ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
«له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری-دا، هێزه‌كانمان ڕۆژی ٦ی ئهیلوول\١٥ی خه‌رمانان كاتژمێر ٤:٣٠ له ناوچه‌ی گه‌لیشیم-ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی شه‌مزینان له پارێزگه‌ی جۆله‌مێرگ، دژی یه‌كینه‌یه‌كی سوپای توركیای داگیركه‌ر كه له دۆڵی كورێ مزگه‌وت جێگیر بووبوو، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا سه‌ربازێك كوژرا و ٢ی دیكه‌ش بریندار بوون كه یه‌كێك له برینداره‌كان كۆنترا (ئه‌ندامی هێزی دژه‌گه‌ریلا)یه.
٣ی ئهیلوول\١٢ی خه‌رمانان له نزیك گوندی مهیبووكا-ی ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ، له‌نێوان یه‌كینه‌یه‌كی ئێمه كه ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كرد و سه‌ربازانی تورك شه‌ڕ ڕوویدا. له‌و شه‌ڕه‌دا چه‌ندین سه‌رباز كوژراون، به‌ڵام ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بوویه‌وه. ٣ هه‌ڤاڵمان كه هه‌تا دوایین فیشه‌ك قاره‌مانانه دژی هێزه‌كانی دوژمن شه‌ڕیان كرد، شه‌هید بوون.»
ناسنامه‌ی شه‌هیدان:
 |
ناسناو: برووسك به‌لاتی
ناو و پاشناو: عومه‌ر ئه‌رده‌میر
شوێنی له‌دایكبوون: جۆله‌مێرگ
ناوی دایك و باوك: هوزهیجا - سدیق
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٣ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨\١٢ی خه‌رمانان - جۆله‌مێرگ
|
 |
ناسناو: ده‌ستان هارپووت
ناو و پاشناو: محه‌مه‌د فاتیح گه‌نچ
شوێنی له‌دایكبوون: ئه‌سكی شه‌هر
ناوی دایك و باوك: خه‌دیجه - عه‌بدولعه‌زیز
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٣ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨\١٢ی خه‌رمانان - جۆله‌مێرگ
|
 |
ناسناو: ڕزگار سه‌رهڵدان
ناو و پاشناو: جه‌یهوون دۆگما
شوێنی له‌دایكبوون: جۆله‌مێرگ
ناوی دایك و باوك: گولسوم - عه‌بدولجه‌بار
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٣ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨\١٢ی خه‌رمانان - جۆله‌مێرگ
|
s.m