ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی شەهیدەکانەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:
"لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ دا لە هەرێمی خواکورکی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدای بە هۆی هێرشی ئاسمانی سوپای تورکی داگیرکەر، هەڤاڵانمان ئاخین (دیلەک تەکتاش)، ئەکین (یۆنجاگول ئاغاچ) و هێلین (لەیلا چەلیک) شەهید بوون. زانیاری لەبابارەی شەهیدانەوە بەم شێوەیەیە:

نازناو: ئاخین سۆزدار
ناو و پاشناو: دیلەک تەکتاش
شوێنی لەدایکبوون: وان
ناوی دایک و باوک: حاجەر - زاهیر
شوێن و کاتی شەهادەت: ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ / خواکورک

نازناو: ئەکین چەمچە
ناو و پاشناو: یۆنجاگۆل ئاغاچ
شوێنی لەدایکبوون: قەرس
ناوی دایک و باوک: ڕەبیعا - سیراجەددین
شوێن و کاتی شەهادەت: ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ / خواکورک

نازناو: هێلین باوەر
ناو و پاشناو: لەیلا چەلیک
شوێنی لەدایکبوون: مێردین
ناوی دایک و باوک: حالیسە - مەحمەت
شوێن و کاتی شەهادەت: ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ / خواکورک
هاوڕیکانمان ئاخین، ئەکین و هێلین لە شارەکانی جیاوازی کوردستان لەدایکبوون و بە وڵاتپارێزی کۆمەڵگا گەورە بوون. هەرسێ هەڤاڵەکانمان کە بینییان گەلی کورد لەناودەبرێت و لە هەموو ساتێکدا ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی دەبنەوە، لەدژی هێرشی داگیرکەری سەر کوردستان لە کاتی جیاوازدا بەشداریان لە رێزەکانی تێکۆشانی ئازادی کرد. لەو ڕۆژەی بەشداریان لە ڕیزەکانی تێکۆشان کرد و ژیانیان پێشكێش بە ئازادی گەلەکەیان کرد و لە سەر بناغەی فەلسەفەی ژنی ئازادی ڕێبەرایەتی خۆیان پەروەردە کرد. هەڤاڵەکانمان لە هەر جێگەیەک کە کاریان کرد بە شێوەیەکی پێشەنگ جوڵانەوە، ئەرک و بەرپرسیاری خۆیان بە شێوەیەکی سەرکوتووانە جێبەجێ کرد. هاوڕێکانمان کە هەڤاڵەکان خۆشیان دەوێستن، لە هێلێ بەرخۆداندا لە دژی ئۆپەراسیۆنەکانی داگیرکردن بۆ ئێمە بوون بە نمونە.
لە کاتێکدا کە هێرشی فاشیستەکان گەیشتە ئاستێکی بەرز هاوڕێکانمان ئاخین، ئەکین و هێلین بەشداریان لە بەرخۆدانی مێژووییدا کرد. سەرەتا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هاوڕێ هێژاکانمان و سەرەخۆشی لە گەلی کوردستانی وڵاتپاریز دەکەینو بەڵێن دەدەین تێکۆشانیان تا جێبەجێکردنی خەون و خەیاڵیان کە ژیانی ئازادە بەردەوام بێت."
ف.ق