پارتیی كۆمۆنیستی لینینیست ماركسیست - كوردستان (مه‌له‌كه‌په-كوردستان MLKP-Kurdistan) ده‌رباره‌ی ڕاپه‌ڕینی گه‌لی شیلادزێی باشووری كوردستان دژی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه. له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: «مێتینگه‌ریی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ داگیركاری و هێرشه‌كانی، هه‌بوونی په‌كه‌كه ده‌كاته بیانوو. هه‌ر وه‌ك چۆن هێرش و هه‌بوونی ده‌وڵه‌تی تورك ناڕه‌وایه، ئه‌م بیانووه‌ش ناڕه‌وایه. باشوور به‌شێكه له خاكی كوردستان. په‌كه‌كه‌ش پارتییه‌كه كه له‌پێناو كوردستانی ئازاد تێده‌كۆشێت. هه‌ر بستێكی خاكی كوردستان سه‌نگه‌رێكی شه‌ڕه بۆ ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌ی له به‌رانبه‌ر داگیركه‌ران ده‌وه‌ستنه‌وه. ئاماده‌كاریی شه‌ڕی شۆڕشگێڕیی هه‌موو وه‌ڵاتپارێز و سۆسیالیسته‌كان له‌سه‌ر ئه‌م خاكه، مافدار و ڕه‌وایه.»
مه‌له‌كه‌په-كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به پێدانی باره‌گه به ده‌وڵه‌تی توركی مێتینگه‌ر، ڕێ بۆ هێرشه كوژه‌ره‌كان ده‌كاته‌وه. «له‌بری ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێست له دژی ده‌وڵه‌تی تورك پیشان بدات، گه‌لی ئێمه‌ی شیلادزێ به ئاژاوه‌گێڕی تۆمه‌تبار ده‌كات، هێرش ده‌كاته سه‌ر گه‌ل و په‌كه‌كه به به‌رپرسیاری ئه‌م هێرشانه داده‌نێت. ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه كوژه‌ری گه‌له‌كه‌مان به‌ڕه‌وا پیشان ده‌ده‌ن، زیانێكی گه‌وره به دۆزی ئازادیی نه‌ته‌وه‌یی ده‌گه‌یه‌نن.»
مه‌له‌كه‌په-كوردستان ڕایگه‌یاند، پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باره‌گه‌سه‌ربازییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له هه‌رێمه‌كه دابخات، كوژه‌ره‌كانی گه‌له‌كه‌مان ده‌ستگیر بكات و ڕێگری له هه‌موو هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له باشوور بكات.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: «داوا له هێزه وه‌ڵاتپارێزه‌كان ده‌كه‌ین كه له دژی هێرشه كوژه‌ره‌كانی مێتینگه‌ران، خاوه‌نداره‌تی له ڕاپه‌ڕینی گه‌له‌كه‌مان له شیلادزێ بكه‌ن و ڕاپه‌ڕینه‌كه گه‌وره‌تر بكه‌ن و له چێوه‌ی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی كورد-دا دژی مێتینگه‌ران بوه‌ستنه‌وه.»
s.m