مەلەت: دۆخی نائاسایی هیچ کاتێک کۆتایی نەهات

موراد مەلەت سەرۆکی لقی وانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، دۆخی نائاسایی هیچ کاتێک کۆتایی نەهات.

دۆخی نائاسایی لەگەڵ ئەوەی لە هەموو تورکیا کۆتاییهاتووە، لە باکووری کوردستان بەردەوامە. بە هۆی دۆخی نائاساییەوە مافی مرۆڤەکان پێشێل دەکرێت.

موراد مەلەت هاوسەرۆکی لقی وانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی ڕەشنووسی گەردوونی مافی مرۆڤ لە ساڵی ٧١ەوە ئامادەکراوە و قبوڵکراوە بەڵام هێشتا لە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مافی مرۆڤ پێشێل دەکرێت و وتی، "بە بۆنەی هەفتەی مافی مرۆڤەوە ئێمە بانگەوازیمان ئەوەیە: بەیاننامەی گەردوونی مافی مرۆڤ بە بناغە بگرن. هەر کاتێک بەندەکانی جێبەجێکران، دەتوانین بڵێین مافی مرۆڤ هەیە. بە پێچەوانەوە مرۆڤ ناتوانێت باسی هەبوونی مافی مرۆڤ بکات. بەو هۆیەوە بانگەزانیمان بۆ لایەنگرانی مافی مرۆڤ و دیموکراسی ئەوەیە، بە بوێری بجووڵینەوە. کاتێک بوێر بوون ئەو کاتە دەتوانین کۆتایی بە پێشێلکاریەکان بهێنین. بەو شێوەیە خەبات نەکرێت، دەوڵەت هەموو کاتێک مافی مرۆڤ پێشێل دەکات.

'هیچ کاتێک دەست لە ماف و ڕاستیەکان هەڵناگرین'

مەلەت ڕاشیگەیاند، لەگەڵ ئەوەی لە تورکیا دۆخی نائاسایی کۆتایی هاتووە، بەڵام لە کوردستان هێشتا بەردەوامە و وتی، "پارێزەرانی مافی مرۆب ناتوانن هیچ جۆرە چالاکیەک لەگەڵ گەل ئەنجامبدەن. سەرەتا لە وان و لە هەموو کوردستان و تورکیاش پێویستە قەدەغەکان هەڵبگیرێن. ئاستەنگی بەردەم بۆچوون، چالاکی و خۆپیشاندانەکان هەڵبگیرێن. ئێمە هیچ کاتێک دەست لە ماف و ڕاستیەکان هەڵناگرین. لە ئێستادا بە هەزاران مرۆڤ بە هۆی بۆچوونەکانیانەوە دەستگیرکراون. هەروەها بە هۆی قەدەغەکان بە هەزاران مرۆڤ وەک ئەوەی لە دەرەوە لە ناو زینداندا بن دەژین."

ف.ق