هاوسەرۆکی شارەوانیەکان لە زیندانی تاکەکەسیدا ڕادەگیرێن

جیهان قەهرەمان هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگ و عیرفان ساری هاوسەرۆکی شارەوانی گەڤەر کە ٥ی تشرینی دووەم بۆ زیندانی خارپێت گواسترانەوە، لەو ڕۆژەوەی گواستراونەتەوە لە زیندانی تاکەکەسیدا ڕادەگیرێن.

جیهان قەهرەمان هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگ و عیرفان ساری هاوسەرۆکی شارەوانی گەڤەر کە ١٥ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی گەڤەر و ناوەندی شاری جۆلەمێگر دەستگیرکران و ١٧ی تشرینی یەکەم بە تۆمەتی ئەندامێتی ڕێکخستن و بانگەشە بۆ ڕێکخستن دەستگیرکران.، ٥ی تشرینی دووەم بۆ زیندانی خارپێت گواسترانەوە. خزم و پارێزەران کە سەردانی ساری و قارەمانیان کردووە، ڕایانگەیاند لە زیندانی تاکەکەسیدا ڕادەگیرێن.

بە پێی زانیاری پارێزەری عیرفان ساری ، بۆ ئەوەی لەو دۆخە دەریان بێنن، هەوڵ دەدەن و سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن.

ف.ق