و ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بووه‌ته‌وه سه‌ربازێك كوژراوه. دوای چالاكییه‌كه سوپای توركی داگیركه‌ر بۆمبارانی ناوچه‌كه‌ی كردووه.
هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی گه‌ریلا
ڕێكه‌وتی ٢٢ی كانوونی دووه‌م\٢ی ڕێبه‌ندان كاتژمێر ١٨:١٠ فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر ناوچه‌كانی وه‌رخه‌لێ و گردی كارال-یان له هه‌رێمی ئاڤاشین-ی سه‌ر به هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا بۆردومان كردووه. له هه‌ردوو هێرشه‌كه‌دا هیچ زیانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشتووه.
گه‌ریلایه‌ك شه‌هید بوو
ڕێكه‌وتی ٢١ی كانوونی دووه‌م\١ی ڕێبه‌ندان كاتژمێر ١٩:٤٥ سوپای توركی داگیركه‌ر ناوچه‌ی شه‌هید كهنداڵ-ی سه‌ر شارۆچكه‌ی قلا‌بان-ی شرنا‌خ-یان بۆردومان كردووه. له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا هه‌ڤاڵمان ئارمانج زیلان شه‌هید بووه.
ناسنامه‌ی شه‌هید:
|
ناسناو: ئارمانج زیلان |
هه‌میشه هه‌وڵی ده‌دا له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی قووڵ بێته‌وه
هاوڕێ ئارمانج كه ساڵی ١٩٨٢ له ئێلح له‌دایكبووه، ساڵی ٢٠١٥ هاتووه‌ته نێو ڕیزی گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری كردبوو و باوكی ٣ منداڵ بوو، هاته نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا. له هه‌موو شوێنێكدا كه ئه‌ركه‌كانی تێدا جێبه‌جێ ده‌كرد، به كاراكته‌ری ڕه‌نجده‌ر و فیداكار جێی خۆی له دڵی هه‌ڤاڵانیدا ده‌كرده‌وه. هاوڕێ ئارمانج كه هه‌میشه هه‌وڵی ده‌دا له فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی و گه‌ریلایه‌تیدا قووڵ ببێته‌وه، له هه‌ر هه‌لومه‌رجێكدا بووبێت، سازشی له‌سه‌ر ئه‌و پره‌نسیپه‌ی خۆی نه‌كردووه و هه‌میشه خۆی په‌روه‌رده كردووه.
به‌هۆی ئه‌م شه‌هاده‌ته، سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی هێژای باگدوو و گه‌لی وه‌ڵاتپارێزی ئێلح و كوردستان ده‌كه‌ین. سوێند ده‌خۆین كه ئه‌و ئاڵای ئازادییه‌ی كه هه‌ڤاڵمان ئارمانج له دوای خۆی به‌جێی هێشتووه، هه‌تا سه‌ركه‌وتن به‌رز بكه‌ینه‌وه.
s.m