نامەی پشتیوانیى ٩٣ ژنی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ لەیلا گیوڤەن و هاوڕێکانی

تا دێت پشتیوانى لە بەرخودانى مانگرتن بە پێشەنگایەتیى لەیلا گیوڤەن روو لە زیادبوون دەکات. لە رۆژهەڵاتى کوردستانەوە ٩٣ ژنە چالاکوان و کەسایەتى نامەیەکى پشتگیرییان بۆ لەیلا گیوڤەن بڵاوکردەوە.

لە نامەى ژنانى رۆژهەڵاتدا بۆ لەیلا گیوڤەن هاتووە "ئیرادەی بەرخۆدێری تۆ و هاوڕێیانت هەموو سنوورێکیان تێک شکاندووە و زۆرتر لەهەر کاتێک هەست بە نزیکایەتی ئێوە و هەموو ژنانی پێشەنگ دەکەین".

ئاماژەیان بەوەشکردووە "ئێوە بە کردەوە توانیوتانە جەستە و هەبوونی خۆتان بخەنە خزمەت سیاسەتێکی مرۆڤ دۆستی پڕ لە ژیانەوە و واتایەکی نوێتان بە چەمکی بەرخۆدان بەخشییەوە و بوونەتە دەنگی ئازادیخوازی".

لە بەشێکى تری نامەى ژنانى رۆژهەڵاتى کوردستاندا ئەوەش هاتووە "بەپێی ڕێککەوتنی ساڵی ٢٠١٥-ی نەتەوە یەکگرتووەکان هەموو جۆرە گۆشەگیرییەکی سەر زیندانیان کە لە ٢٤ کاتژمێر زیاتر بێت قەدەغەیە".

باسی ئەوەشیانکردووە "بێگومان هیوا و ئومێدی بەردەواممان بە ڕاستینەی ڕێبازی خەباتی ئازادیخوازی ئێوە هەیە و دڵنیاین کە ئەم دیوارانە دەڕووخێن و ئەو سیستمە دیکتاتۆرانەش هەرەس دێنن".

ئەوەشیان خستووەتەڕوو "ئێمە وەک بەشێک لە ژنانی کورد بە واژۆکردنی ئەم نامەیە ڕایدەگەیەنین کە لە ئامانجی مانگرتنەکەتان تێدەگەین و هاودەنگی و پشتیوانی خۆمان لە تۆ و هەموو مانگرتوانی تر کە ئەمڕۆ ژمارەیان سەدان کەسی لە ناو زیندانەکان و وڵاتە جۆراوجۆرەکان تێپەڕ کردووە ڕادەگەیەنین".

ژنانى رۆژهەڵاتى کوردستان لە نامەکەیاند داواى پشتگیریکردنى لەیلا گیوڤە کردوو و نووسیویانە "داوا لە ژنانی چالاک، خاوەن هەڵویست و ئازادیخواز دەکەین ببنە دەنگی تۆ و هەموو ئەو ژنانەی بۆ مرۆڤایەتی و ئاشتی تێدەکۆشن و داوای دەسبەجێ هەڵگرتنی گۆشەگیری و ئازادی هەموو زیندانیانی ناو زیندانەکان دەکەین".

دەقی نامەى ژنانى رۆژهەڵاتى کوردستان بۆ پشتیوانیکردن لە لەیلا گیوڤەن و هاوڕێکانی

هەڤاڵ لەیلا

وەک ژنانی چالاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەرمترین سڵاو و خۆشەویستی خۆمان ئاراستەی هەستی بەرپرسیارێتی و بە ورەی ئێوە دەکەین. ئێستا کە (٨٣)-مین ڕۆژی مانگرتنت بە بەرخۆدانێکی بێ وێنەوە درێژە پێ دەدەیت، ئەگەرچی بە جەستە لێت دوورین، بەڵام تێکۆشانی تۆ بۆ ئاشتی و ئازادی دڵمانی بەیەکەوە گرێداوە و ئیرادەی بەرخۆدێری تۆ و هاوڕێیانت هەموو سنوورێکیان تێک شکاندووە و زۆرتر لەهەر کاتێک هەست بە نزیکایەتی ئێوە و هەموو ژنانی پێشەنگ دەکەین.

هەڤاڵ لەیلا؛ خۆڕاگری تۆ بەرامبەر بە دەسەڵاتێکی فاشیست و زیهنیەتی پیاو سالاری کە لە دژایەتی خۆی بەرامبەر مرۆڤایەتی، ئاشتی و ئارامی هەموو سنوورەکانی تێپەڕاندووە، دەتوانێ ببێتە هەوێنی ورە بەخشین و بووژێنەرەوەی گشت بزووتنەوە سیاسییەکان و بە تایبەت خەباتی ژنان دژ بە هەر جۆرە دەسەڵاتێکی تاکڕەو و چەوسێنەر. ئێوە بە کردەوە توانیوتانە جەستە و هەبوونی خۆتان بخەنە خزمەت سیاسەتێکی مرۆڤ دۆستی پڕ لە ژیانەوە و واتایەکی نوێتان بە چەمکی بەرخۆدان بەخشییەوە و بوونەتە دەنگی ئازادیخوازی، بەڵام هاوکات پاراستنی ئەو جەستە و باوەڕیە کە هەڵگری بیرێکی بەرزی ئینسانیە، پێویستییەکی گرنگە.

فاشیزم و دەسەڵاتخوازی کە بەرهەمی زیهنییەتی پیاوسالارییە و بە هەزاران ساڵە ڕۆژهەڵاتی ناوین و هەروەها کوردستانی خستووەتە ژێر هێرش و پەلاماری خۆی و لەم لایەنەوە حیساب لە سەر پشتیوانی سیستمی سەرمایەداری و نیولیبراڵیزمی دژە بەها دەکات، گەورەترین مەترسی و هێرشە بۆ سەر جەستە و نێرینی ژنان لە کۆمەڵگادا. دەسەڵاتێک کە تەنانەت ڕێز لە بنەماکانی خۆیشی ناگرێت و هەموو جۆرە رێککەوتن و پەیماننامە نێونەتەوەییەکان پێشیل دەکات، چون تەنانەت بەپێی ڕێککەوتنی ساڵی ٢٠١٥-ی نەتەوە یەکگرتووەکان هەموو جۆرە گۆشەگیرییەکی سەر زیندانیان کە لە ٢٤ کاتژمێر زیاتر بێت قەدەغەیە. هەر بۆیە باوەڕمان وایە کە هێز، ئیرادە، یەکێتی، هاودەنگبوون و پێشەنگایەتیی ژنان دەتوانێ ببێتە ئاڵترناتیڤێک بۆ ڕوو بەڕووبوونەوەی ئەم شێوازە دەسەڵاتداری و پێشێلکارییانە و بێگومان هیوا و ئومێدی بەردەواممان بە ڕاستینەی ڕێبازی خەباتی ئازادیخوازی ئێوە هەیە و دڵنیاین کە ئەم دیوارانە دەڕووخێن و ئەو سیستمە دیکتاتۆرانەش هەرەس دێنن.

ئێمە وەک بەشێک لە ژنانی کورد بە واژۆکردنی ئەم نامەیە ڕایدەگەیەنین کە لە ئامانجی مانگرتنەکەتان تێدەگەین و هاودەنگی و پشتیوانی خۆمان لە تۆ و هەموو مانگرتوانی تر کە ئەمڕۆ ژمارەیان سەدان کەسی لە ناو زیندانەکان و وڵاتە جۆراوجۆرەکان تێپەڕ کردووە ڕادەگەیەنین. هەر وەها داوا لە ژنانی چالاک، خاوەن هەڵویست و ئازادیخواز دەکەین ببنە دەنگی تۆ و هەموو ئەو ژنانەی بۆ مرۆڤایەتی و ئاشتی تێدەکۆشن و داوای دەسبەجێ هەڵگرتنی گۆشەگیری و ئازادی هەموو زیندانیانی ناو زیندانەکان دەکەین.

1  - هیوا خدری

2  - ئازادە ڕەحمانی

3 - هاوژین بەقالی

4  - ئارەزوو ئیمامی

5 - فاتیمە کەریمی

6 - نگین شیخوالیسلامی وەتەنی

7 - ڕوناک فەرهەنگ

8  - سۆما ڕوستەمپور

9  - لەیلا عەنایەت زادە

10 - سودابە علی موحەمەدی

11  - پەروانە کەریمی

12 - زەینەب بایەزیدی

13 - مریەم فەتحی

14 - هانا ناسور

15 - فرمێسک زاهێدی

16 - کوێستان فتوحی

17 - گوڵاڵە عەبدوڵلا

18 - تابان سکایا

19 - ڕۆزا ڕەها

20 - کەژاڵ شێخ موحەمەدی

21 - ویدا حاجبی

22 - سارا ئەسەدی

23 - خاوەر قەتاری

24 - مەرزیە سوبحانی

25  - چنوور عەنایەت زادە

26 - ئەسمەر نادرپوور

27 - ڕۆژین عەلی پەناه

28 - ئافاق توفانی

29 - شەهلا تاڵەبانی

30 - نیگار حەیدەر زادە

31 - ڕوقیە پەناهی

32 - سەرگوڵ حەسەنی

33  - شەهین غوڵامی

34 - هێرۆ کەریمی

35 - سەبری ڕاشدی

36 - سەحەر باقری

37 - زوڵەیخا ناسری

38 - کوێستان داودی

39 - شەهلا حەفید

40 - شەهناز الیاسی

41 - شیرین کازمی

42 - نگین ئازەری

43 - بەسێ شاماری

44 - نەرگس نەسیمی

45 - ئاڤا هۆما

46 - سومەیە فەتاحی

47 - نەسرین حوسەینی

48 - ژیلا ئەحمەدی

49 - ئازادە کەیخوسرەوی

50 - تاڤگە حەسەن پوور

51 - چنوور کاکی

52 - شلێر ڕەشیدی

53 - خەدیجە ئیبراهیمی

54 - ئازیتا بەهرامی

55  - ڤیان بەختیاری

56 - سەمیرا ڕەشید پوور

57 - سۆهەیلا نەباتی

58 - شیوا ساڵەح نژاد

59 - سەعدیە وەکیلی

60 - سنوور حوسەینی

61 - ئەوین سووری

62 ئازیتا بەهرامی

63 - فەریدە ئەسەدی

64 - شەیدا شەمس

65 - نەسرین عەزیزی

66 - حەمیدە منوچێهری

67 - سۆیبە رەحیمی

68  - ئایدین شەریفی

69  - دڵنیا موحەممەدی

70 - کەژاڵ یوونسی کوردستانی

71 - واحێدە موحەممەدی

72  - شنۆ کەمانگەر

73 - شەیدا یوسف پوور

74 - سەبری بەهمەنی

75 - ئامنە موحەمەدنژاد

76 - شەهلا کەمانگەر

77 - فەوزیە عبدالرحمانی

78 - سەعیدە خەلیل پوور

79 - زەهرا ئەفەندۆک

80 - مەریەم ئیسماعیل پوور

81 - قەدەم موحەمەدی

82 - ئازیتا ڕەحیمی

83 - ڕوقیە وەیسی

84 - شادی موعینی پاوە

85 - ویدا زەمانی

86 - شەهین عوسمانی

87 - ژیلا عوسمانی

88 - ئانیت بەهرامی

89 - سەنا بەهرامی

90 - شەهین ئەحمەدی

91 - نەسیبە بارانی

92 - بێهجەت سەعیدی

93 - فەزیلەت خودامەوردی

ر.م