هه‌په‌گه: به‌ڕێزه‌وه یادی هاوڕێمان چه‌تین سه‌رهات ده‌كه‌ینه‌وه
هه‌په‌گه یادی گه‌ریلای هه‌په‌گه مووسا چه‌تینه‌ر (چه‌تین سه‌رهات)ی كرده‌وه كه مانگی تهمووز له دێرسم شه‌هید بووه.
هه‌په‌گه یادی گه‌ریلای هه‌په‌گه مووسا چه‌تینه‌ر (چه‌تین سه‌رهات)ی كرده‌وه كه مانگی تهمووز له دێرسم شه‌هید بووه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی گه‌ریلای هه‌په‌گه مووسا چه‌تینه‌ر (چه‌تین سه‌رهات) كه له دێرسم شه‌هید بووبوو، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا هاتووه: «تێكۆشانی ئازادی كه گه‌له‌كه‌مان به پێشه‌نگایه‌تیی په‌كه‌كه به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، هه‌ر ڕۆژ زیاتر به‌رفره‌وان ده‌بێت. گه‌له‌كه‌مان له دژی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست و مێتینگه‌ر كه هه‌موو دواكهوتووییهكانی جیهانی له‌خۆدا كۆكردووه‌ته‌وه، به‌گشتی به‌رخۆدان ده‌كات. له دژی هێرشه‌كانی قڕكردن كه كۆیلایه‌تی و بێ به‌هایی به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا ده‌سه‌پێنێت، به‌رخۆدانی گه‌ل و بزووتنه‌وه‌كه‌مان كه به قوربانیی گه‌وره ده‌كرێت، ڕوونه كه گرینگییه‌كی مێژووییه. له‌م به‌رخۆدانه بێ وێنه‌یه‌دا كه سیاسه‌ته قڕكه‌ر و كۆمه‌ڵكوژه‌كان له‌ناوده‌برێت، ڕۆڵی شه‌هیدانی قاره‌مان به‌رچاوه. شه‌هیده‌كانمان به‌بێ دوودڵی له‌سه‌ر ڕێبازی ڕێبه‌ر ئاپۆ گیانی خۆیان فیدا ده‌كه‌ن و هێرشه دڕندانه‌كانی دوژمن پووچه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه. گه‌له‌كه‌مان شانازی ده‌كات به‌وه‌ی به شه‌هیده قاره‌مان و سه‌ربه‌رزه‌كان پارێزراوه. گه‌له‌كه‌مان، به فیداكارییه‌كی بێ وێنه‌ی شه‌هیده‌كانمان، تێكۆشانی ئازادی تا ئێستا هێناوه. له‌م لایه‌نانه‌وه تێكۆشانی ئازادیی كوردستان و شه‌هیده قاره‌مانه‌كانی پێكه‌وه بوونه‌ته یه‌ك. گه‌له‌كه‌مان له ڕووی مرۆڤایه‌تی و به‌هاكانه‌وه هه‌ر شتێكیان به‌ده‌ستهێناوه له سایه‌ی شه‌هیدانه. له‌به‌رئه‌وه، ئێمه وه‌ك بزووتنه‌وه‌كه‌مان و گه‌ل قه‌رزباری شه‌هیدانین.»
له پولومور شه‌هید بوو
هه‌په‌گه له به‌رده‌وامی په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، «له تێكۆشانی به‌رخۆدانی گشتیدا كه له دژی ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست و قڕكه‌ر به‌رێوه‌ده‌چێت، یه‌كێك له‌و هاوڕێیانه‌مان كه شه‌هید بووه، هه‌ڤاڵمان چهتینه. ئه‌و كۆتایی مانگی تهمووز له ده‌ڤه‌ری دێرسم - پولومور له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دوژمن، له شه‌ڕدا شه‌هید بووه.»
له زاگرۆسه‌وه تا دێرسم
له په‌یامه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا هاتووه: «هه‌ڤاڵ چه‌تین، دوای ئه‌وه‌ی هاته نێو ڕیزه‌كانی ئازادی، چه‌ندین ساڵ له زۆر هه‌رێمی كوردستان به فیداكارییه‌كی گه‌وره ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ كرد. له چیاكانی زاگرۆسه‌وه تا سه‌رحه‌د و دێرسم، له زۆر مه‌یدانی شه‌ڕدا به هه‌موو هێزی خۆی به‌شداری له كار و خه‌بات كردووه. له‌و كاته‌وه‌ی كه ده‌ستی به تێكۆشان كردووه تا شه‌هیدبوونی، له‌پێناو ئه‌وه‌ی له ئاستی خه‌باتی ڕێبه‌ر ئاپۆ و شه‌هیداندا بێت، به‌رخۆدانێكی بێ وێنه‌ی كردووه. دڵسۆزی گه‌لی خۆی، پارتییه‌كه‌ی و هاوڕێیانی خۆی بووه و له دڵه‌وه هه‌موو كات به‌شداری له خه‌بات كردووه. به بوێری، فیداكاری و ڕه‌نجده‌ریی خۆی كه‌وتووه‌ته دڵی هه‌موو هاوڕێیانی. به دڵنزمیی خۆی له‌نێو هاوڕێیانیدا رێزێكی گه‌وره‌ی دروست كردووه. هه‌ڤاڵ چه‌تین، سه‌ره‌ڕای سه‌ختییه‌كانی تێكۆشان، هه‌میشه پێشه‌نگایه‌تی كردووه و هاوڕێیه‌كی بوێر و دلێر بووه. به هه‌ڵوێستی میلیتانیی گه‌وره هه‌میشه باوه‌ڕی داوه‌ته هاوڕێیانی خۆی و هاوڕێكانی هه‌میشه ویستویانه له سه‌ختترین مه‌یدانه‌كانی شه‌ڕدا له‌گه‌ڵ ئه‌و بن. هه‌موو ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه پارتییه‌كه‌مان و تێكۆشانی ئێمه پێی سپاردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی بڵێت سه‌خته یان ئاسانه، به دیسپلینێكی گه‌وره و بهجددیبوونی شۆڕشگێڕی سه‌ركه‌وتوانه جێبه‌جێی كردووه. دوایین جار هه‌تا ئه‌و ساته‌ی شه‌هید بووه، یه‌ك هه‌نگاویش له هه‌ڵوێستی میلیتانی و شۆڕشگێڕی پاشه‌كشه‌ی نه‌كردووه و ئه‌وه‌ی كردوویه‌تییه بنه‌ما بۆ خۆی ئه‌وه بووه له ئاستی چاوه‌ڕوانی گه‌له‌كه‌مان و تێكۆشانهكهماندا بێت.»
هه‌په‌گه له په‌یامه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاندووه، «ئێمه هه‌ڤاڵانی تێكۆشانی ئه‌و، هه‌روه‌ها پێداگری هه‌ڤاڵمان چه‌تین له تێكۆشانی شۆڕشگێڕیدا بۆ خۆمان ده‌كه‌ینه نموونه و به سه‌رخستنی ڕێپێوانی ئازادی، ئه‌وه به‌بنه‌ما ده‌گرین بۆ خۆمان كه له ئاستی ڕێبه‌رایه‌تی و شه‌هیده‌كانماندا بین. ئێمه هه‌رگیز هه‌ڤاڵ چه‌تین و شه‌هیدانی دیكه‌ی قاره‌مانمان له‌بیر ناكه‌ین و كوردستانی ئازاد كه ئاواتی ئه‌وانه، به‌دیدێنین. جارێكی دیكه سوێند ده‌خۆین كه له‌پێناو تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڤاڵ چه‌تین و شه‌هیدانی قاره‌مانمان، له دژی مێتینگه‌ریی توركی فاشیست تێكۆشانێكی بێ وێنه بكه‌ین. سه‌ره‌خۆشی له هه‌موو گه‌لی وه‌ڵاتپارێزی خۆمان و به‌تایبه‌ت له خانه‌واده‌ی هێژای شه‌هیده‌كانمان ده‌كه‌ین.»
ناسنامه‌ی شه‌هیده‌كه‌مان:
ناسناو: چه‌تین سه‌رهات
ناو و پاشناو: مووسا چه‌تینه‌ر
شوێنی له‌دایكبوون: ڕووحا
ناوی دایك و باوك: سوڵتان - مه‌ده‌ت
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: دێرسم - ته‌مووزی ٢٠١٨
s.m