لە شەش شار ١٧ کەس دەستگیرکران

پۆلیسی تورک لە شەش شار بەسەر ڕێکخستنەکانی هەدەپەیاندا گرت و زیاتر لە ١٧ کەس دەستگیرکران. لەناو ٢٤ کاتژمیری ڕابردوودا زیاتر لە ٦١ کەس دەستگیرکران.

لە ئەنقەرە ئەندام و بەڕێوەبەرانی هەدەپە، ئیهادە، سەندیکای سەس بە ئۆپەراسیۆنی قڕکردن چاویان کردەوە. لە ئەنجامی سەرداگرتنی ماڵاندا ١١ کەس دەستگیرکران.

لە ئەنجامی سەرداگرتندا، فاتیح کانات هاوسەرۆکی ئیهادەی ئەنقەرە، فیکرەت چالاگان و بەلکیسە یورتسەڤەر بەڕێوەبەرانی سەس و بەرەکەت کار ئەندامی ئەنجومەنی هەدەپە، مەزهەر یەرلیکایا ئەندامی هەدەپە، شەهریبان باشاک، ئەتهەم ئوزگان، سەباحەدین کارلی، کەمال ئاکالان، پەرفوم چۆلاک و زیا جەبەجی دەستگیرکران.

هەروەها بەهجەد یڵدرم پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپەی سەمسوریش دەستگیرکرا.

حاجی یوسف تۆپالئۆغلۆ پەیامنێری ئاژانسی دیهاش لە ناوچەی کەهتای سەمسور لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکرا. ڕاگەیەنرا لە کاتی دەستگیرکردندا هێزەکانی پۆلیس چەکیان لەسەر سەری تۆپالئۆغلۆ داناوە.

لە ناوچەی وێرانشاری ڕوحالە گەڕەکی شرنەخ لە ئەنجامی سەرداگرتنی ماڵاندا عیرفان ئەردەم کە باوکی دوو منداڵە دەستگیرکرا.

لە ئامەدیش محەمەد شێرین تونچ یاریدەدەری هاوسەرۆکی هەدەپە، سونگول داغ ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی پەیاس دەستگیرکران.

لە ناوچەی کەرجەوسی ئێلح محەمەد یڵدرم نوێنەری کەجەدە لە کەرجەوس دەستگیرکرا.

بەم شێوەیە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٦١ کەس دەستگیرکران و دواتر ژمارەیەکیان ئازادکران.

ف.ق