پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له هۆڵی كۆنفڕانسه‌كانی ئایاز ئهلهگانجه-ی ناوچه‌ی په‌یاس-ی ئامه‌د مه‌ڕاسیمێكی ساز كرد و كاندیده‌كانی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی ٣١ی مارسی ٢٠١٩ی شاره‌وانییه‌كانی باكووری كوردستان و توركیا ناساند.
له به‌رده‌م ده‌رگه‌ی هۆڵه‌كه پۆسته‌ری «هی ئێمه‌یه» و نووسینی «به‌خێرهاتن» به چوار زمان هه‌ڵواسران. له ده‌ستپێكی مهڕاسیمهكهشدا سڵاو له به‌رخۆدانی له‌یلا گیوڤه‌ن كرا، دواتریش دۆكیۆمێنتارییهك ده‌رباره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه خۆجێییه‌كان له ساڵی ١٩٧٨ تا ٢٠١٤ پیشان درا.
بووڵدان: خاوه‌نداره‌تی له ئاڵای له‌یلا گیوڤه‌ن ده‌كه‌ین
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په له‌یلا گیوڤه‌ن گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و سه‌ره‌تا سڵاوی بۆ له‌یلا گیوڤه‌ن نارد كه ٧٨ ڕۆژه له‌پێناو یه‌كسانی، دادپه‌روه‌ری و ئایندهی ئازاد له زیندانی ئامه‌د مانی له خواردن گرتووه. هه‌روه‌ها سڵاوی له هه‌موو مانگرتوانی دیكه‌ی وه‌ڵات و هه‌نده‌ران كرد. گوتی: «لێره به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه پێكه‌وه سه‌ربكه‌وین. ئه‌و ئاڵایه‌ی كه له‌یلا گیوڤه‌ن هه‌ڵیداوه ئاڵای هه‌موومانه. داواكاریی ئه‌و داواكاریی ئێمه‌یه. به‌ڵێنی ئه‌و به‌ڵێنی ئێمه‌یه.»
«گه‌له‌كه‌مان پێداگره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی پێویست بداته‌وه»
بووڵدان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌و شاره‌وانییانه‌ی به‌ده‌ستیان دێنن، ده‌بنه شاره‌وانیی گه‌ل و له لایه‌ن گه‌له‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن. گوتی: «ئێمه هه‌موومان ده‌بینین، له‌و ڕۆژه‌وه‌ی كه قه‌یووم دامه‌زرێنراون به‌دواوه، هه‌موو ڕۆژێك ئیهانه‌ی به‌ها و باوه‌ڕییه‌كانی گه‌لی كورد ده‌كرێت. باوه‌ڕی و ناسنامه‌یان پێشێل ده‌كرێت و یاری به ئیراده‌ی گه‌ل ده‌كرێت. گه‌له‌كه‌مان پێداگره له‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردندا وه‌ڵامی پێویست بداته ئاكه‌په، چونكه گه‌له‌كه‌مان ده‌زانێت كه ئه‌وان ده‌ستیان به فرتوفێڵ كردووه. ناوی ده‌نگده‌ران ده‌سڕنه‌وه و له شوێنی ئه‌وان ناوی ساخته داده‌نرێن. به‌ڵام ده‌بێ ئاكه‌په بزانێت گه‌لی كورد ڕێگه‌یان پێنادات. ئه‌گه‌ر ئێوه (ئاكه‌په) سندووق ببه‌نه ئاسمان یان كۆشكیش، گه‌له‌كه‌مان خاوه‌نداره‌تی له ده‌نگ و ئیراده‌ی خۆی ده‌كات.»
ته‌مه‌للی: گۆشه‌گیری فشارێكی ئاسایی نییه
هاوكات هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په سه‌زای ته‌مه‌للی له میانه‌ی گوته‌كه‌یدا سڵاوی له به‌رخۆدێرانی مانگرتن له خواردن كرد و گوتی: «ئه‌و گۆشه‌گیرییه‌ی به‌سه‌ر ئیمڕاڵیدا سه‌پێنراوه، له توركیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌رفه‌ته‌كانی ئاشتی له‌ناوده‌بات. هه‌ڵه‌یه كه مرۆڤ گۆشه‌گیریی ئیمڕاڵی وه‌ك سیاسه‌تێكی ئاسایی فشاری ده‌وڵه‌ت ببینێت. بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ له به‌رخۆدانی به‌هاداری له‌یلا گیوڤه‌ن تێبگات، گرینگه ئه‌م هه‌ڵه مێژووییه نه‌كات. ئه‌و گۆشه‌گیرییه‌ی له‌ئارادایه بۆ له‌ناوبردنی ده‌رفه‌ته‌كانی ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و توركیا، سه‌پێنراوه.»
«كورد ئه‌م ده‌رفه‌ته گه‌وره‌یه باكاردێنێت»
ته‌مه‌للی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی وه‌ك گهلپرسیی دیموكراتی ناوبرد. گوتیشی: «ده‌رفه‌تێكی گه‌وره له به‌رده‌م كوردانه. ڕێكخستن و پارتییهكوردستانییهكان به ڕێككه‌وتن ئیراده‌ی یه‌كێتییان پیشان دا. ئه‌م ئیراده‌یه له ٣١ی مارسدا له ده‌نگداندان ڕه‌نگ ده‌داته‌وه. ئه‌مه له لاپه‌ڕه شكۆدارهكانی مێژووی كورداندا ده‌نووسرێته‌وه.»
«له ئاستی گهلپرسیدا ده‌بێت»
سه‌زای ته‌مه‌للی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا هێمای بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ گه‌لانی توركیا گهلپرسیی دیموكراتییه. گوتی: «له‌و ڕۆژه‌دا لێپێچینه‌وه له قه‌یوومه‌كان ده‌كرێت، لێپێچینه‌وه له هاوپه‌یمانه‌تیی ئاكه‌په - مه‌هه‌په ده‌كرێت. هه‌ده‌په له ڕۆژئاوای توركیاش پارتییه‌كی دیاره. ڕاپرسییه‌كان ده‌بینین، له هه‌موو شوێنێك هاوپه‌یمانه‌تییه‌كان له ئاستی یه‌كتردان. ده‌نگی كاندیده‌كانی ئاكه‌په و جه‌هه‌په له ئه‌نقه‌ره و ئیسته‌نبووڵ وه‌ك یه‌كن. ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن دیاری ده‌كات هه‌ده‌په‌یه. گه‌له‌كه‌مان له‌م كاته مێژووییه‌دا ڕۆڵی خۆی ده‌گێڕێت و گورزی گه‌وره له هاوپه‌یمانه‌تیی ئاكه‌په - مه‌هه‌په و فاشیزم ده‌دات.»
ته‌مه‌للی باسی له‌وه‌ش كرد، «پاراستنی ئاشتی له منبج، له ڕۆژاڤا، له سووریا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین لێره‌وه ده‌بێت. به سه‌ركه‌وتنی ئێمه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٣١ی مارسدا ده‌بێت.»
s.m