لە باغلاری ئامەد بۆ یادکردنەوەی جانسز، دۆغان و شایلەمەز، چالاکی ئەنجامدرا

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید ڕزگار دەرخوست بۆ یادکردنەوەی جانسز، دۆغان و شایلەمەز لە ٧ی کانونی دووەمدا لە ناوچەی باغلاری ئامەد لەدژی ئۆتۆمبێڵی پۆلیسی تورک چالاکیان ئەنجامدا.

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید ڕزگار دەرخوست ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، یەکینەکانیان بۆ یادکردنەوەی ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز کە٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریس شەهیدکران، لە ٧ی کانونی دووەمدا لە ناوچەی باغلاری ئامەد لەدژی ئۆتۆمبێڵی پۆلیسی تورک چالاکیان ئەنجامدا.

بە پێی ڕاگەیەنراوەکە، چالاکی لە کۆڵانی فاتیح لە ڕێگەی بۆمبێکەوە ئەنجامدرا و زیان بەر ئۆتۆمبێڵەکە کەوتووە.

ف.ق