لە تورکیا ڕۆژ بە ڕۆژ توندوتیژی دژی ژنان زیاتر دەبێت. بە پێی ئاماری 'پلاتفۆرمی ئێمە کوشتنی ژنان ڕادەگرین' لە ساڵی ٢٠١٣ دا ٢٣٧، لە ساڵی ٢٠١٤ دا ٢٩٤، لە ساڵی ٢٠١٥ دا ٣٠٣، لە ساڵی ٢٠١٦ دا ٣٢٨، لە ساڵی ٢٠١٧ دا ٤٠٩، لە ساڵی ٢٠١٨ دا ٤٠٤٠ ژن لە تورکیا کوژراون. هەروەها لە ٧ مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ دا ٢٤٥ ژن کوژراون. لەدژی کوشتن و توندوتیژی دژی ژنان لە هەموو جێگەیەک ژنان دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و داوایان کرد پەیمانی ئەستەنبوڵ و یاسای ژمارە ٦٢٨٤ جێبەجێبکرێت.
'لە سەردەمی ئاکەپەدا توندوتیژی بەرامبەر ژنان بەرزترین ئاستی تۆمار کرد'
ئایشە ئاجار باشاران پەرلەمانتاری هەدەپەی شاری ئێلح لە بارەی توندوتیژی بەرامبەر ژنان قسەی کرد و ڕایگەیاند، لە سەردەمی ئاکەپەدا توندوتیژی بەرامبەر ژنان بەرزترین ئاستی تۆمار کردووە. باشاران وتی، "لە تورکیا شێوەی توندوتیژی دژی ژنان گۆڕاوە و مرۆڤ دەتوانێت وەک دڕندەیی لەقەڵەمی بدات. لەگەڵ هاتنە سەر دەسەڵاتی ئاکەپە، توندوتیژی دژی ژنان زیادیکرد. هۆکاری توندوتیژی، دەستدرێژی لەدژی ژنان و منداڵان سیاسەتی حکومەتە کە پیاوان دەیپارێزن و ئەمەش توندوتیژی دژی ژنان ئاسایی دەکاتەوە. کوشتنی ژنان لەم چەند ساڵەی دواییدا ڕووی ڕاستەقینەی حکومەتی ئاکەپە پیشان ددەدات.سیاسەتمەدار هەفرین خەلەف بۆچی کوژرا؟ هۆکاری کوشتنی ژنان لە کوردستان و تورکیا چییە؟ هەڤرین خەلەف لەبەرچی کوژرابێت،. بەداخەوە عەقلیەتی دەوڵەتیش هەمان شتە."
'ژنان کراونەتە ئامانج'
باشاران ڕاشیگەیاند، لەدژی ئەو ژنانەی ئاشتی و دیموکراسیان دەوێت، لە هەموو جیهان هێرشێکی گشتی ئەەنجامدەدرێت و بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا. بەڕێز ئۆجالان دەڵێت، 'کاریگەری ئایین لە سەر کۆمەڵگا و کردەوەکانی دەوڵەت بەرامبەر کۆمەڵگا دەستوەردانی مافی ژنانە'. کاتێک ڕژێمێکی دیکتاتۆر دروست دەبێت، دەوڵەت هێزی پۆلیس و سەربازانی دوژمنی ژنان دروست دەکات. لە ناو کۆەمڵگادا بە دەستی پیاو، هاوسەر، برا و باوک تودنوتیژی دژی ژنان ئەنجامدەدرێت. ئەمەش بە دەستی دەوڵەت دەپارێزرێت و پێشدەکەوێت. لە هەموو جیهان سیاسەتێک بەرامبەر ژنان بەڕێوەدەبرێت. لە تورکیاش لەو ڕۆژەی ئاکەپە هاتووەتە سەر دەسەڵات توندوتیژی دژی ژنان بەڕێوەدەچێت.ئاکەپە، ژن وەک سیستمێکی خزمەتکار بۆ هاوسەر، برا، باوک پیشان دەدات. هەموو ژنانی تورکیا ئەمڕۆ دەکرێنە ئامانج. ژنان لە لایەن پیاوانەوە ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە. بەداخەوە جێگەیەک کە ژن خۆی تێیایدا هەشاربدات نییە. مانگی ڕابردوو ٣٩ ژن لە لایەن پیاوانەوە کوژراون. ئەمە کارەساتە. واپیشانی دەدەن کە هەندێکیان خۆیان کوشتووە. لە تورکیا هەندێک ژنمان بینی کە ملیان لێکراوەتەوە. لەوە کارەساتتر شتێکی تر هەیە؟
'دەوڵەت نایەوێت ژن ببێتە خاوەن ئیرادە'
باشاران ڕاشیگەیاند، دەوڵەت نایەوێت ژنان لە ناو کۆمەڵگدا ببنە خاوەن ئیرادەی خۆیان و وتیشی، "ئەگەر ئێمە سەرنج بدەینە، بێکاری، قەیرانی ئابوری، یاسای هەڵە، سیاسەتی گوڕکردنی شەڕ، سیاسەتی پەروەردە و توندوتیژی، دەبنە هۆی ئەوەی توندوتیژی دژی ژنان زیاد ببێت. لە سەردەمێکی بەم شێوەیەدا پیاوی دەسەڵاتدار دەیەوێت هەموو مافێکی سیاسی، ئابوری و کۆمەڵایەتی ژنان زەوت بکات و لە ماڵەکەیدا زیندانیی بکات. ئەمەش توندوتیژی زیاتر دەکات. بەرپرسێکی حکومەت دەتوانێت لەسەر ناوی ژنان بڕیار بدات کە چەند منداڵی هەبێت. ئیرادەکەی لەدەستی دەردەهێنن. ناچاری ژیانی ماڵەوە و بێدەنگی دەکەن. لە لایەک توندوتیژی زیاد دەبێت، لە لایەکی تر ئەوانەی توندوتیژی دەکەن سزا نادرێن. ئەمەش زیاتر توندوتیژی بەرەو پێشەوە دەبات. دەوڵەت ڕیگای ژیان لە ژنان ئاستەنگ دەکات. ئەو ژنانەی لەدژی ئەم کردەوە و سیاسەتانە دەوەستنەوە، لە لایەن پیاوانەوە دەکوژرێن."
'هێرشەکە لەدژی دەستکەوتی ژنانە'
لە بەردەوامی قسەکانید ا باشاران وتی، "لەگەڵ توندوتیژی دەستکەوتەکانی ژنانیش بووەنەتە ئامانجی سیاسەتەکانی دەوڵەت و وتی، "ئەمڕۆ مۆدێلی هاوسەرۆکایەتی لەژێر هەڕەشەیەکی گەورەدایە. ئەم مۆدێلە بە خەباتی چەندین ساڵەی ژنان بەدەست هاتووە. سەباهەت تونجەل، فیگەن یوکسەکداغ، گوللیەن کشاناک ئەمڕۆ لە زینداندان. ئەمڕۆ بە سەدان ژنی سیاسەتمەدار لە زیندانەکاندان. دەوڵەت ژن وەک ئاستەنگێک دەبینێت و بۆ ئەمەش بێوەستان هێرش دەکات. لە کوردستان کەە قەیوم دامەزران، کاری یەکەمی قەیومەکان داخستنی ناوەندی ژنان بووە. کاتێک ژنانیش بەەرگری لە خۆیان دەکەن، لە ڕێگای دادگاوە ڕێگایان لێدەگیرێت.
پەیمانی ئەستەنبوڵ
باشاران باسی ئەوەی کرد لەدژی توندوتیژی لەسەر ژنان پێویستە ژنان لە هەموو ڕوویەکەوە خۆیان بەڕێکخستن بکەن و وتی، :ژنانی فیمینیست، ناوەند و بزوتنەوەکانی ژنان پێویستە لە هەموو ڕوویەکەوە لەدژی عەقلیەتی توندوتیک هەوڵ بدەن و هەوڵی بەڕێکخستنکردنی ژنانی تر بدەن. حکومەت هیچ سیاسەتێک بۆ کۆتایی هێنان بە توندوتیژی دژی ژنان ئامادە ناکات، بە پێچەوانەوە هۆکاری زۆربوونی توندوتیژی دژی ژنانە.
تورکیا وەک یەکەمین وڵات لە ساڵی ٢٠١١ دا پەیمانی ئەستەنبوڵی مۆر و قبوڵکرد. بەو هۆیەوە هەموو جارێک بە شان و باڵیدا هەڵدەدات. بەو هۆیەوە لە ساڵی ٢٠١١ دا کەمترین ژن کوژران. بەڵام داڵەکانی تر یاسای ٦٢٨٤ی پەیمانی ئەستەنبوڵ جێبەجێ نەکرا و جارێکی تر قڕکردنی ژنان دەستیپێکردەوە."
ف.ق