ناڤدار کەرکوکی بە مەراسیمێكی جەماوەری بە خاک سپێردرا
گەلی کەرکوک بە بە دروشمی "شەهید نامرن" بە مەڕاسیمێکی شکۆدار پێشوازیان کرد لە تەرمی پیرۆزی شەهید محەمەد حوسێن ناسراو بە ناڤدار کەرکووک.
گەلی کەرکوک بە بە دروشمی "شەهید نامرن" بە مەڕاسیمێکی شکۆدار پێشوازیان کرد لە تەرمی پیرۆزی شەهید محەمەد حوسێن ناسراو بە ناڤدار کەرکووک.
نیوەرۆی ئەمرۆ بەسەدان هاووڵاتی شاری کەرکووک بەشداربوون لە پێشوازی کردن لە تەرمی شەرڤانی شەهید محەمەد حوسێن ناسراو بە ناڤدار کەرکوک کە لە بەرخۆدانی رۆژئاوای کوردستان دژ بە داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا شەهید ببوو ، پاش گەرانەوەی تەرمی پیرۆزی شەهید ناڤدار کەرکوک بە مەراسیمێکی شکۆدار بە دروشمی "شەهید نامرن" لە گۆرستانی ڕەحیم ئاوای شاری کەرکوک بەخاک سپێردرا .
شەهید محەمەد حوسێن ناسراو بە ناڤدار کەرکوک لە بەرخۆدانی سەرێکانی دژ بە داگیرکاری دەوڵەتی فاشستی تورک شەهید ببوو، جێگای باسە ئەمە سێ-یەم شەهیدی کەرکووکە کە لە بەرخۆدانی ئەم دوایەی رۆژئاوا دژ بە هێرشی نامرۆڤانەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهید بوو شەهید بوونە.
لە مەرسیمەکەدا مام هادی باوکی شەهید باشور سۆڕان ئەندامی کۆمیتەی ماڵباتی شەهیدانی پەکەکە لە باآشوری کوردستان ووتارێکی پێشکەش کرد: "ئێمە خاکی خۆمان نادەینە دەستی دوژمنان تەنها چیاکان پشتو پەنای گەلەکەمانە هەڤاڵ ناڤدار تەنها شەهیدی بنەمالەکەیان نەبوو بەلکو شەهیدی هەموو کوردستان بوو، وە ئێمەش درێژەپێدەری ڕیبازی شەهید ناڤدار کەرکوکین و بەردەوام دەبین لە تێکۆشان تا ئەو ئاواتە دێتە دی کە شەهید ناڤدار تێکۆشان بۆ دەکرد."
لە مەڕاسیمەکەدا کارزان قادر بەناوی کۆمەڵەی گەنجانی ووڵاتپارێزی کوردستانەوە ووتای کۆمەڵەکەی خوێندەوە و وووتی: " شەهید محەمەد ناڤدار کەرکوک وەکو ئەندامێکی کۆمەڵەکەمان بە روحێکی فیداکارانە بەشداری لە سەرجەم کارو چالاکییەکان دەکرد و هەمیشە پێشەنگی گەنجانبووە."
پاشان بە دروشمەکانی 'شەهیدان خاوەنی ڕاستەقینەی ئەم ووڵاتەن' و 'شەهید نامرن' شەهید محەمەد حوسێن ناسراو بە ناڤدار کەرکوک بەخاک سپێردرا، وابرایارە مەرسێمی تەعزیەی شەهید لە هۆڵی کاکە ڕەشید سەدیت لە ڕەحێماوە بەرێوە بچێت.